گریانم دێت بۆ زانکۆکانی کوردستان..
17/03/2010, 12:00 (GMT+1)

خوێنه‌ری به‌ڕێز ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س به‌باشی بزانن که زانکۆ له کوێره دێکانیشماندا هه‌بێت، چونکه پێیان وایه که قوتابی له‌شاری خۆیدا زانکۆ ته‌واو ده‌کات و ئه‌و کاسانه‌ی باری ئابورییان کزه له خوێندنی زانکۆ بێبه‌ش نابن! به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه‌ی هه‌موو ژیانی له شارۆچکه‌که‌ی خۆیدا به‌رێته سه‌ر و هیچ ژیانێکی دوور له خێزانه‌که‌ی نه‌بینێت ده‌بێت چۆن گه‌نجێكی لێده‌ربچێت؟ ئایا له‌بری ئه‌و هه‌موو زانکۆ کڵۆڵه، حکومه‌ته‌که‌مان بایه‌خی بدایه به هێنانی مامۆستای باش و تاقیگاو پێداویستی هاوشانی زانکۆکانی جیهان و کردنه‌وه‌ی به‌شی ناوخۆیی به هه‌موو پێداویستی ژیان و ده‌رماڵه‌ی چاك بۆ قوتابیان زۆر باشتر نه‌ده‌بوو! ئه‌و کاته‌ش گه‌نجێکی دووره‌شار ئاشنا ده‌بوو به ژیانی شار و فێری ژیانی دوور له خێزان و هه‌ستکردن به لێپرسینه‌وه ده‌بوو، له ژیانیشدا ده‌بوو به گه‌نجێکی سه‌رکه‌وتوو دنیا دیده! فێریش ده‌بوو که چۆن به‌ته‌نها به‌ره‌وڕوی کێشه‌کان ببێته‌وه.
به‌ڵێ کاروباره‌کانی حکومه‌ته‌که‌مان هه‌موویان بێسهروبهرییان پێوه دیاره، بوونی نێچیریش به سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان یه‌کێکه له‌و ئیشانه! ئیتر توخوا ناهه‌قمه پڕ به‌دڵ گریانم بۆ حاڵی ئه‌و زانکۆیانه بێت؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

