گەندەڵیەكانی سیروان ابوبكر عزیز- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەبەڵگەوە
07/07/2009, 12:00 (GMT+1)

2- سیروان ابوبكر جاسوسی خۆی داناوە بەسەر هەموو كارمەندەكانەوە كە چاودێری جوڵانەوەیان بكات تەنانەت بەسەر د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانەوە بۆ ئەوەی شەخێیا بزانێ كەی چ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك وەزیر دەبینن.
3- فەرزی ئەكات بەسەر ئەو كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیە خەدەمیانەی كە ئیشیان هەیە لە بواری نەوتدا بۆ ئەوەی خزم و ناسیاوەكانی تەعین بكەن یان ترەینینی پێ بكەن.
4- فشار ئەخاتە سەر كۆمپانیا نەوتیەكان بۆ ئەوەی قەرار و پرۆسەی تەندەرەكانیان دەستكاری بكەن و ئیش بدەنە كۆمپانیاى تر كە توانایان نیە، ئەمەش بۆتە هۆی دروستكردنی گومانی گەورە لە لای كۆمپانیاكان بەتایبەتى بیانیەكان.
5- بەنیسبەت سیروانەوە ڕیزبەندی سودمەندبوون بەمجۆرەیە: عایلەی سیروان ابوبكر عزیز پاشان پارتی ئینجا هەولێری.

6-ئیشی گواستنەوەی نەوت لە تەق تەق بۆ وێستگەی خورماڵە كە بە تەنكەر ئەكرێ دراوە بە كۆمپانیای عێراق ئۆیڵ (Iraq Oil) بەبێ تەندەر و بانگێشتى كۆمپانیای ترئەمەش كە مەسڵەحەتی سیروانی تیایە چونكە پەیوەندی نزیكی هەیە لەگەڵیان. ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند كۆمپانیایەكی تریش مونافەسەیان ئەكرد لەسەری.
تێبینی: بۆ هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە بەڵگەی تەواو لە بەردەستایە بە نوسراوی فەرمی و واژوو ، وە ئەگەر پێویست بوو ئەوا دەتوانرێ سەرجەم بەڵگەكان بە سكانكراوی و بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی بخرێنە بەردەم كەناڵكانی ڕاگەیاندن لە كوردستان و دەرەوە ، ئەگەرچى هەندێك لەو هەواڵى گەندەڵیانە بەرٍێوەن بۆ میدیا نێودەوڵەتیەكانى تایبەت بە نەوت.
ئیمزا: سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەندەڵیەكانی سیروان ابوبكر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

