ڕۆژگاری پاره بەشینەوەو ماستاو کردن و پاڕانەوەکانی جەلال تاڵەبانی بۆ سەرجەم چین‌و توێژەکان
07/06/2009, 12:00 (GMT+1)

تا بچن گوێ لە وتاری پڕ درۆ‌و دەلەسەی جەلالی ڕێوی ئاسا بگرن. لەگەڵ ئەوەشدا کە جەلال هەندێ لەو پارانەی کە بەناشەرعی لە خەڵکی کوردستانی دزیوە ئەوڕۆ بۆ کڕینەوەی ئابڕوی تکاویان هێناویەتەوەو بە و لاو لادا تەخشان‌و پەخشانی دەکات. ئەوە سەرەڕای ئەوەی تائیستا بە سەدان سەیارەو دەمانچەی بەدیاری ناردوە بۆ کەسایەتی و سەرۆك عەشیرەتەکان. لەم چەند ڕۆژەشدا دوای ئەوەی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پیرۆزبایی لە یادی 13 هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی کەمئەندامان کرد جەلال و جەلالیەکان کە تا ئێستا ئەوەی بەسەر زمانیان دا نە دەهات باسی کەمئەندامان بو هەر لەبیریشیان نەمابو کەچی ئەمڕۆ کەمئەندامانیان بیر کەوتەوە بۆیە جەلال تاڵەبانی لە بروسکە نامەیەکدا خەسترین ماستاوی سارد کردۆتەوە بەم شێوەیە
خۆشه‌ویستانم
ئه‌ندامانی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان
به‌سڵاوێكی گهرمو سۆز‌و دۆستایه‌تیم بۆتان، پیرۆزبایی یادی(13)هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه میهرهبانو بهئهمهكهكهتان، یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، ده‌كه‌م. هیواداریشم، یه‌كێتیه‌كه‌تان شان به‌شانی رێكخراوه‌كانی تری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تیه‌كان، سوربن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ته‌واوی خواست‌و خه‌ونه جوانه‌كانتان.
به‌م بۆنه‌شه‌وه، ده‌مه‌وێ دڵنیاتان بكه‌م كه وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ‌و سكرتێری یه‌كێتیش، پشتیوانی ته‌واوتان لێده‌كه‌م بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و دروشم‌و خواستانهتان كه له‌دواهه‌مین كۆنفرانسدا، هه‌موو رێكخراوه‌كان، سازتان كرد.
ئازیزان!
ئێوه، هه‌قی خۆتانه ئاسوده‌و ئارام‌و سه‌ربه‌رز بژین. هه‌قتانه، له‌خه‌ڵكانی ئاسایی زیاتر‌و زۆرتریش خزمه‌ت بكرێن. ئێمه پشتیوانتانین بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تیه‌كان گرفته جهستهییو دهرونیهكانتان، نه‌بێته كۆسپی به‌رده‌م ژیان‌و گوزه‌رانتان. هیوادارین، له‌ساڵانی ئاینده‌دا، پرۆژه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمه‌وه دابنرێ، كه‌ته‌واوی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تیه‌كان، كێشه‌كانیان نهمێنێو ژیانێكی شیاوی شارستانیان وه‌كو وڵاتانی پێشكه‌وتووی رۆژئاوا هه‌بێ.
دیسان یاده‌كه‌تان پیرۆزبێ..
هه‌ربژین بۆ
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
7/6/2009
تەماشابکەن دەڵێت هەربژین بۆ برای دڵسۆزتان مام جەلال.. کەمئەندامان کە تائیستا لەلایەن جەلالە وە هەر ناویشیان لە کولەکەی تەڕیشدا نەدەهات. ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داوایان کردوە کە ئەو موچە 30 هەزار دیناریە کە دەدرێت بە کەمئەندامان بەشی هیچ ناکات بۆیان زیاد بکرێت بەڵام دەسەڵات و خودی جەلال مێشێک میوانیان نەبو کەچی چونکە ئەمڕۆ جەلال تێی گیراوە و گڵۆڵەی کەوتۆتە لێژی ئاوا لەو بروسکەنامەیدا لە بە ر کەمئەندامان دەپاڕیتەوە ماستاویان بۆ دەکات تا دەنگ بدەن بە لیستی کەرە دێزەکە کە خۆی و دزە موحتەریفەکەی بنەماڵەی بارزانی سەرۆکایەتی دەکەن. بەڵام بە داخەوە پێدەچێت چیتر دڵی نەیەت ئەو هەمو پارە زۆرەی لە خەڵکی دزیوە بیبەشێتەوە . وەك ئەو کابرا ڕەزیل و پیسکەیەی کە لە هەمو ژیاندا فلسێکی نەدابو بەکەس بەڵام شەوێك لە خەویدا قاسەی پارەکانی کردۆتەوەو بە هەرچوار لادا پارە دەبەشێتەوە کاتێك خەبەری دەبێتەوە خێرا ڕادەکات بۆلای قاسەی پارەکلانی دەڵێت سوپاس بۆ خوا بەس نەبو خەون بو ئەگینا ئیستا ماڵی خۆم وێران کردبو دەشڵێت ئەگەر ئەمجارە بخەومەوە کەری کوڕی کەر بم. بۆیە پێویست ناکات چیتر خەڵکی کوردستان بە درۆ‌و دەلەسەو ماستاو کردنی سەرانی مافیای جەلال و مەسعود تەفرە بخوات و با باش ئەو ڕاستیە بزانن سەرانی مافیا تا دەنگو باسی هەڵبژاردن نزیك نەبو بۆوەو دەنگۆی لیستی جیاواز لە ئارادا نەبو دۆخینەکانیان لە پێشەوە دەکردەوە کەچی ئەمڕۆ کە گڵۆڵەیان کەوتۆتە لێژی و دەزانن زۆرینەی خەڵکی کوردستان بەنەحلەتیان دەکەن ئامادەن دۆخینەکانیان لە دواوە بۆ خەڵکی کوردستان بکەنەوە. بڕوا بە و هاش و هوش و درۆ‌و دەلەسەی سەرانیان مەکەن کە دەڵێن ئێمە جەماوەری زۆرمان هەیەو لە هەڵبژاردن ناترسین ئەوە تەنها پڕ‌و پاگەندەو بۆ تەفرەدانی خەڵکە دەیانەوێ خەڵک وا لێبکەن تا بڕوایان پێ‌بکات و بڵێن مادام هەر لیستی کەرە دێز دەیباتەوە با ئێمەش دەنگیان پێبدەین ئەوە تەنها تەکتیکە ئەگینا بڕواتان بێت لە ترسی هەڵبژاردن نان و ئاو‌و ڕابواردنی شەوانی سوریشیان لەبیر چۆتەوەو ئیستا وەك جارانیش ناپەڕژێنە سەر دزی کردن. بە ئاشکراش سەرانی مافیا وەك وێنەی کەرە دێزەکە لەڕی و لاوازی بە سیمایانەوە دیارە دەمو چاویان بەقوڵا چوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

