پەیمانگای تەكنیكی هەولێر و مامۆستا(عیماد)ی بڕیاردەری بەشی ڕاگەیاندن
18/10/2009, 12:00 (GMT+1)

لەگەڵ دونیایەك ڕێزم بۆ هەموو مامۆستاو دكتۆرەكانی بەشی ڕاگەیاندن بەڵام بڕیاردەری بەش مامۆستا(عیماد) هەندێ كێشەی بۆ ئێمە دروست كردووە ، بەڕاستی من وەكو نووسەری ئەم بابەتە هیچ كێشەیەكم لەگەڵ مامۆستای ناوبراو نیە سەرەڕای ئەوەی دەرسەكەی زۆر زۆر وشك و گرانە بەڵام ئەو هیچ ئاسانكاری بۆ قوتابییان ناكات ، هەندێك كردەوەی تری ئەو بەڕێزە هەیە ڕەنگە خۆی دركی پێنەكات حەزدەكەم بۆی روون بكەمەوە :
1: مامۆستای بەڕێز تۆ لەمحازەرەكانتدا باسی ماف و ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین دەكەی بەڵام مافی قوتابیانت پێشێل كردووە ڕەنگە خۆت هەستی پێنەكەی، ناهەقت ناگرم تۆش تووشی نەخۆشی كورسی و پۆست بووی ، ئەم ئەنفلۆنزایە زۆربڵاوە ، بەڵام لەناو شوێنێك كە قوتابخانەی فێربوونی ڕاستگۆیی و ئیتیكی ڕۆژنامەوانی یە شتێكە كە جێگای قبوڵ كردن نیە ، بۆ؟ چونكە هیچ شتێك بەشاراوەیی نامێنێتەوە نەك هی تۆبێت هی هەركەسێك بێت و هەر پلەیەكی هەبێت.
2: بەرێزت كە دێیتە ناو محازەرە دەڵێی بە زۆری تۆیان ناردووە هەتا دەرس بڵێیتەوە ئینجا نازانم هۆكار چیە ؟ بەڵَگەشم ئەوەیە دەنگت هەڵنابڕی من پرسیارێك لەخوینەری بەڕێز دەكەم، لەقاعەیەكی گەورە دوو سبلیت و سێ تا چوار پانكە ئیش بكات مامۆستاش بەو دەنگە نزمە دەرس شەرح بكات كەتەنها كورسی یەكەم ودووەم تێیدەگات ئایا جۆن و بەچ شێوەیەك قوتابی ئیستیفادە دەكات ؟
كەپێی دەڵێین دەنگت هەڵبڕە دەڵێ موشكیلەی من نیە ،قوتابییەك پێی گووت ئەو شتەم بۆ دووبارە بكەوە پێی گووت لەبرادەرەكانت وەربگرە.ئێ بڕواتان هەبێت(90%)ی قوتابییان محازەرەی ئەو مامۆستایەیان نەنووسیوەتەوە لەكێی وەربگرێت .
3: بۆخۆت لەناو قاعە جەرەس بۆ مۆبایلەكەت دێت وبەكار دەهێنی وئەگەر قوتابییەك لەبیری چووبێت مۆبایلەكەی بێدەنگ بكات تۆ (X) لە ناوەكەی دەدەیت، خۆت ووتەنی هەركەسێك سێ جار (X) لەناوەكەی بدرێت لەژیانی لای من ناجیح نابێت، جا نازانم تۆ لە دائیرەی ئەمن كار دەكەیت و دوژمنی قوتابیت یان مامۆستای؟
4: ئینجا مەسەلەی محازەرەری ئامادەكراو ، بەڕێز دیارە تازە تۆ دەتەوێ قانون تەتبیق بكەی ، باشە ئێمەش قبوڵمانە بەڵام بۆ لەسەر حسابی قوتابی قوڕبەسەری پەیمانگا ، دیارە بیر لەوە ناكەیتەوە كەقوتابی لەبەشە ناوخۆییە وتوانای ئەوەی نییە سەرچاوە بكرێت ، قوتابی هەیە قۆناغی دووەمە تائێستا سەردانی كافتریای نەكردووە كەشەربەتێك بخوات ،ئینجا لەكوێی بوو بچێت سەرچاوەیەك بكڕێت بە (10_15)هەزار دینار ، ڕەنگە بڵێی بۆچی لە كتێبخانەی بەشی خۆمان (استعارە)ی ناكات، من بەتۆ دەڵێم زیاتر لە(100) قوتابی هەیە لەم بەشە ئایا بەو ڕێژەیە سەرچاوە هەیە بۆ وانەكەی تۆ ؟ جگەلەوەش بۆ تائێستا مامۆستاكانی تر موحازەراتیان داوەتە قوتابی كەچی تۆ نایدەیت ؟ ئەگەر بە بڕوانامەش بێت ئەوان دكتۆرایان هەیە كە تۆ نیتە پێویست ناكات ناوەكانیان بهێنم چونكە لەمن باشتر دەیان ناسیت.
شتێكی تریش ئەوەیە كە ئەوەندەی بەدوای دیتنەوەی نووسەری ئەم بابەتە دەگەڕێی (چونكە دڵنیام كە دەگەرێی) بایی ئەوەندە خۆت چاك بكە كە بێگومان سەركەوتوو تر دەبیت . دەمەوێت ئەوەش بڵێم كە بەهیچ شێوەیەك پەشیمان نیم كە ئەم بابەتەم نووسیوە چونكە هەڵەت هەیە ئەوەش بزانە كەهەر كەسێك هەڵەی هەبێت ڕاگری پەیمانگاش بێت ڕەخنەی لێدەگرم ، جاهیوادارم كە ئەم شتانە چاك بكەیت چونكە بێدەنگ نابین ئەگەر پێویست بكات و خۆت چاك نەكەیت بەڤیدیۆ محازەرەیەكی تۆ بڵاو دەكەینەوە .
تێبینی: تكایە تكایە تكایە سایتی بەڕێزی كوردستان پۆست بڵاوی بكەنەوە چونكە چارەنووسی زیاتر لە(120)تەلەبەی پێوە بەندە و هەروەها ناتوانم ناوی خۆم بنێرم لەترسی فەسڵ كردن،ئێوەش ئەمە باش دەزانن.
(....) بەناوی قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی هەولێر.
18/10/09
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

