نەوزاد هادی بۆ ئەوەی ئابڕوی نەچێ بەرتیلی دا بە هەولێر پۆست
28/05/2009, 12:00 (GMT+1)

هەولێر پۆست وەعدیان دا باسی ئەو مەوزوعە نەكەن.چەند ڕۆژێكی نەبر نەوزاد ڕوكن پرسیاری لە هەولێرپۆست كرد چیان پێویستە؟
هەولێرپۆستیش داوای موەلیدەیەكی كارەبایان كرد و لە ژێرەوەش نازانم دەستەی بە ڕێوەبەری هەولێرپۆست چەندیان وەرگرت! زۆری نەبرد موەلیدەیەكی كارەباییمان لۆ هات بە 25 هەزار دۆلار كە دەكاتە دوو دەفتەر و نیو.
ئەو تاوانەی كە كوڕی نەوزاد ناسراو بە نەوزاد پینە كردبووی بڵاو نەكرایەوە.جارەكیش هەمان كوڕی نەوزاد خۆی لە سەیارەی نەفەرەكی دابوو.خاوەن سەیارەكە چووبوە لای نەوزاد لە بارەگای خۆی لە پارێزگا ئەویش لێی پرسی بوو سەیارەكەت چەندی دەكا؟ كابراش گوتبووی 13 هەزار دۆلار نەوزادیش یەكسەر چەكمەزەی دەكاتەوە 13 هەزار دولاری دەداتە خاوەن سەیارەكەی.بەداخەوە ڕۆژنامەنووسەكان ئەو شتانە دەزانن بەس باسی ناكەن چونكە دەمیان چەور كرایە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

