سەد حەیف بۆ هەفتەنامەى بارزان!!!
23/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بەهەرحاڵ مام عبدالقادر محمدأمین ئەو پیاوە گەنجایەتى خۆى خستە خزمەت گەلەكەى و نەبووە و نەبیستراوە لەسەرانسەرى جیهاندا كەسێك بەمشێوەیە ڕۆڵەكانى خۆى پەروەردە بكات دوو شوێنى گەورە و بەهێز لەدەسەڵاتى حكومەتى ئەمریكا بگرن وەلێ مخابن حكومەتى هەرێمیش بەمشێوەیە مامەڵەى لەگەڵ باوكى ئەم دوو دیبلۆماتە كرد و بەچى پاداشتى ئەم پیاوەى دایەوە زۆرجار لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندن گوێبیستى ئەوە دەبم كەخەڵاتى زێڕین دراوەتە دایكى نمونەیى یان خوێندكارى نمونەیى بەڵام سەد حەیف مام قادر لەجیاتى ئەوەى وەكو پێشمەرگەى نمونەیى و باوكى نمونەیى خەڵات بكرێــــت ئەو هاوكاریەشى لێدەبڕن كەلەوەزارەتى دارایى پێیدەدرا بۆ بەڕێوەبردنى ئەو هەفتەنامەیەى كەساڵانێك مام قادر لەسەر ئەركى خۆى و لەگەورەترین ووڵاتى جیهان چاپى كردووە و بڵاویكردۆتەوە بەڕاستى ئەمە خەڵات نەبوو بۆ مام قادر بەڵكو خەڵات ئەوەبوو لەساڵیادى دەرچوونى یەكەمین ژمارەى ئەم ڕۆژنامەیە مەدالیاى زێڕ بەمام قادر بەخشرابا نەك وەك ئەوەى ئێستا هەیە قسەم گەلێك زۆرە بەڵام لەوە زیاتر ناڵێم بۆ ئەوەى نەكەومە موجامەلەكردن تەنیا دەڵێم سەد حەیف بۆ هەفتەنامەى بارزان،
[email protected]
ئەمەش لینكى ئەرشیفى بەندەیە لەم هەفتەنامەیە
http://www.barzannews.com/index.php?id=25&tx_ttnews[tt_news]=1&cHash=63eb1999a9&tx_ttnews[author_id]=8&tx_ttnews[backPid]=12
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

