زانكۆى ئەمەریكیش فت؟ پەیامێك بۆ ئەمەریكیەكان!!!
12/06/2009, 12:00 (GMT+1)

1. د. بەرهەم كۆنتڕۆلى زانكۆكەى كردووە. ساڵانە كۆمەلێك لە دارو دەستەى خۆى لەم زانكۆیە دادەمەزرێنێت كە بۆ هەر ساڵیكى خوێندن بڕى دە هەزار دۆلاریان بۆ دەدات ، خوێندكار هەیە تا خوێندن تەواو دەكات پێویستى بە بڕى شەست هەزار دۆلار هەیە! كەچى كەس وكارى ئەنفال هەیە تائێستاش لە خانوى كرێدایە.
2. كچى ڕەهبەرى سەید برایمى كۆیە ، كوڕى هێرش موحەروم ، كوڕى كامەرانى فرۆكەخانە سەدانى تر لەسەر پارەى كاك د. بەرهەم دەخوێنن! لە كاتێكدا بەدەیان منداڵى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەبەر هەژارى واز لە خوێندن دەهێنن!
3. د. بەرهەم ئاسۆى براى شەهید ئامانجى كردووە بەجاسوس لە سەر خوێندكاران و مۆزەفەكان. د. ئاسۆ ڕاپۆرتى حزبى بۆ مەكتەب سیایى یەكێتى و خودى د. بەرهەم بەرزدەكاتەوە. د. ئاسۆ وەكو ستران عبدوڵاى ڕۆژنامەى ئاسۆ و پیاوى كاك بەرهەم سێ مووچە وەردەگرێت!! لە زانكۆى ئەمەریكى و مەكتەبى سیاسى و وەزارەتى كشتوكال! كاك بەرهەم بۆ شەهیدەكەى وان لەو كوڕە ڕەنگ گەنمیانەى گەرمیان قارەمانتر بوو ، بۆ سەرۆكى حكومەت!
4. ئەمەریكیەكان پێویستە فریاى زانكۆكە بكەون ئەگینا دەبێت بە مەڵبەندێك و تەنها خەڵكى گەندەڵ بەرهەم دەهێنێت و زانكۆكەش بەهاى نامێنیت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

