<

ئایا قاسملوو مامۆستای دێموکراسی و پێغه مبه ری ئاشتی بوو؟

11/08/2010, 12:00 (GMT+1)
زۆر بابەت لەسەر قاسملوو نوسران به چاکوو به خراپ.ئه منیش به نۆره ی خۆم ویستم که یه کێک له و که سانه م که زۆربه ی ژیانی خۆم له گه ڵ ئه و حیزبه بووم و له نیزیکه وه ده یان ناسم وه له زۆربه ی ئه و شتانه ی که کراویشن به شم به چاکوو خراپ تێ که و تووه شتێک بنووسم.
هه ر وه ها داوام هه یه له وانه ی که زانیاریان هه یه، با بوێرانه باسی ڕاستیه کان بکه ن وه به ویژدان بن له گێڕانه وه یان.
ئێمه که له جیهانی سێه م ده ژین ئه و چه شنه حیزبانه و ئه و نه فه رانه زۆر به ئاسانی ده توانن ئه سپی خۆیان لینگ بده ن و به که یفی خۆیان سواری ئه سپی مرادیان بن وه زۆر ده روێش بۆ خۆیان په یدا بکه ن،ئه وه ی که کورد ژێر ده سته و هیچ کا تێک تامی ئازادی نه دیووه زۆر ئینسانی فیداکار په یدا ده بن که گیانیان له و ڕێگایه دا بەخت دەکەن وه لە هەمانکاتیشدا کەسانێکی هەلپەرەست و مەقامتە ڵەبیش پەیدا دەبن کە وەکو مڵۆزم خۆیان دەخزێننە ناو جووڵانەوەکاندا.
قاسملو یه کێک بوو لەو کەسانەی کە لە رۆژی یەکەمی خۆیدا بە شێوەیەکی گوماناوی هاتە نێو ڕیزی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد وە بە یارمەتی هێندێک گەیشتە پلەو مەقامی سکرتێری ئەو ‌‌حیزبە. هەر لە رۆژانی یەکەمداو زۆر بە زوویی شێوەیەک لە لێکترازان لەو حیزبەدا پەیدا بوو کە تا ئێستاش سێبەری نگریسوو پیسی ئەو شێوە سیاسەتە درێژەی هەیە و زۆر کەس ئەوە باش دەزانن کە دیاری قاسملو بوو کە لەگەڵ خۆی هێنای بۆ ناو حیزب وە ئەوە دەرسێک بوو کە دووژمنەکانی کورد ئەوەیان بۆ دیاری کردبوو.
نمونەکەشی ئەوەیە کە ئەوڕۆ دەیبینین، ئەوانەی کە رۆژێک لە دەوروبەری وی بوون و گوێلەمست بوون ئەوڕۆکەش پێکەوە حاوانەوەیان نیەو تەنانەت،ئاساییشی هەرێمی کوردوستان ئاگاداری ئەوەنە کە پێکهەڵنەپڕژن وە دوو مقەریان له نێوانیان داناون، کە ئەوە هەموو ئەو راستیانە ئاشکرا دەکات وە خۆشیەکەشی ئەوەیە کە داوای ڕزگاری میللەتێکیش دەکەن وە خۆیان پێ ڕێبەری جووڵانەوەی کوردە.
قاسملو نەک هەر مامۆستای دێمووکراسی نەبوو بەڵکوو دیکتاتۆرێک بوو کە بە شێوەێیکی زیرەکانە، هەلەکانی دەقۆستەوە و خۆی دەسەپاند بەسەر حیزبدا و تەواوی پەیوەندییە نهێنییەکانی حیزب لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی بۆ خۆی ئاگا لێبوو. داهاتی حیزب هەر ئەو دەیزانی وە کاتێک پرسیاری لێکرا لە کۆنگرەدا، داهاتی حیزب چەندە، لەکوێیە، کێ پێیدەزانێت لە جوابدا ووتی تا ئەمن سکرتێری ئەو حیزبە بم نە کەس دەزانێ داهاتی حیزب چەندە وە لە کوێیە نە کەس دەبێ پێی بزانێ.
کاتی دانانی کەناڵی ئاسمانی کادرەکانی ئەو حیزبە ماڵ بەماڵ دەگەڕان وە سواڵیان لەو کەسانەی کە ڕۆژێک چاو لەدەستی حیزب بوون وە تەنانەت نەک هەر تەئیدییەیان نەدەدانێ بەڵکوو کاریان لە یو ئێن لێ خەراپ دەکردن بۆ ئەوەی نێیێن بۆ ئورووپا وە ئەوان دەورووبەریان چۆل نەبێت. بەڵام کەس نەبوو لێیان بپرسێ ئەو هەموو سەروەتەی حیزب چی لێهات، بۆ بوو بە ئاردی نێو دڕوان وچۆ گیفانی چەند ژنێکی خوێڕیلکە. ئەدی ئێوە نەبوون کە دەتانکوت ئەو پوڵە بەشی هەتاهەتامان دەکات، کەس پرسی چیان لێکرد، کێ بردی کێ خواردی. شەهیدانەی چەند بنەماڵەی شەهیدەکانتان پێدا، چەند بریندارتان پێ دەرمان کرد، بۆچی لە جیاتی ئەوەی لە بنەماڵەی پێشمەرگە و ئەوانەی کە دەبوونە سەرمایەی حیزب خەرجی کەن بنەماڵەکانتان جواب دەکرد کە خۆیان تەحویلی ئیران بدەنەوە، بۆچی بە فەرمانی مەلا عەوڵای حه سه نزاده پێشمەرگەی بێلاقوو فەلەجوو بێ دەستتان دەناردەوە بۆ ئێران. تەنانەت دەست و قاچەکانتان لێ دەستتاندنەوە ، دەتانکوت ئەوە ئه موالیی حیزبە. جارێک لە جاران نامەکانی خۆتان چاو پێ کەوتەوە که بۆ ئه و پێژمه ر گانه تان نووسی که خۆیان ته حویل ده نه وه؟ ئایا کەس هەیە ویژدانی هەبێت؟ ئەو هەموو بێ ویژدانیو نا عەداڵەتییەی لەبیر چووبێتەوە؟
قاسملو دەستێکی بەرزی هەبوو لە موخابەراتی عێڕاقیدا وە ئەوەش هۆیێک بوو بۆ ئەوەی کە خۆی بسەپێنێ بەسەر حیزبدا وە تەنانەت کە دەگەیستە جێگەی خەتەر لە کۆنگرەکاندا خۆی زیز دەکرد وە دەیکوت چیدی ڕێبەری حیزب ناکەم وە ئەوانەی لە دەورووبەروو هاوکاری بوون بە گریان و پاڕانەوە لە خەڵک قاسملویان دەهێنایەوە مەیدان وە ئەوە بوو بە شتێکی ئاسایی لە کۆنگرەکانی حیزبدا.که س به بێ ئه مری ئو نه ی ده توانی بارپرسایه تی وه ر گرێت، هەروەها لە کاتی لێقەومانیدا پەنای ده برد بۆ رەفیق حیزبییەکانی لە موخابەراتی ئێڕاقی بۆ لەناوبردنی ڕەقیبەکانی لە مەیدانی سیاسیدا. چاکم بەبیرە کاتێک کە کابرای موخابەراتی داوێن پیس لەبەردەرکی مقەڕی حیزب لە بە‌‌غدا ژنی پێژمەرگەیێکی سواری ماشێن کرد لەگەل خۆی زۆربەیان وەجواب هاتن وە کۆتیان ئێمە ئەو بێشەڕەفیەمان پێ قبوول ناکرێت قاسملوو هات وە کووتی کاکە ئێمە لەگەل ئەوانمان پێناکرێت، دیارە ئه و بۆی قبووڵ دەکرا وە زۆر لەمێژ بوو خۆی دۆڕاندبوو پێیان.
خوا بەو ڕۆژەی نەکردبا کە لە کەسێک غەزریبا وە نەحاوابایەوە، بە هەر شێوەیێک بایە دەری دەکرد، کۆسپی دێنایە سەر ڕێی یان بە کوشتی دەدا. نموونەی بەرچاو زۆرن ئەوانەی کە لە حیزب لەگەڵی نەحاوانەوە بریتیبوون لە شەهید ئەحمەد توفیق کە بە پلانی ئەو لە زیندانی ئەبوغرێب بێسەروشوێن کرا،ئه و که سانه ی که به پیلانی ئو ته حویلی ئێران درانه وه،عه وڵای مه لا عووسمانی له گه ڵ هاوڕێکانی که به ناچاری جودا بوونه وه دواتر هه ر یکه ی به لایه دا ڕۆیشتن،ما مه غه نی وه هاوڕێکانی که له کۆنگره ی چوار جوودا بوونه وه،ناکرێت به سه ری دا پازده م هه ر چه ند ئه و با سه زیاتر هه ڵ ده گرێت مامۆستا هێمن به ده ستووری قاسملو وه ئه مری مه لا عه و ڵای حه سه نزاده گیرا وه خرایه زیندان،ناوی جاشیان لێ نا چوونکه ئه وانی قه بووڵ نه بوون ئێستاکه ش مه لا عه وڵای حه سه ن زاده فر مێسکی تیمساحی بۆ ده ڕێژێت،شه رمیش ناکات ناوی خۆی ده نی سیاسه ت مه داروو،شۆڕشگێڕ،که سا نێکی وه ک، ئه میری قازی،که ریمی حیسامی،خانه ی ماملێ،ڕه سووڵ پێشنماز،مستافای شه ڵماشی،حه سه نی قازی،سه ید ڕه سووڵی بابی گه وره(دێهقان) که له دوای جیانوونه وه ی ده ستی کرد به ناردنه ده ره وه ی،ئه وو که سانه ی که له به ر نارازی بوو نیان
له سیاسه تی حیزب دانیشتبوون،که ئه و کاره ی بوو به هۆی وه ی ترسیان ڕێ بنیشێ که سه ید ڕه سووڵ ئاشبه تاڵیان پێ ده کات،ئه وه بوو که و تنه هه ڕه شه لێ کردن وه تێکدانی سه فه ره کان به ده ستی مووخابه راتی به عس،له کۆتاییدا بوو به هۆی شه هید بوو نی سه ید ڕه سووڵ هه ر وه ک شەهید ئەحمەد توفیقی هاو سه نگه ری،وه له کاتی شه هید بوونی مزگێنی له ناوو چوونی درا.
ئیشاره به بابه تی به ڕێز فه تاح ئه حمه دی که به پارێزه وه باس له و شته ده کا

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=417fcdb0
جه لیلی گادانی،حه سه ن ڕه ستگار،فه تاح کاویان،ها شم که ریمی،که ماڵ که ریمی،حووسێن مه ده نی،شاپوور فیروزی،نه بی قادری مه لاخدر دۆڵه گه رمی،خدر مه ڕه سه نه،.......
دیاره ئه وانه که باسمان کردن له ڕێبه ری ئو حزبه دابوون. ئه گه ر باسی کادروو پێژمه رگه بکه ین نموونه زۆرن.
هه موو کوردوستانی ڕۆژ هه ڵات له ده ستی پێشمەرگەدا دابوو،به ڵام چوونکه ئه له جیاتی پشت به ستن به چیاکانی کوردوستان پشتی به دوژمنی کورد وه به به غدا قایم بوو هه ر بۆ یه ش زۆر به هاسانی هه موو کوردوستانی رۆژ هه ڵاتی له ده ست دا وه هاته وه باوه شی به عس وه دوای ته واو بوونی شه ڕی ئێران و عێراق قاسملوو ئه و خۆشه ویستیه ی له لای به عس نه ما وه ک هه موو ئه و سه رکردانه ی که له جیاتی پاڵ به شاخاکانی کوردوستان بده ن دوژمن ده که ن به پاڵ پشتی خۆیان،ئه وه بوو به هۆی ئه وه ی به ده ستی چه ند پاستارێکی خوێڕیلکه ترۆر بکرێت.
قاسملو نه ک هه ر فه ڕی به سه ر دێمو کڕاسیه وه نه بوو به ڵکوو دیکتاتۆرێک بوو که ئاو نه ی ده پاڵاوت ئه وانی سه ره وه نمونه یه کی چوکن.پێغه مبه ری ئا شتیش نه بوو،ئه و مامۆستای شه ڕی براکوژی بوو له کوردوستانی رۆژ هه ڵات خۆی پی ساحه بی کوردوستان بوو شه ڕی نه خوازراوی له گه ڵ چه ندین حیزب کرد،کوردی به ده ستی کورد به کوژ دا ئه و هه مو دایکه زگ سووتاو بون،ته نانه ت به وه ش ڕا نه وه ستا هاو سه نگه رانی دوێنێی خۆشی که له به ر دیکتاتۆری و سه ره ڕۆیی ئه و هه ڵات بوون کرده ئامانج وه ده ستووری جیهادی لێ دان.
ئه گه ر ڕۆژێک له ڕۆژان ئێمه ش وڵاتمان هه بێت،ئگه ر کوردیش وه ک گه لانی دونیا سه ربه ست بێت و له ژێر ده ستی بێته ده ر ئه و رۆژه یه که ئه وانه ده بێ موحاکمه بکرێن،ئه وانه ی که کوردیان به ده ستتی کورد به کووژ دا،ئه وانه ی که پشتیان به دووژمن به ستوو خاکی کوردوستانیان به دوژمن فرۆشت،ئه وانه ی سه روه توو سامانی کوردوستانیان گوێسته وه بۆ هه نده ران وه ده کۆشی چه ند ژنیان کرد،ئه وانه ی به دزی میله ته که یان و هاوسنگه رانیان له سه ر کوردوستان معامه له یان کرد.
له کۆتایی دا داوام ئه وه یه که نابێت له وه بترسین که پێمان بڵێن پیاووی دوژمن،یان ئه وه که زۆر باوه له ناو حیزبه کاندا که رێبه ره کان ده بێ پارێزراوبن وه له هه ڕه شه ی وان بترسین،شێرکۆ هه ژار ،کوڕی مامۆستا هه ژاری شاعیر له سه بابی نووسیووه پێان وایه کفره ،چوونکه رۆژێک دێت ئه و ترسه بشکێت وه ڕستیهکان ڕوو بن. ئه من،شێرکۆ هه ژار به ئینسانێکی ئازا ده زانم چوونکه ڕاستی ده ڵێت،وه باوه ڕی ته وواوم به قسه کانی هه یه چوونکه دوکتۆر سه عیدشه ڕه فکه ندی مامیشی هه ر له و تیپه بوو.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست