له‌خیانه‌تی مردووه‌کان گه‌ڕێن، به‌رله خیانه‌تی زیندووه‌کان بگرن
12/08/2010, 12:00 (GMT+1)

له چاوپێککه‌وتنێکی گۆڤاری لڤین له‌گه‌ڵ نووسه‌رێکی کورددا به‌ناوی (عیرفانی قانعی فه‌رد) که هه‌ندێك نهێنی به دیکۆمێنته‌وه لهسهرمهلا مسته‌فا درکاندبوو به پێ ی به‌ڵگه نامه‌که به‌ریتانیا بارزانی ناردۆته ناو شۆڕشه‌که‌ی قازی بۆ سه‌رکوت کردن و شکست پێ هێنانی.
له‌م کورته ووتاره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم هیچ شتێکی سه‌یروو سه‌مه‌ره نیه که‌وا نه‌ك به‌ڵگه نامه‌یه‌ك به‌ڵکو سه‌دان به‌ڵگه نامه‌ی خیانه‌ت و جاسوسی سه‌رکرده‌کانی کورد لهئهرشیفهکانی ووڵاتانی دونیادا ئاشکرا بکرێن، واقیعی ئێستای میلله‌ته‌که‌مان بۆمان ده‌رده‌خات کهواسهرکردهکانی کورد له‌ڕابوردوودا خه‌ریکی چی بوون دیکۆمێنته‌کانیش خۆیان ده‌دوێن و ڕه‌حم به‌که‌س ناکه‌ن پاکانه کردنی بێ بهڵگهبۆ سه‌رکرده‌کانی کورد به پێ ی یاسا تاوانه نه‌وه‌ك ئاشکرا کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی لڤین ه‌وه .
دواتر من له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و ئه‌وانه‌ی که به‌ناوی ئه‌وانیشه‌وه هه‌ڕه‌شه له لڤین ده‌که‌ن ده‌پرسم باشه گریمان ئه‌وا ئه‌و به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتانه له‌سه‌ر بارزانی هه‌مووی درووست کراو هه‌ڵبه‌ستراو بوون ئه‌ی چ وه‌ڵامێکتان هه‌یه بۆ خیانه‌تی 31ی ئاب وله‌شکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که‌و یه‌کێتی له ساڵی1997. ئه‌گه‌ر له‌داهاتووشدا نووسه‌رێکی کورد باسی ئه‌و خیانهتانتان بکات ئه‌ویش تێکده‌ره خۆ خیانه‌ته‌کانی سه‌رۆکی پارتی هێشتا هه‌ڵمیان لێ هه‌ڵده‌ستێ نه‌بونه‌ته مێژوو دوێنێ بوو ڕوویان دا ئه‌ویش درووست کراوو هه‌ڵبه‌ستراون مه‌لا مفته خۆره‌کانی ههولێرئهوهنده گه‌مژه‌و گێلن واده‌زانن خه‌ڵکی ووشیاری کوردستان به ووتاره چه‌واشه‌کاره‌کانی ئه‌وان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ جه‌ماوه‌ری کوردستان له لڤین هان ده‌ده‌ن ئه‌و لڤینهی خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵیه‌کانی بنه‌ماڵه ئاشکرا ده‌کات.
له‌کۆتایی دا به ڕۆشنبیران و گه‌لی سته‌مدیده ده‌ڵێم به‌یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك هه‌ڵوێست به‌رگری لهلڤین و ستافه‌که‌ی بکه‌ن چونکه ته‌نها میدیای ئه‌هلیه داکۆکی له‌مافه‌کانتان ده‌کات گه‌نده‌ڵیه‌کانی ئه‌وان ئاشکرا ده‌کات بۆیه پێتان ده‌ڵێم واز له‌خیانه‌تی سه‌رکرده مردووه‌کان بهێنن و به‌رله خیانه‌تی زینده‌کان بگرن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

