خه‌لیل کارده یان تۆ کوردی نازانیت یان من عه‌ره‌بی نازانم؟
07/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌ویش به وه‌رگێڕانی وشه به وشه
ئه‌مه قسه‌ی خۆته له وه‌ڵامه‌که‌تا
انني لم اتهجم على كردستان بوست كما ادعيت
واتا تۆ هێرشت نه‌کردوه و له دوایدا باس له مدحه‌که‌ت ده‌که‌یت که منیش ئه‌وه‌م نوسیوه به‌ڵام ئه‌مه هێرش نیه چیه؟
لذا ارى ان الواجب يحتم علي الرد على هذه الهرطقات السياسية والتي تصب في النهاية في مصب المراهقة السياسية
لێره‌دا به نوسه‌ری نامه‌که ئه‌ڵێیت موراهیقی سیاسی
ئه‌مه هێرش نیه چیه؟
ئه‌ڵێ کوردستانپۆست ده‌وری هه‌بوه له هێنانی25کورسی گۆڕانا به‌ڵام ئه‌وه حه‌قی ئه‌وه‌تان نایاتێ ئه‌جندای خۆتان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا
ولكن هذا لا يعطيكم الحق في التدخل في الشؤون الداخلية لحركة التغيير وفرض اجندات او اية برنامج عليها
لێره‌دا کوردستانپۆست بۆ جاری دوه‌م وه‌ک موراهیقی سیاسی ناو ده‌به‌یت و وایان
ئه‌ناسێنیت که ئه‌مانه زمانی گفتوگۆ نازانن و بڕوایان به شه‌ڕ هه‌یه
باشه ئه‌توانی ته‌نها یه‌ک چه‌قۆی میوه‌مان پیشان بده‌ی که کوردستانپۆست کردبێتی به‌خه‌ڵکا؟من بڕوام وایه تۆ‌و زوربه‌ی خه‌ڵک نه‌تانتوانیوه له کوردستانپۆست تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتوم کوردستانپۆست کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی نوسه‌ر و رۆشنبیرن که هه‌مو مواصفاتی جوانیان تیادایه نه‌ک میلیسیایان هه‌بێت وه‌ک پارتی و یه‌کێتی و حیزبه‌کان خاوه‌نی ته‌نها قه‌ڵه‌مێکن که خستویانه‌ته خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان خۆبه‌خشانه به پاره‌ی گیرفانی خۆیان
به‌مه‌ش به‌رپرسیارێتیه‌کی مێژوی له‌سه‌ر خۆیان لاده‌به‌ن وه‌ک رۆشنبیرێک جونکه گۆڕان و شۆڕشی ته‌ندروست به خه‌ڵکی ڕۆشنبیر ئه‌کرێت نه‌ک به سیاسه‌تمه‌دار و خه‌ڵکی عه‌سکه‌ری جونکه ئه‌گه‌ر گۆڕان ته‌نها له ده‌موچاوا بوایه‌و له ئایدیا‌و عه‌قڵیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵ نه‌بوایه ئه‌وه کۆده‌تای سه‌ربازی باشترین گۆڕان ده‌بو که وا نیه
تۆ ئه‌ڵێیت په‌یوه‌ندی نیه له نێواان شه‌ڕی ناوخۆ‌و گۆڕاندا واتا مفهومی قسه‌که‌ت ئه‌وه‌یه که گوایه که‌س له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌نگی نه‌داوه به گۆڕان به‌ڵام خۆی خه‌ڵکانێکی زۆر له ئه‌نجاامی شه‌ڕی ناوخۆ و دوایش له ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ده‌نگیدا به گۆڕان هه‌مو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی بێسه‌رو شوێنکراویان هه‌بو یان کوژراوی شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌بو ئاماده‌نه‌بون ده‌نگ بده‌ن به یه‌کێتی و پارتی جونکه پاره یه‌کیخستبون ئه‌مانیش بۆ نمونه یه‌کێتی براکه‌ی کوشتبو پارتی بو ئاماده نه‌بو ده‌نگ بدات به‌و حیزبه‌ی که براکه‌ی کوستوه و ئێستا هاوپه‌یمانی ستراتیژیه‌تی
من وا تێگه‌یشتبوم ئه‌نوسم بۆ نوخبه نه‌مزانی ئه‌بێ ڕسته ڕسته بۆتشیبکه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت
حه‌زیش ئه‌که‌م ئه‌وه‌ت بیربخه‌مه‌وه که به‌ڕێزت ساڵی2006 نامه‌که‌ت ناردوه بۆ تاڵه‌بانی و پیرۆزبای لێده‌که‌یت
لێره‌شدا ترجمه‌ی حرفی مانشێته‌که‌ت بۆ ئه‌که‌م
من تمثلون انتم حتى تطلبون الرد من كاك نوشيروان ؟؟- خليل كارده!!
من=ئێوه تمثلون=نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن حتى=تا تطلبون=داوابکه‌ن رد=وه‌ڵامدانه‌وه من=له کاک نوشیروان=کاک نه‌وسیروان
ئه‌مه وه‌ک ترجه‌مه‌ی حرفی ئه‌ڵێیت که ئێوه ته‌مسیلی کێ ده‌که‌ن هه‌تا داوای وه‌ڵام له کاک نه‌وشیروان بکه‌ن؟
ئه‌مه له قسه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌چێت که وتی ئه‌جن به گژ قوله‌ی قافا دوایس وا نه‌بو
ئه‌مه گه‌وره‌کردنی که‌سێکه که‌گوایا ئه‌و زۆر گه‌وره‌یه و کوردستانپۆستیش زۆر بچوکه و خۆیان به جی ئه‌زانن که نامه ئاڕاسته‌ی ئه‌م زاته گه‌وره‌یه ئه‌که‌ن
من باسی مای نافیه غیر عامله‌م نه‌کردوه هه‌تا وه‌ک مدینه القواعد بۆم شیبکه‌یته‌وه و باسی اعرابم بۆ بکه‌یت من زۆر ده‌مێکه ئه‌وانه‌م ته‌واوکردوه
به‌گستی تۆ بڕوات وا نه‌بو که به‌وجۆره هێرشه‌که‌ت وه‌ڵام بدرێته‌وه‌و بتخه‌نه قۆناغی به‌رگریکردن چونکه تۆ واتزانیبو که هێرش باشترین به‌رگریه به‌ڵآم ئه‌م جاره وا ده‌رنه‌چو
ئه‌مه‌ش دوا نوسینم ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته جونکه به‌ڕاستی وه‌ڵامه‌که‌ت هیچ مقنع نه‌بو خۆشت بڕوات پێی نیه
هه‌ردی کوردستانی
تێبینی ئه‌م نوسینه ڕای خۆمه‌و کوردستانپۆست به‌رپرس نیه لێی
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

