سیا ...... حه‌سره‌ت بۆ کاک ئیسماعیل خورماڵی
19/05/2011, 12:00 (GMT+1)

هاژه‌ی چه‌مێک نایوه‌ستێنێ
تۆ له یادی ڕازی دڵ و
منیش بێچاره له ماڵ خه‌م
که ئه‌بینم به‌خته‌وه‌ران
شای و سه‌ما ساز ده‌که‌ن
منیش زارم زار هه‌ژاره
نایه‌کسانی به دی ئه‌که‌م
تو خوا ئه‌ی قافڵه‌ی دڵداران
به‌س بکه‌ن با س و وه‌سفی یار
دڵ یه که و داخواز دووان
منییش دلدارانم هه‌ژار
وێنه‌ی تۆف و باران و وه‌شت
له ناخی یه‌کتر تێ ده‌گه‌ین
قه‌ت مه‌لێ ئێمه که‌مین
ئێمه چینی هه‌زار ....هه‌زار
باو باران و ره‌هێڵه و گر
ته‌نها له ئێمه تێ ده‌گه‌ن
رۆژێک هه‌ر دی هێل یه‌کسانی
ده‌شت و ده‌ر بگرێته‌وه
به ده‌یان جرجی رۆژگار
له به‌رده‌م مافه ڕابکه‌ن
وورگ زلی ناشرینه
مافی ده‌می زه‌وت کردووه
ئه‌گه‌ر ورگیان هه‌ڵده‌نه‌وه
ئه‌وسا که له له من تێ ده‌گه‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

