وه‌ڵامێك بۆ کاك ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
07/07/2009, 12:00 (GMT+1)

کورد ئه‌ڵێ(گه‌ر جارێ درۆیان له‌گه‌ڵ کردم خوا بیان گرێ، به‌ڵام گه‌ر دووجار و هه‌مان درۆیان له‌ته‌ك کردم خوا خۆم بگرێ)، له‌ماوه‌ی ڕابردوو که‌سانێکی زۆر و چه‌ندین له نووسه‌ران و ڕووناکبیران ئێشتا له‌خه‌ونه‌وه‌که‌ی تاڵه‌بانی دا ئه‌ژین و ووڕێنه به کۆسره‌ت ڕه‌سوڵه ئه‌که‌ن، چه‌ندین وێنه‌ی جوانی بۆ وێنا ئه‌که‌ن و خه‌سله‌تی مرۆڤی ئازا‌و ده‌ست پاك وبوێری ئه‌ده‌نه پێش وپاش ناوه‌که‌ی وگه‌ر زیاد ڕه‌وی تیا نه‌کرابێ، ئه‌وا حه‌تمه‌ت خاترێکی زۆریان لێ گرتوه‌و تا ئێستاش وه‌ك فریاد ڕه‌سێ لێی ئه‌نواڕن.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌په‌تی باریک و ڕیخۆڵه ئه‌سپێیانه و بێهێزی به‌ختی کۆسره‌تدا هه‌ڵواسیوه‌و پێیان وایه ئه‌م په‌ته توانای کشانی هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی شه‌وو و ڕۆژێکدا ئه‌توانێ گۆڕانکاری بکاو تای ته‌رازووی هاوکێشه‌کانیش بۆلای لیستی گۆڕان قورس‌تر بکا، جا بۆ ئه‌م هه‌موو پاڕانه‌وه‌و ناڵاندنه‌وه‌و گریان و به‌قوربان وبه‌ساقه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه وه‌رن با پێکه‌وه سه‌ردانێکی کورتی ڕابردووی ویستگه‌ی هه‌ڵوێستی کوسره‌ت بکه‌ین بزانین ئه‌م پیاوه شایه‌نی ئه‌و هه‌موو خۆخه‌ریکردن پێوه‌یی وکات به‌فیڕۆ بردنه هه‌یه؟
هه‌ر له‌ده‌ست به‌کاربوونی وه‌ك سه‌رۆکی به‌شی سه‌وزی حکومه‌تی سلێمانی و بزانن ئه‌و هه‌موو خزم خزمێنه‌و کوتله بازیی وبێ به‌رنامه‌یی وبێ پلانی و دامه‌زراندنی خه‌ڵکی له‌سه‌ر بنچینه‌ی مه‌حسوبیه‌ت وخزمایه‌تی وعه‌شایه‌ری و له‌به‌ر خاتری ئه‌م وئه‌وو ، سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی ودزیینی سه‌روه‌تی میلله‌ت ، دابه‌شکردنی زه‌ویو زاری سلێمانی و ته‌خشان و په‌خشان کردنی ئه‌و بودجه که‌مه‌ی هه‌بوو، جگه له‌مانه پێمان بڵێن به دۆکیومێنته‌وه چ ده‌ست که‌وتێکی تری هه‌بوون؟
پاشان وه‌ك جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ، کێ بیستی ڕۆژێ له‌ڕۆژان کۆسره‌ت تووشی ده‌مه قاڵێیه‌ك بوه له‌گه‌ڵ مه‌سعود سه‌باره‌ت به بوونی گه‌نده‌ڵێ وپێشێلکاری مافی مرۆڤی کورد‌و ڕه‌شه‌کوژی ژنان ، وه‌یان له‌ئاست ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری وسنوور به‌زاندنی دراوسێکان وڕۆژانه تۆپ بارانکردنی گوند‌و لادێکانمان و دروستکردنی چه‌ندین سه‌ربازگه‌و ژووری عه‌مالیاتی نهێنی و ، وه‌یان کێ بیستویه‌تی له‌وه‌ی به حوکمی پله‌که‌ی ڕۆژێ پرسیاری له‌مه‌سعود کردبێ بۆچی خواردن وده‌رمانی به‌سه‌رچوو ئه‌هێننه ووڵاته‌وه‌وه‌و میلله‌تی پێ گیرۆرده ئه‌که‌ن؟
ئه‌رێ که‌س بینی ڕۆژێ کۆسره‌ت سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانێ بکا سه‌باره‌ت به خه‌مساری ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ده‌رهه‌ق به مادده‌ی دۆڕاوی 140 و بۆچی ناوچه داگیرکراوه‌کان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر به‌شه ڕزگارکراوه‌کان؟
که‌س بینیویه‌تی کۆسره‌ت به‌و هه‌موو پله‌و پایه حزبی وحکومییانه‌ی هه‌یه‌تی ڕۆژێ بچێته په‌رله‌مان ومه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ونه‌ته‌وه‌یی بووروژێنێ؟، خۆ له‌باره‌ی یاسای فره ژنیه‌وه گوێمان لێ نه‌بوو نرکه‌ی لێوه بێ، وه‌یان سه‌باره‌ت به گرنگترین دۆزی چاره‌نووسازی هه‌نوکه‌یی ده‌ستوور فزه‌ی لێوه بێ، خۆ باسی ئه‌و شکسته یه‌ك له‌دوا یه‌کانه ناکه‌ین که توشی گه‌له‌که‌مان هاتن وه‌ك دۆڕاندنی لیستی کورد له شاری موسڵ و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی کورد له چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵه بێ ئه‌ستێره‌کانه‌وه.
ئه‌فسوس ئه‌بوو ئه‌و چوار براده‌ره‌ی باڵی چاکسازی وانه‌یان له‌هه‌مان درۆ‌و که‌ڵه‌کی کۆسره‌ت وه‌ربگرتایه که‌له ساڵێ 2006 به‌هۆیه‌وه پاشقولێکی له کاك نه‌وشیروان دا‌و ،ئه‌بوو هه‌ر له‌وکاته‌وه نوسه‌ران وڕووناکبیرانیش ئه‌وه‌نده داوای به‌زه‌یی ومه‌رحه‌مه‌تیان له‌م زاته نه‌کردایه‌و چی دی که‌س به‌فیتی فریوخوارد نه‌بوونایه.
گه‌ر کۆسره‌ت مرۆڤێکی شۆڕشگێرو قاره‌مان و ئازا بوایه، هه‌رگیز نه‌ئه‌بوو به جێگری پیاوێکی وه‌ك مه‌سعود که خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پاشخانی جاشایه‌تی و که‌له‌پووری کلکه له‌قێ وملکه‌چ بوونه بۆ دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان، گه‌ر پیاوێکی مه‌ردو له‌خۆبووردوو کوردپه‌روه‌ربوایه بۆ ساتێکیش ڕازی نه‌ئه‌بوو ببێ به‌جێگری یه‌کێ خاوه‌نی 31 ئاب و ئابڕووچوونێکی وا گه‌وره که کوردی له جیهاندا تووشی شۆك کرد‌و بۆ چه‌ندین ساڵ دۆزه‌که‌ی دواخست، گه‌ر مرۆڤێکی ووریاو زیره‌ك بوایه لانی که‌م وه‌ك کاك نه‌وشیروان له هه‌ولێر کاری سیاسی بکردایه‌و له‌ویش ده‌لاقه‌یه‌کی بکردایه‌ته حزب ووه‌ك نه‌یارو به‌رهه‌ڵستکارێ ده‌ربکه‌وتایه‌و ڕۆڵی مێژوویی سه‌رکردایه‌تی بنوێنانه‌یه.
من پێم وایه کۆسره‌ت به له‌ش نه‌خۆش ، به‌هزر خه‌سێنراو عه‌شاییر، به ڕه‌فتار هه‌لپه‌رست وبه‌رژه‌وه‌ندیخواز، ئه‌وه‌نده‌ی له‌هه‌وڵی خڕکردنه‌وه‌ی سامانی دزراوی خه‌ڵکی ڕه‌شو ڕووتی ئه‌م میلله‌ته‌و خۆده‌وه‌ڵه‌مه‌ندکردنی خێرا‌و بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی پۆست وپله‌ی خۆیی و مناڵه‌کانی چی تر هیچ له‌هه‌گبه‌ی ئه‌م کابرا خێڵه‌کیه‌دا نیه.
چۆن داوا له کابرایه‌کی وه‌ك کۆسره‌ت ئه‌کرێ که تا ئێستا بانگه‌شه بۆ لیستی یه‌کێتی وپارتی ئاکاو داواخوازه نه‌ندامانی پارته‌که‌ی خۆی ده‌نگ بده‌ن به مه‌سعود؟ بڕواناکه‌م هیچ مرۆڤێکی کامڵ وباڵق و تۆزێ خاوه‌نی مۆراڵ وخوڕه‌وشتی سیاسی بێ ئه‌م سوکایه‌تیه قبوڵبکا،
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

