وەڵامى دەزگاى راگەیاندنى كۆمەڵە كارى دیموكراتى بۆ هەردوو نوسەرى ماڵپەرى كوردستان پۆست .
26/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى پەیوەندى بە ئێمەوە هەیە سەبارەت بە نوسینەكانى ئەو دوو بەرێزە و ئاراستەى ئێمە كراوە لێرەدا بەپێوستى دەزانین وەڵامیان بدەینەوە و رونكردنەوەیان لەسەر بڵێین _ یەكەم سەبارەت بەوەى دەڵێن باڵى ئاسۆ كاكە رەش بۆزانیارى ئاسۆ كاكە رەش سكرتێرى كۆمەڵە باڵى نیەو تەنها رێكخراوى هەیە واریدە, سكرتێرى رێكخراو زوو زوو لە كۆمەڵە ئەندام و گۆرانكاریەكانى ئەمرۆى كوردستان و عێراق و دەرەوە كۆبوونەوەى فراوان بكات و ئەندامانى هۆشیار بكاتەوە رێكخراوى بێ ئاگا لە گۆرانكاریەكان دەبێتە ماڵ و ێران و سەرگەردانى ئەندامەكانى, ئێمە راستگۆین و ئەندامان و هەوادارانى خۆمان خۆشى دەوێت و پارێزگارى لە رووە فكرى و ئایدیۆلۆژیان دەكەین تا گەلەكەمان لە داهاتوو سودى لێ ببینێ ببێتە چاك سازیەك بۆ تاكەكانى كۆمەڵگە بەشێوەیەكى گشتى . لە بەشێكى نوسینەكەى ئەو دوو نوسەرە بەرێزەى كوردستان پۆست داهاتووە ئاسۆ كاكە رەش نازانرێت سەر بەچ باڵێكەو ئایا لە یەكێتیە یاخوود پارتى یاخوود ئیسلامیەكان نزیكە .
بۆ وەڵامى ئەمەش ئێمە لێرەوە پێیان دەلێین كە سەر بەهیچ حزبێكى سیاسى كوردستانى نین و رێكخراوێكى دیموكراتى جەماوەرى عیلمانین رێز لە ئایدیاى سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكانى كوردستان دەگرین رێز لە سەرجەم تێكۆشەرو شۆرشگێرێك دەگرین كە لە پێناو ئازادى كوردستان خەباتیان كردووە لە ئێستادا كورد پێویستى بەیەك گرتویى و یەك رێزى هەیە نەك دووبەرەكى .
هەركەس و لایەنێك ویستى رەخنەو پێشنیار ئاراستەى رێكخراوەكەمان و خوودى خۆشمان بكات كە بچێتە چواچێوەى رەخنەوە ئازادەو ئەتوانێت بۆ ماڵپەرى تایبەتى رێكخراوەكەمان بنێرێت بەم ئەدرەسەى لاى خوارەوە ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە وەڵامى سەجەم رەخنەكانیان دەدەینەوە .
[email protected]
ووتەبێژى كۆمەڵەى كارى دیموكراتى
26/5/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

