جەلال وەعدی سەیری بەد.عیزەدین مستەفا-دا
01/05/2010, 12:00 (GMT+1)

جەلال دەیەوێت د.عیزەدین كە هەموو تەمەنی خۆبچوككردنەوە بۆ جەلال بێنێتە پێشەوە و بۆتە جێگەی بڕوای جەلال و لەدوای ئەوەی كە خەڵاتی بلەی پێدرا لەیادی كۆچی دوایی برایم ئەحمەددا، ئێستا بۆتە جێگەی متمانەی جەلال و ئێوارەی رۆژی30/4 كاتێك عیزەدین سەردانی جەلالی كرد لەماڵەكەی خۆی، جەلال كۆمەڵێك وەعد و بەڵێنی پێدا.
هاوڕێیەكم لەسكرتاریەتی جەلال شەوی 30/4 پێیوتم لەو سەردانەدا جەلال بەڵێنی پێداوە دەزگایەكی چاپ و بڵاوكردنەوەی بۆ بكاتەوە و هەر لەنێو قسەكانیشیدا دەستی كردووە بەئیهانە و ریسواكردنی شێركۆ بێكەس و ئەوە دووەمین جاریشە جەلال لەكۆبوونەوەكانیدا جەلال ئیهانەی شێركۆ بێكەس دەكات و دوای ئەو ئیهانەكردنە دێت كە لەبەردەم 30 كەسی بەناو قائیدەكانی رەئی سلێمانیدا هات.
هەر لەو قسانەدا هاوڕێكەی سكرتاریەتم وتی: بەعیزەدینی وتووە كە خۆی ئامادەبكات بۆ رێكخستنەوەی یەكێتی نووسەران و كۆنگرەی یەكێتی نووسەران هاوكاری بكات و قەناعەت بەمەسعود بكات ببێتەوە بەسەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كوردستان، هاوڕێكەی سكرتاریەتم وتی: لەقسەكانی جەلالدا ئەوەش بەناڕوونی وتراوە كە لەدوای لابردنی شێركۆ ئەو بكاتە سەرۆكی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەگەر یەكێتی نووسەران نەبێتە شوێنی عیزەدین.
ئەم هەنگاوانەی جەلال نەك دەبێتە هاندەر بۆئەوەی نووسەران و رۆشنبیران سەربەخۆیی خۆیان ببپارێزن، بەڵكو وا دەكات ئاژاوەو دووبەرەكی لەنێوانیاندا دروست بكات و باوەڕیان بەیەكتری نەمێنێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

