درۆ ناكەین ، ئەوە ئێوە خۆڵ دەكەنە چاوى خەڵك ، وەڵامێك بۆ هەرێم كەمال ئاغا .
09/06/2009, 12:00 (GMT+1)

///////////////////////////////////
شەوى 7 / 8 _ 6 _ 2009 هاوڕێیەكى خۆشەویستم لەمەڵبەندى موسڵ تەلەفۆنى بۆ كردم ووتى هەواڵێكى سەیرت بدەمێ ئەمڕۆ ئێوارە هەرێمى كەمال ئاغا كە قوتابى قانونى ئێوارانە قۆپیەیى كردوە و لەهۆڵى تاقى كردنەوەكان دەریان كردۆتە دەرەوە و زەربیان بەسەر دەفتەركەى داهێناوە (واتا سفر لەو وانەیە) ووتى بۆ زانیاریشت شەهادە یشى نیە لەكوردستان بۆیان تەرتیب كردوە ؟ منیش وتم دەكرێ بزانین قۆناغى چەندە ؟ لە چ وانەیەك بووە ؟ ووتى لەقۆناغى دووە ، ئێستا ئەوەشت بۆ دەپرسم لە هاوڕێكانى بزانم لە چ وانیەك بووە ؟ دوایى تەلەفۆنى كردەوە ووتى كاكە لەوانەى عقوبات بووە .. منیش وەك ئەركێكى سەرشانم وەك زۆر هەواڵ و نووسین و بابەتى تر بۆ كوردستانپۆستم نارد .. ئەمڕۆ كەئەو وەڵامەم دى بەو برادەرەى مەڵبەندى موسڵم وتەوە ، وتم كاكە ئەوە دەڵێن وانیە و وەڵامەكەم بۆ خوێندەوە .. ووتى كاكە درۆ دەكەن زۆر زۆر ڕاستە شایەد بەو شایەدیە هەر ئەو ڕۆژە لەگەڵ ئەوەى هەرێم كەمال ئاغا دوو قۆپیەیى تریش گیراوە ، ووتى ئەمانە چوونەتە لاى عەمیدى كولیەكە عەرەبە بەشێوەیەكى تر حاڵیان كردوە و ئەمەیان پێ نووسیوە ئەگینا بەڵێ قۆپیەیى كردوە و لەو وانەیەش سفرى دەدەنێ ویستى خەریك بووە لەسەریشى گەورە بكەن و دەرى بكەن بەڵام شەكوایان بۆ كردوە ووتوویانە ئەمە لێپسراوى مەڵبەندى یەكێتیە ؟ ووتى هەموو خەڵكى هەولێر و كۆیەش دەزانن هەرێم كەمال ئاغا خەڵكى دەوروبەرى هەولێرە و هەر لەهەولێربوون دوایى 31 ى ئاب ئاوارەى سنوورى كۆیە بووە لەوێش هەر پێشمەرگەبووە ئاخر پێم ناڵێن پۆلى شەشى ئامادەیى لەكوێ تەواو كردوە و ساڵى چەند و لەچ خوێندنگایەك ؟ .
بۆ كەدێتە سەرخەبات و وەرگرتنى پۆست دەڵێن لەساڵى 1976 ەوە پێشمەرگەینە و لەشاخ بووینە تاڕاپەڕین ، لەڕاپەڕینیشەوە تائێستا خەریكى دزى و بەڕەرڵاین ؟ ئەى ئەو بڕوانامەیەتان چۆن و لەكوێ بەدەست هێنا ؟ لەشاخ بەعس ئیمتحانى خاریجى پێ داون و بەدەستان هێناوە ؟ . ........... هتد .
بۆیە من وەك تەحسین زۆر زۆر داواى لێ بوردن لەكوردستانپۆست دەكەم ئەگەر هەر نادروستیەك لەم هەواڵەدا هەبووبێت ، چونكە من ئەمە یەكەم نووسین و یەكەم هەواڵ و دوا هەواڵ و دوابابەت و دوا نووسینیشم نابێت بەس وەك بۆم ڕوونكردنەوە بەم شێوە وەرمگرتوە و ناردوومە ، ئێمە پیاوى درۆ و بوختان نین و فێریش نەكراوین كەدرۆ و بوختان بكەین و خۆڵ بكەینە چاوى خەڵكەوە ..
(هەرچەند زۆر زۆر دڵنیام كەبەڵى قۆپیەیى كردوە لەوانەى عقوبات و سفرى دراوەتێ احترامەن كەمەسولى مەڵبەندە فەسڵ نەكراوە و شەهادەكەشى لەكۆیە بۆتەرتیب كراوە) ..
دووبارە داواى لێ بوردن تەنها و تەنها لەكوردستانپۆست ،،، بەڵێ تەنها و تەنها لەكوردستانپۆست ....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

