كاندیدى ژمارە 7ى لیستى هاوپەیمانى لە پارێزگاى هەولێر(ئازاد سرێشمەیى) ماوەى 7 ساڵ دیلى بەعسییەكان بووە لە ئێران
22/02/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەمجارەیان عەیبو عارێكى دیكەى پارتىو بنەماڵە لە دەڤەرى سۆران بووەتە مایەى ناڕەزایى تێكۆشەرو خاوەن ویژدانەكان لەم ناوچەیەدا، ئەویش بە كاندیدكردنى كەسایەتیەكى كۆنە بەعسیى داوێنپیسە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، كە پێویستە كۆمیسیۆن لێرەوە وەك ساڵح موتڵەگ لەم هەڵبژاردنەدا دەریبكات ئەگەر راست دەكات سەربەخۆیە، ئەم كۆنە بەعسییە ئازاد ئەبوبەكر سرێشمەیى كارگێڕى لقى 10ى سۆرانە، كە هاوشانى بەڕێز سەبرى دەروێش لە سۆران كاندیدكراوە، سەبرى دەروێش كۆنە پێشمەرگەو كادیرى تێكۆشەرو لە بنەماڵەیەكى تێكۆشەرەو هیچ كەموكورییەكى نییە شایانى باس بێ، بۆ ئەوەى خوێنەرو خەڵكى تێكۆشەرو دەنگدەرانى بەڕێز توشى هەڵە نەبنو نەكەونە داوى هەڵخەڵەتاندن، با كەمێك بەدواداچوون بكات لەسەر كاندیكەى پارتى لەسۆران كە ژمارە(7)ە بەناوى ئازاد ابوبكر،
ئەم ئازادە كە خەڵكى سرێشمەى سەر بە ناحیەى خەلیفانە لە سەرەتاى هەشتاكان سەربازى رژێمى بەعس بووەو لە شەڕێكى دەستەو یەخە لەگەڵ هێزەكانى ئێراندا دەستگیكراوەو بۆ ماوەى زیاتر لە 7 ساڵ لە زیندانەكانى ئێراندا بووە، هەر لەوێش هەردوو زمانى عەرەبىو فارسى فێربووە، دواتر بەپێى رێككەوتنى هەردوو رژێمى عێراقو ئێران گەڕاوەتەوە بۆ عێراقو لەلایەن بەعسەوە مووچەى بۆ بڕاوەتەوە تا سەردەمێكى زۆریش لە دواى راپەڕین ئەو مووچەیەى وەرگرتووە، من لەبەدواداچونێكمدا لە سنورى خەلیفان پێیانڕاگەیاندم كە ئەم ئازادە كەسێكى رەزاقورسی خۆبەگەورەزانى داوێنپیسەو ئەوەندەى بۆى كرابێت خەریكى رابواردن بووە لەگەڵ هەر كچێك كە دەستى كەوتبێت،ئەوەندەى لە لقى سۆران بوە، جارێكیان هەڵوێستێكى بوێرانەى نەبووە دڵى خەڵ رازى بكات، كەسێكە ئەوەندە خۆى بە گەورە دەزانێ ئامادە نییە سەلام لە هیچ كەسێكى خواروى خۆى بكات، كەسێكە كادرو ئەندامانى پارتیش لێى بێزارن بەڵام پارتى بەزۆر دەیسپەینێت، بۆیە لێرەدا داوا لە دەنگدەرو خەڵكى سنورى سۆران دەكەین دەنگ نەدەن بە كاندیدەكانى پارتىو یەكێتیى، خۆ ئەگەر هەر دەنگشبدەن بەو دوو حزبە خوێنمژە ئەوا لێرەدا بیدەن بە سەبرى دەروێشو نەهێڵن دەنگتان بۆ ئەو ئازادە بەعسییە بڕوات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

