لەمەكتەبەكەى ئازاد جووندیانى ئەندامێكى ترى بێ ئیش هەیە !!
13/01/2010, 12:00 (GMT+1)

(فازیل قەساب) یەكێكى ترە لەو ئەندام مەكتەبە بێ ئیشانەى كەلەلاى ئازاد جووندیانى دەوام دەكاو مانگانە مووچەیەكى خەیاڵى وەردەگرێت بێ ئەوەى هیچ جێگا پەنجەیەكى دیار بێت بە دەزگاى ڕاگەیاندنى یەكێتیەوە فازل لەسەروبەندى پرۆسەى ئازادى عیراقەوە لەئەوروپاوە هاتەوە بۆ كووردستان دواى ئەوەى شێخ جەمالى بێژەر وازى لە بەڕێوەبردنى تەلەفزیۆنى حوریە لە بەغدا هێنا ئەم فازیلەیان خستە شوێنى ئەمیش بێ ئەوەى تۆزێك لەكارەكە بزانێ هیچى پێ نەكراو لەبەغداوە ڕەوانەى سلێمانییان كردەوە ئەو گەندەڵییانەى كە فازیل لەو ماوەیەدا لەبەغدا ئەنجامى داوە بریتى بوو لە
1 / عارەق خواردنەوە لەناو بارەگاى تەلەفزیۆندا بەعالەمى ئاشكرا
2 / دەوام كردن بە شۆرتەوە لەبەرچاوى كارمەنداندا
3 / زوو زوو بەجێ هێشتى تەلەفزیۆن و گەڕانەوە بۆ سلێمانى
فازیل دواى ئەوەى لەبەغدا فاشیل دەرچوو هیچى بۆ یەكێتى پێ نەكرا ڕەوانەى سلێمانییان كردەوەو ناردیانە ئەزمڕ لەوێش شوانەى كەریم كابان نەیهێشت لەناو بارەگاى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان دەوام بكات بۆیە لەبەردەم دەرگاى حەوشەى بوورجەكەى ئەزمڕ كەرەڤانەیەكیان بۆ كڕى و كردیانە مەخسەرەى كارمەندەكانى تەلەفزیۆن
كارمەندانى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان لەو دەمەدا نوكتەیەكیان لەسەر فازیل قەساب دانابوو تەلەفوونیان بۆ ئەزمڕ ئەكرد و ئەیان ووت فازیل لەوێیە ئەگەر لەوێ نەبوایە ئەیان ووت خۆ دووشەمە نییە قەسابخانە نەبێت !!!
لەكاتى درووست بوونى سەتەلایتى گەلى كوردستانیشدا فازیل وویستى دەستبگرێ بەسەر سەتەلایتەكەداو خۆى بكاتە بەڕێوەبەرى بەڵام هەرزوو ئازاد جووندیانى بۆى دەركەوت كەرى ئەو بارە نییە بۆیە ڕەوانەى مەكتەبى ئیعلامى كردەوە
ئێستا فازیل لەژوورەكەى شوانەى كەریم كابان دەوام دەكاو هەرخەریكى كۆنكەن و ناپلیۆنە بەكۆمپیوتەر ئەگەر جار جارەش پرسەیەك شتێك هەبێت بەناوى مەكتەبى رشاگەیاندنەوە ئەم زاتە ئەنێرن تا وەڕس نەبێت لە بێئیشیى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

