نعم نعم للقائدسدام حسین
13/03/2010, 12:00 (GMT+1)

كۆیە بەقسەى خودى جەلال تاڵەبانى شارى خۆیەتى و وا ناسراوە لەلاى خەڵكەوە ئەى بۆچى تەنها بەشێك لەبارەیەى بۆخەرج نەكراوە كە بۆ باخچەكەى سەرف كردووە !!!! شكست هێنانى تاڵەبانى لەكۆیە شەرمێكى زۆر گەورەیە پێویستە بەم شارەشدا تێنەپەرێ چونكە ئیتر شارى ئەو نییە .
هەڵبژاردنەوەى جەلال تاڵەبانى ئەوەمان دەخاتەوە بیر كە سەردەمى رژێم بە نعم نعم للقائد سدام حسین سەرۆك كۆمار هەڵدەبژاردرایەوە دەسەڵات و ماستاوچیەكان پێیان باشە هەر ئەو ببێتەوە سەرۆك بۆ ؟ چونكە مەسڵەحەتەكەیان وا دەخوازێ تا خۆیان زیاتر تێر بكەن لەسەر پارەى خەڵكى ستەم لێ كراوى گەلەكەمان ئەى هەر خودى جەلال نەبوو ساڵێك پێش ئێستا دەیووت خۆم هەڵنابژێرمەوە و دادەنیشم خەریكى یاداشتەكانم دەبم یا لەوە دەترسێ كە جێى كوردستان نییە چونكە شارى هەڵمەت و قوربانییەكەى جاران ئێستا ئەویان ناوێ و ترسى لەدەسەڵاتى پارتیشى لێ نیشتووە كە ناوێرێ لەوێش بژى هەڵبژاردنەوەى جەلال گەورەترین تاوانە و زیندوو كردنەوەى رەفتارى بەعسیەكانە كە ئێستا نوێی دەكەنەوە حاشا وەلیلا ئێمە كەس ئەو سەرۆكە تەمبەڵ و تەوەزەلەمان ناوێ كە تواناى رۆیشتنیشى نییە باسكردنى ئەم شەخسە بە چەندین كتێبیش تەواو نابێ هەربۆیە دەڵێم گەر دەتانەوێ ڕووى سەدام سپى بكەن هەلێ بژێرنەوە دەنا هەزار بەردى بەدوادا بهاوێن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

