<

لە شێخ حمید تاڵەبانییەوە بۆ جەلال تاڵەبانى ومێژویەكى خۆپەرستانە.

19/11/2009, 12:00 (GMT+1)
ئێمە پێویست ناكات فرە باسى شێخ حمید تاڵەبانى بكەین چونكە موكەرەِم تاڵەبانى خزمى لە نوسینەكانیدا زۆر بە مرۆڤێكى دڵ ڕەق و دڕندە باسى كردووە، ئیتر ئەو كەسەى دەیەوێت مێژووى ئەو پیاوە بزانێت ئەوە دەتوانێت نوسینەكانى موكەڕەم بخوێنێتەوە، بەڵام كاتێك باسى دڕندەى شیح حمید دەكرێت تەنانەت هەندێك كەس دەڵێن ئەگەر كەسێك ژنى بهێنایە دەبوایە یەكە شەو شێخ گومركى بكردایەو پاشان دەگوازرایەوە بۆ مێردەكەى، ئەمە ئەگەر ڕاستیش نەبێت ئەوە تەعبیر لە دڕندەى ئەو كەسە دەكات.
شێخ باییز تاڵەبانیش كە ئاغاى یەكێك لە ناوچەكانى گەرمیان بوو، دەبوایە كەس میوانى كەسى نەكردایەو هەموو خەلًك تەنها لە دەورى ئەو كۆببونایەتەوە، كابرایەكى پیر ووتى((پێاوێك بە دزییەوە ڕادیۆیەك دەكڕێت یەك دوو برادەرێكى پێى دەزانن ڕادیۆى هەیە، شەوانە دەچنە ماڵى و گوێ لە ڕادیۆكەى دەگرن، بایز ئاغا بەمە دەزانێت كابرا بانگ دەكات و پێى دەڵێت ئەبێت لەم ئاواییە بار بكەیت، ئەم ئاوایى منە جێگاى دوو دیوەخانى تێدا نابێتەوە، ئیتر لە لادێكە بارى پێ دەكات)).
شێخ عەتاى تاڵەبانیش كاتێك (عبد الكریم قاسم) شۆڕشى كرد خۆیى كرد بە شوعییەكى تەرەقە سوور، خەڵكى ناردە گیان ئاغاكانى دەورو بەرى سنوورى میرنشینییەكەى خۆى و هێنایانى بۆ ئاواى زەرداوو لەناو خەڵكدا كردیانى بە قەشمەر عالم، كەچى خۆى وەك جاخى جاران سەرانەى لە جوتیار وەردەگردو لاى ئەو كاتى مەلیكى هەر مابوو، تا پێنج جوتیار ڕۆژێك پێیان ووت یا شێخ تۆ باسى شوعیەت دەكەى كەچى لاى ئێمە هیج نەگۆڕاوە هەر وەك و جاران سەرانەمان لێوەردەگریت، پاش ئەو قسانە ئەو پێنج جوتیارە یەكسەر لە ئاواییەكەى شێخ باركران. ئێستاش ئاشتى كوڕى چواردە هەزار دۆنم زەوى ناوچەكەى پەك خستووەو نایەڵێت هیچ جوتیارێك بیرێكى ئیرتوازى لێدات و ڕێگایان لێدەگرێت سوود لە زەوییەكان وەرگرن، مەگەر یەكێك فرە پیاوى ئەوان بێت و وەك توڵە بەدوایانەوە بێت. ئەوەش شوعییەتەكەى شێخ و ئاشتى كوڕى.
ئەما جەلال تاڵەبانى پاش ئەوەى لە هەرێمى كوردستاندا كوردى بەم دەردەى ئێستا گەیاند ئەوە هەموو كەس ناسییەى و خەڵك لێى تێگەیشتووە پێویست بە باسى من ناكات. بەڵام من ئەوەندە دەڵێم كەسێك لە شەڕەكەى یەكێتى بەرانبەر پارتى و توركیا لە ساڵى(1997) كە كوڕى لەو شەڕەدا كوژرابوو بە تاڵەبانى وتبوو((خەڵك هەموو دەیزانى ئەم شەڕە لە قەبارەى تۆدا نییە، بۆ ماڵى ئێمەت كاول كرد)) تاڵەبانى لێى توڕە دەبێت و دەڵێت((كوڕى تۆ خوا كوشتوویەتى من علاقەم چییە)).


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست