کورد و فەلسەفە لە لایەن بەختیار عەلی
27/02/2013, 12:00 (GMT+1)

بەڵام من لێرەدا مە بەستم ڕەخنەگرتن نیە لە نووسینە ئەدەبیەکانی بەختیار عەلی، تەنها مە بەستم لەم ووتارەیەتی کە لە خۆیەوە بەیێ ئەوەی بزانێت فەلسەفە چی یە؟ دێت پرسی ئایا ئێمەی کورد پێویستیمان بە فەلسەفە هەیە دێنێتە ئاراوە، دواتریش زۆر بە بێ نرخانە و بەکورتی باسێکی مێژووی دێنێتە ئاراوە کە مێژووی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەندی تێدا زۆر بە کەم هەڵدەسەنگێنی و دەڵێت(هیچ کەسمان ناتوانین بڵێین فەیلەسوف کەی لە خۆرهەڵاتدا ژیاوە) من لێرەدا پرسیارێک دەکەم گەر بەدرێژایی مێژوو ، مرۆڤایەتی خاوەنی ٢١ شارستانیەت بێت و زووربەی ئەو شارستانیەتانە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەندا سەری هەڵدابێت، ئایا ئەمە دەبێ پرسی کەسێکی بە ناو ڕۆشەنبیر بێت؟!. من لێرەدا وەك وانەی یەکەم لە فەلسەفە باپێناسەیەکی فەلسەفەبکەم بۆ ئەوەی ئێمە لە بنەما یۆنانیەکەی فەلسەفە دوورکەوینەوە دەبێ پێناسەی فەلسەفە بە شیوەیەك بکەین کە گشت خوێنەرێک بتوانێت لێی تێبگات فەلسەفە وەك بوارێکی توێژینەوە پشت بە دوو بنەمای سەرەکی دەبەستێت:
یەکەم تیۆلۆژی کە بریتی یە لە باوەڕە ئاینی یەکان و گەڕاننەوەی گشت درووستکراوێک بۆ
درووست کەرەکەی واتا هێنانە کایەی یەزدان.
دووهەمیش زانست بەگشتی و فیزیا بەتایبەتی. زانست هەوڵ دەدات بۆ دۆزینەوە و درەکاندنی و نهێنیە ڕاستی یەکانی درووست بوونی ژیان و گشت تەوە نێك . بە واتایەکی دی هەڵدانەوەی دەمامکەی خوا و پێناسە کردنی خوودی خوا خۆی.
فەلسەفە رەهەندێکە دە کەوێتە نێوان ئەم دوو تەوەرەوە، لە هەردوولا دە کۆڵێتەوە وگریمانەکانی هەردوولا دەخاتە ژێر پرسیار.
شارستانیەتیش وەك شوێن پێ یەکی مرۆڤ لەسەر هەرگۆشە یەك لەم گۆی زەویە پشت بەکۆمەڵێك بنەما دەبەستێت لەوانەش جوگرافیای سیاسی و ئادۆلۆژیا و زانست . ئێستا کە دەزانین هەریەك لە فەلسەفە و شارستانیەت چی یە.ئایا ؟ دەکرێت کەسێك گوومانی لەوە هە بێت کە لە ڕۆژهەڵات فەلسەفە نەبووە. سەرەڕای ١٦ شارستانیەتی لە دوای یەك.
بێ گوومان وەڵام نەخێرە ،چوونکە هەرچەندە فەلسەفە وەك ووشە یەکی یۆنانی بەکار نەهاتووە بەڵام وەك ڕەهەندێك کە پرسی خواو بوون ی گرتۆتە خۆی زۆر لەوە کۆنترە کە زووربەی مێژوونووس و ڕۆژهەلات ناسەکان دانی پێدادەنێن.
بەڕیز بەختیار عەلی تۆ ناتوانیت باسی فەلسەفە بکەیت، چوونکە نازانیت چییە؟، لەو ئاستەش دانیت، جا بۆیە تکایە سوکایەتی بەکەسایەتی کورد و کلتوری کوردی مەکە خۆشت هێندە لێ بایی نەبێت وابزانیت دەتوانیت گشت بۆشاییەك لە دۆزی ئەمڕۆی کورد پڕکەیتەوە.
ئاستی بەڕێزیشت لە ڕووی مێژووە وە جێ ی گوومانە ، جا گەر ئارەزووی فێربوونی فەلسەفەو مێژووت هەیە یڕۆ بەلایەنی کەمەوە چوار ساڵ لە زانکۆ یەکدا بخوێنە ئەوکات لە وانەیە مستەوای ئەوەت هەبێت من چەند وانەیەکی فەلسەفیت فێربکەم.
کۆمەڵێك ڕێز.
* زانکۆی سهلاحهدین: ئەم زانکۆیە. زانکۆیەکی حیزبگەرییە هیچ رێزێک لە خوێندن و ئەکادیمیەتی خوێندن ناگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

