مه‌کته‌بی ی ن ک له به‌ریتانیا ته‌قه‌ی تێکه‌وت!
01/03/2010, 12:00 (GMT+1)

شاناز له‌و ڕاستیه تێنه‌گه‌یشتوه، که بیر کردنه‌وه‌و ڕوخساریان له به‌راز قێزهوهندتره، ئاخر شانازێک له هه‌مو ته‌مه‌نیدا گه‌رمیان و کوێستانی نه‌دیوه، به چ یاسا و پێوه‌رێک، بۆته وته‌بێژی ی ن ک له له‌نده‌ن؟ شانازێک که هیچ کارێکی نه‌کردوه هه‌تا ببێته شانازی بۆ ی ن ک، ئاخر شانازێک که له دروست بونیه‌وه له ناو لێفه‌ی گه‌رم و له ژینگه‌یه‌کی وه‌ک به‌ریتانیادا گه‌وره بوبێت، به چ پێوه‌رێک ده‌بێته ده‌مڕاست و نوێنه‌ری حیزبێکی ئاوها گه‌وره‌ی وه‌ک ی ن ک؟
له کاتێکدا، به 100 کادیری پێشکه‌وتو و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خاوه‌ن ئه‌زمون و به توانا و خوێنده‌وار و دڵسۆز، له به‌ریتانیادا ده‌ژین به تایبه‌تی له له‌نده‌ن، بۆچی هه‌تا ئێستا جێگای هیچ یه‌کێک له‌و که‌سه دڵسۆز و کادیره ماندوانه‌ی ی ن ک ناکه‌نه‌وه؟ ئێ خۆ ئه‌و حیزبه گه‌وره‌یه‌ی که شاناز خۆی پێوه با ده‌ده‌ت به خوێنی که‌س و کاری خه‌ڵکی کوردستان تا ئێستا هه‌ناسه ده‌دات و ماوه، به هه‌وڵ و هیلمهتی که سه دڵسۆز و کادیره پێشکه‌وتوه‌کان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان هاتۆته سه‌ر پێ، لێ به داخه‌وه له کاتێکدا له بانگه‌شه‌و کۆبونه‌وه‌کانتاندا، هێنده به شان و باڵی خۆتاندا هه‌ڵده‌ده‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر ئێوه بون له قه‌ندیل و چیاکانی کوردستان به‌رامبه‌ر به تانک و تۆپ و ده‌بابه شه‌ڕتان کردوه،.
هه‌ڵبه‌ت پێم خۆش نییه زۆر له سه‌ر ئه‌و نه‌خوێنده‌واره بدوێم، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌که‌م که‌مێک زیاتر به خۆیدا ده‌نازێت،
لێ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بۆ هه‌مو لایه‌کی بخه‌مه ڕو، ئه‌وه‌یه، شاناز و کامێره‌که‌ی به یاوه‌ری له گه‌ڵ هاوار حاجی کۆیله، شار به شاری به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێن، سه‌ردانی ماڵه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له کۆڤه‌نتری و ویلڤرامتۆن و چه‌ند شارێکی تر به ده‌ستی به تاڵ هاتونه‌ته ده‌ره‌وه، پاشان بارگه‌و بنه‌ی شه‌رمه‌زاری خۆیان پێچاوه‌ته‌وه بۆ باکور، له هه‌وڵی په‌یوه‌ندی کردن به چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ناوچه‌که‌وه، هیچ که‌سێک ڕوی تێنه‌کردن و هیچ که‌سێک ئاماده نه‌بوه وه‌ڵامی تهلهفۆنهکهشیان بداته‌وه،
بۆ نمونه له په‌یوه‌ندیه‌کیان به برادارێکهوه، که ئێستا ده‌زانن ئه‌و براداره کێیه‌و له چ شارێک ده‌ژیت، پیی ڕاگه‌یاندین که له وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌که‌یاندا، ئه‌م براداره پیی ڕاگه‌یاندون که ناتوانێت بیان بینێت و قسه‌یان له گه‌ڵدا بکات، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا کار بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات و سه‌رقاڵه به ئیش و کاره‌کانیه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ناوبراو،
به هه‌ر حاڵ، کۆبونه‌وه‌یه‌کی کاڵ و کرچیان سازکرد له شاری لیدز، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بانگێشتی فه‌رمیان بۆ چه‌ندان که‌س ناردبو، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه‌وه، واته له وڵاتی سوێد هۆله‌نداو ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵکیان بانگێشت کردبو، لێ ته‌نها 23 که‌س ئاماده‌ی کۆڕه‌که بوه، له ژێر لێوانه‌وه شاناز به هاوار حاجی وتوه ئه‌ک به زیادی خێرم نه‌کرد ئه‌رێ پێم ناڵێت ئه‌و هه‌مو سه‌گ و سه‌گبابانه له کوێن؟
ئافه‌رین نوێنه‌ری ی ن ک ، حیزبه میهره‌بان و دڵسۆزه‌که، ئه‌مه ڕه‌فتارو زمان و کردارتانه!
له زانیاریه‌کی تریشدا، که ده‌ستمان که‌وتوه، مه‌کته‌بی به‌ریتانیای یه‌کێتی ته‌قه‌ی تێکه‌وتوه!
شاناز و هاوار حاجی به تاکتیک هه‌ڵسوڕاوێکی خۆیان پشت گوێ خستوه، به ناوی مه‌جیدی مام برایم ڕانییه‌ی که ناوبراو دانیشتوی شاری هه‌ڵه ، مه‌به‌ست له‌م ناکۆکیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ڵنه‌ساوه به ئه‌رک و کاره‌کانی له ناوچه‌که‌ی خۆیدا، هه‌ر بۆیه له ده‌مه قاڵییه‌کی گه‌وره‌یاندا له نێوان هاوار حاجی و مه‌جیدی مام برایمدا، هه‌زار و یه‌ک جنێو قسه‌ی بازاڕی و ناشرینیان به یه‌کتر داوه، که ئێمه پێمان خۆش نیه هه‌ر یه‌ک له‌و قسه‌و جنێوه ناشرینانه بگوازینه‌وه نێو نوسینه‌که‌مان ،.
له دوا چالاکی مه‌جیدی مام برایمدا بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی بهێڵێته‌وه له ناو ڕیزه‌کانی ی ن ک ، هه‌ڵساوه به پێشنیار کردنی بانگهێشتکردنی کامێره‌که‌ی کوردسات بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌ی، لێ به داخه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماڵ به ماڵ و دوکان به دوکان گه‌ڕاون و له خه‌ڵکی پاڕاونه‌ته‌وه، نه‌یان توانیوه لێوانێکی گونجاو ده‌ست بخه‌ن،.
پێشبینی ده‌کرێت له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان زه‌ره‌رو زیانێکی گه‌وره له ڕیزه‌کانی ی ن ک بدرێت، به و پییه‌ی که ئێستا هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ی ن ک له به‌ریتانیا کێشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه‌و هیچیان له گه‌ڵ یه‌کدیدا ته‌با نین، ئه‌مه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستاکه ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕیزه‌کانی ی ن ک ماونه‌ته‌وه به په‌نجه‌ی یه‌ک ده‌ست ده‌ژمێردرێن، ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ش بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی تایبه‌تی ماونه‌ته‌وه، هه‌تا له دوا ڕۆژدا بڵێن ، ئه‌ها ئێمه پشتی ی ن ک بهرنهداو له گه‌ڵتاندا ماینه‌وه، کوا پاداشتمان؟!..
له هه‌ر زانیاریه‌کی دیکه‌ی تایبه‌ت و تازه‌دا خۆشه‌ویستانمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه
25-2- 2010 له‌نده‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

