دەستدرێژى كردنەسەر ئەحمد تورك، قەیرانی كرانەوەی دیموكراتی لە توركیادا
17/04/2010, 12:00 (GMT+1)

1. لە باكوری كوردستاندا لە كاتێكی وەهادا كە بوونی كوردان پەسەند نەدەكرا، كوشتن هەبوو، لەو كاتەدا خودی ئەم زاتە هەردەم ئاماژەى بەوە دەكرد كە من كوردم، زمانم كوردەو، چاندم كوردە، هەر بۆیە خۆی گوتەنی گەر ملیۆنان كەس بڕژێنە سەر شەقامەكان بە پیر بانگەوازی ئاشتی یەوە دێنو ئەوە ئەوانیش كوردن.
2. ناردنەوەی گروپەكانی گەریلا كە وەك نیازپاكی (P.K.K) بوو، كە بۆ كرانەوەی دیموكراتی بوو، كەواتە ئامادەیە بۆ چارەسەری، ئەحمد توركو پارتەكەشی خاڵێكی وەرچەرخان بوون كە لە باكوری كوردستاندا لەگەڵ گروپەكانی ئاشتیدا كۆڵان بە كۆڵان شەقام بە شەقام شار بە شار دەگەڕانو بۆچوونی خۆیان بە گەلو ڕای گشتی توركیا ڕادەگەیان، بەڵام ئەوشەمان لە بیر نەچێ داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی سڕینەوەو سزای قەدەغەكردنی سیاسەتی كە لێكرا ئەم باجە بوو كە لە خودی ئەو كرانەوەیەدا دڵسۆزانە تێًكۆشانی بۆ دەكرد ، ئەوە دەرەنجامی ئەو كاردانەوەیە بوو كە حكومەتەكەی ئوردوغان بەرامبەر هەڵوێستی ئەحمد توركو پارتەكەی بوو لە ئاست كرانەوەی دیموكراتی دا هەر بۆیە، بە بڕیارێكی سیاسی پارتەكەی داخستو ئەحمد توركیش دۆزی بۆ كرایەوە.
3. لە دەستوری توركیادا پێناسەیەك بۆ دەستور كراوە هەموو شتێك لەپێناو توركیاو، توركچێتی، زمانی تورك، چیتر بەو لاوە هیچی تر نیە، كەواتە ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە ئەوانەی باس لە كرانەوەی دیموكراتی دەكەن تەنها فریودانی ڕای گشتیەو پێویستە هەنگاوی كرانەوە سەرەتا لە دوستوردا بكرێت، هەربۆیە داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی، دۆز كردنەوە لە سیاسەتمەدارانی كورد، خەباتی كورد بە تیرۆریست ناوزەند كردن هەمان ئەو عەقڵیەتەیە كە دەوڵەتی شاراوە بە دەستی حكومەتەكەی ئوردوغان بەڕێوەی دەبات.
دەرەنجام:-
دەبێ هەموو كەسو ڕای گشتی لەوە دڵنیا بن توركیا بە حكومەتەكەشیەوە تا ئێستا ڕازی نیە دان بە گەلی كوردا بنێ، لە بەرامبەر ئەوەشدا هەر كارێكی دیبلۆماسی جودا لەیەك بوونی ستراتیژى كوردان، ئەوە بە دژی گەلی كورد دەوەستێتەوە، سازش كردن لە پێناو پارچەیەكدا بە دراوسێ پەسەند كردن بە دۆستی دێرین پەسەند كردن هێنانی بازرگانە فاشستەكانیان، وەكو (ئۆزچەلیك و ئۆیاك و خاوەنەكانی كۆلێژى عەشقو سەلاحەدین) ئەمانە خۆی لە خۆیدا نە تەنیا باكووری كوردستان داگیركردنە بەڵكو باشووری كوردستانیش داگیركردنە، دەبێ ئەوە باش بزانین گەر بیست ملیۆن كورد لە باكوری كوردستاندا تیرۆریست بنو سیاسەتیان لێ قەدەغە بكرێت ئەی كەوابوو بۆ سەرانی دەوڵەتی تورك لەگەڵ كۆمەڵێ كوردی هەرێمی كوردستاندا دانوستان دەكەن، لە هەمان كاتیشدا باشووری كوردستان بە هەرێمی كوردستان ناو نابەنو بە كوردستانی نازانن، دەبێ ئەو برا كوردانەی هەرێمی كوردستان بە هەڵوێستی خۆیانا بچنەوە، نا بۆ (بیست ملیۆن) كورد لە باكور بەڵێ بۆ كۆمەڵێ بازرگانانی هەرێمی كوردستان وەك دەسەڵاتی كوردی لە مەڕ خۆمان، دە كەواتە ئەحمد تورك كە جەنگاوەرانە دەڵێ من كوردم لە دەوڵەتێكی وەك توركیای عەسكەرتاریەتدا چارەنووسی هەروا دەبێ، گەر بێتو دەسەڵاتەكەی لای خۆشمان ڕۆژێ بە ئاشكرا خەبات لە پێناو گەلی كوردا بكات دۆزی ڕەوای باكور هەڵسەنگێنێو هەڵوێستی كوردانەی هەبێ لەسەری ئەوا بێگومانم لە چارەنووسەكەی ئەحمد تورك خراپتریان بەسەردا دێ.
کوردستانپۆست : تکایه کلیک لهسهر ئهم یوتوبه بکه که چۆن هێرشدهکرێتهسهر ئهحمهد تورک وچۆن ئامادهبوویهک له مهیدانی هیرشهکه پهلاماری ئهو فاشیسته دهدا شێرئاسا لیی دیتهدهست:
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

