نوری عوسمان دوو نه‌خوێنده‌وار ده‌کاته راوێژکاری حکومه‌ت و نێچیرڤان تکای لێ ده‌کات که‌سێکی ئاگادار
19/10/2009, 12:00 (GMT+1)

که‌سێکی نزیکی ئه‌م به‌ناو دکتۆر نورییه که ناوی "شه‌رگه"یه و پێشتر حیمایه‌ی سامی عه‌بدولڕه‌حمان بووه هه‌ڵگری هیچ بڕوانامه‌یه‌ک نییه نوری به پله‌ی راوێژکار دایمه‌زراندووه هه‌روه‌ها که‌سێکی تریشی به‌ناوی "هه‌ژار" که پێشتر مودیر مه‌کته‌بی بووه به‌پله‌ی باڵا داده‌مه‌زرێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش که‌وتۆته به‌رزکرنه‌وه‌ی ناونیشانی وه‌زیفی که‌سه نزیکه‌کانی خۆی ئه‌وه‌ش وه‌ک ترسێک له‌وه‌ی که بۆی هه‌یه له حکومه‌تی داهاتوو ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی ئێستای نه‌مێنێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام نوسینگه‌که‌ی نوری پڕ له‌کچه و هه‌ر ئافه‌رتێکیش ئه‌گه‌ر رازی نه‌بێت به موماره‌سه‌ی سێکس له‌گه‌ڵی نوری عوسمان پێی ده‌ڵێت داوای لێبوردن ده‌که‌ین دامه‌زراندن وه‌ستاوه بۆیه زۆرێک کچ له‌لایه‌ن ئه‌م ناپاکه‌وه ئیستغلال کراون و دوای بردنیان بۆلای چه‌ندین به‌رپرسی تر له رێی نوسینگه‌ی نورییه‌وه به‌دناو کراون بێ ئابڕوکراون.
زۆر که‌س قسه‌ی له‌سه‌ر نێچیرڤان کرد به‌خراپه به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی یه‌ک رۆژ له‌م هۆکارانه‌ی نه‌پرسییه‌وه نه‌ک چوار ساڵ 8 ساڵ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی به‌ڕێکر نه‌مبیست یه‌ک که‌س بانگ بکات بۆ لێکۆڵێنه‌وه‌و لێپێچینه‌وه ئه‌مه یه‌کێک له‌خاڵه لاوازه‌کانی بوو که ده‌بوو وای نه‌کردبا ئایا نێچیرڤان بۆخۆی ئاگاداری ئه‌م فه‌سادیه ئه‌خلاقییه نییه ئایا نازانێت نوری عوسمان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌ریکی بازرگانی و لوشدانی سامانی ئه‌م میلله‌ته‌و مامه‌ڵه‌کردنی سێکسه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خانمانه‌ی روده‌که‌نه ئه‌وێ بۆ دامه‌زراندن ئایا ئاگاداری ئه‌وه نییه ئێستا چۆن که‌وتۆته په‌خشانکردنی زه‌وی به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆی ئاگاداری ئه‌وه نییه نوری عوسمان ئه‌گه‌ر به‌هه‌موو خه‌ڵک ده‌ڵێت به‌بڕیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت دامه‌زراندن وه‌ستاوه به‌ڵام ئه‌و ئافه‌ره‌تانه‌ی ته‌سلیمی ده‌بن دایان ده‌مه‌زرێنێت و پله‌ی وه‌زیفی خزمه‌کانی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه و دایان ده‌مه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر ئاگادار نییه ئه‌وه دوو ناو، که تازه‌ترین ئه‌و ناوانه‌ن که له نزیکه‌کانی نورین و نه‌خوێنده‌واریشن و ناونیشانی وه‌زیفیان به‌رزکراوه‌ته‌وه و دامه‌زراون، باشه ئاخۆ له‌ناو پارتی پیاوێکی تری تیا نییه ئه‌م داوێن پیسه نه‌بێت که کاندید بکرێته‌وه بۆ جێگه‌که‌ی خۆی ئایا ئه‌وه‌ی نوری ئێستا باسی ده‌کات راسته که به‌رده‌وام لای کارمه‌ندو هاوڕێکانی له ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێت رۆژ نیه مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان تکام لێنه‌که‌ن که به پۆسته‌که‌م رازی ببمه‌وه ئه‌گه‌رنا من هه‌رگیز خۆم به‌وه نازانم ئه‌و پۆسته‌م هه‌بێت و تاقه‌تم نه‌ماوه ئایا ئه‌مه راسته ئه‌گه‌ر راسته هۆی چییه تکا له‌م داوێن پیسه ده‌کرێت پۆست قبوڵبکاته‌وه؟ ئایا ئه‌مه گومان له خودی نێچیرڤانیش دروست ناکات که تکا له‌نوری ده‌کات پۆسته‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه؟ ره‌نگه وابێت چونکه ئه‌م نورییه ئه‌وه‌نده دزی له‌و به‌ناو حکومه‌ته کردووه تا مردنی به‌س بێت بۆ کڕینی له‌شی سۆزانیه‌کان.
به‌ڵام دیاره نوری هێشتا ماویه‌تی پڕ بێت له‌گه‌نده‌ڵی ئیداری و ئه‌خلاقی بۆیه ئێستاش که له‌کۆتایی کاره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان بارزانین نوری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که پێی ده‌ڵێن دکتۆر نوری به‌ئاشکرا چڕتر له جاران ده‌ستی داوه‌ته‌وه گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی که‌سوکارو ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ یه‌ک که‌س بکات نوری به‌ڵگه‌گه‌لێکی زۆری له‌سه‌ر بڵاو کرایه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه نێچیرڤان بارزانی نه‌یتوانی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات نوری که به ئاشکرا و به‌پاره‌ی حکومه‌ت خه‌ریکی کڕینی له‌شی له‌ش فرۆشه‌کانه‌و ئێستا بۆته سیمبولی به‌د ئه‌خلاقی به‌رپرسه‌کان تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر له‌شوقه‌یه‌کی نزیک وه‌زاره‌تی شه‌هیدان تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ یه‌ک دوو به‌رپرسی تری براده‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داره‌کان خه‌ریکی قومارو خواردنه‌وه بوون و له‌کاتی قوماریش هه‌ریه‌که‌یان سۆزانیه‌کیان له‌باوه‌شدا بوو ئه‌وه به‌به‌ڵگه له‌لامه و کێ ده‌ڵێت وا نیه ده‌توانێت بچێت پرسیار له‌سۆپه‌رمارکێته‌که‌ی ته‌نیشتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بکات و هۆکاری داخستنی ئه‌و شوقه‌یه‌ش پرسیار بکات که هه‌ندێک له و ماڵانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خاوه‌نه‌که‌یان ئاگادار کرد ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌لهایه‌ی نوری و هاوڕێکانی دانه‌خات له راگه‌یاندنه‌کان باسی ده‌که‌ن ئێستا ماوه‌یه‌که مه‌لهاکه‌ی نوری داخراوه به‌ڵام له‌جێگه‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ ئه‌حه‌ی هاوڕێی خه‌ریکن ئه‌حا خه‌ڵک و خۆی باش ده‌زانن کێیه.
ئه‌م به‌ناو دکتۆر نوریه زیاتر له سه‌دان پارچه زه‌وی به‌هاوبه‌شی خۆی دابه‌شکردووه وێڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به‌نوسراوی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ژماره 1634 له رۆژی 26/6/2005 که ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاروانی كراوه تیایا 195 دۆنم زه‌وی بکات به‌ناوی خۆیه‌وه واته د.نوری عوسمان.
دواتریش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به‌نوسراوی نهێنی ژماره 58 له‌رۆژی 28/5/2007 که ره‌وانه‌ی شاره‌وانیی هه‌ولێر كرا‌و ئه‌و زه‌ویه‌ی له‌سه‌ر خۆی تاپۆکرد.
هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵه‌کانییه‌وه یه‌کێکی تر له فه‌زیحه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشکرا کرد که حکومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات زه‌وی به فه‌قیرو هه‌ژاران نه‌دات به‌ڵام هه‌ریه‌که‌و 450 مه‌تر زه‌وی ده‌دات به عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی نوری عوسمان عبدالرحمن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نوسراوی ژماره (1514) له 26/6/2007 پینج پارچه زه‌وی به‌رووبه‌ری (450)م2 ی به‌و عه‌ره‌بانه‌دا که به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌هیچ بڕیارێکی حکومه‌ت بکات به‌ژماره، له ره‌زامه‌ندی ئه‌و زه‌ویانه‌دا هاتووه ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم وه‌رگیراوه به ته‌رخان كردنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێ بۆ ئه‌م پینج به‌ریزه‌ی خواره‌وه به‌رووبه‌ری (450)م2 بۆ هه‌ر یه‌كیكیان له سنوری شاره‌وانی هه‌ولیر پشت ئیمر جنسی بۆ جی به‌جی كردنی كاری پیویست. له‌گه‌ڵ ریزناوه‌كان: 1. تارق نه‌جم عه‌بدوڵا زه‌وی ژماره 2153/9 2. ئه‌حمه‌د نوری كامل- زه‌وی ژماره 2156/9 3. حسین هادی ئه‌حمه‌د- زه‌وی ژماره 2154/9 4. گاتع نه‌جمان ئه‌لركابی- زه‌وی ژماره 2155/9 5. قوسه‌ی حه‌مزه جاسم- زه‌وی ژماره 2158/9 كورینه. و ئه‌م نوسراوانه له‌لایه‌ن نوری خۆیه‌وه وه‌ک چالاکی د‌رایه رۆژنامه‌وانه‌کان بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئابڕو چونی خۆی به‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی.
ئه‌مانه چه‌ند نمونه‌یه‌کی بچوکی خراپ به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌م نوریه‌ن که خۆی کردووه‌ته فریاد ره‌س لای نێچیرڤان و به‌داخه‌وه توانیویه‌تی بروای ئه‌وانیش به‌شیوه‌یه‌ک به‌ده‌ست بهێنێت که ته‌راتێن به‌پاره‌و سامانی هه‌موو میلله‌ته‌وه که جگه له‌گه‌نده‌ڵییه ئیداریه‌کانی خه‌ریکی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقیشه له‌مه‌شیان سه‌رسوڕمان هه‌یه چونکه ماڵی بارزانی زۆر کات به‌وه باسده‌کرێن ئه‌گه‌ر هه‌رشتێکیان هه‌بێت گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و داوێن پیسیان نییه به‌ڵام جێ بونه‌وه‌و متمانه‌دان به‌داوین پیسترین به‌رپرس مایه‌ی گومانه چونکه بۆخۆیان چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی راگه‌یا‌ندنه‌کانه‌وه ئاگاداری گه‌نده‌ڵییه ئیداری و مالی و ئه‌خلاقیه‌کانی نوری عوسمانن. به جێ بونه‌وه‌ی ئه‌م داوێن پیه‌سه ژن به‌ده‌سته‌ش ره‌نگه گومانی زۆریان له‌سه‌ر خۆیان دروستکردبێت و تکا کردنیشیان له نوری که‌پۆست وه‌ربگرێته‌وه گومانه‌که زیاتر ده‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

