بۆچی جهلال خهڵاتی پێدان؟!..
20/09/2009, 12:00 (GMT+1)

دەبوایە یەکگرتوی ئیسلامی ئەوڕۆژە بیانزانیایەکە ئەمخەڵاتکردنە لەبەرچی بوو،بۆ نەوشیروان مستەفا ،عومەری سەید عەلی،مام ڕۆستەمو ....هتد
مەدالیایان پێ نەدرا؟ بۆ بە حەمەی حاجی مەحمودو قادر عەزیز درا؟ دەبوایە بیانزانیایە کە خەڵاتی دابەزاندنی جەماوەری یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامیان پێبەخشرا،خەڵاتی تەفرەقە خستنە ڕیزەکانی نێو ئەندامان ولایەنگرانی یەکگرتویان وەر گرت،خەڵاتی کەمکردنەوەی کورسیەکانی یەکگرتوو کۆمەڵیان وەرگرت،بەوپلانەداڕێژراوەی بۆیان لەدەنگی کەسانی ئیسلامی سێ کورسیان لەوان قۆستەوەو هەر لەیەکەم ڕۆژەوە خەنجەرێکی بێوەفاییان دا لە پشتی برایانی ئیسلامی و سەرکردەکانی یەکگرتوو کۆمەڵیان لەبەر دیوانی خوایگەورەو لە ڕووی ئەندامان و کادیرە ناڕازیەکانیان شەرمەزار کرد کە چونکەخاوەنی قەرارەکە نەبوون هەزارەها حیلەی شەرعی و حەدیس و ئایەتیان بۆ ئەو هاو پەیمانیە ناشەرعیە ئەهێنایەوە بۆ خەڵەتاندنی موسوڵمانان لە کۆتایشدا دەنگەکانیان بردوو نەشیان ووت:-
خوا جەزاتان باتەوەو خێرتان بنوسێ لەسایەی ئێوەوە بوینە خاوەنی سێ کورسی، ئایا ئێستە سەرکردەکانی یەکگرتوو جوبیان چی یە بۆدەنگە نارازیەکان ئێستەش دەڵێنکەسانی خەواریج و لادەر یاخود داوای لێبوردن دەکەن لێیان ودوای لێبوردن لە خوای گەورە دەکەن!.
هەڵەبجە.شارەزوور .قەرەداغ.گەرمیان
20-9-2009.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

