پارتی سلێمانی گرته‌وه!
01/08/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و دهۆک ڕێکخستنه‌کانی پارتی به هاوکاری زێڕه‌ڤانی په‌لاماری باره‌گای لایه‌نه ئۆپۆزسێۆناکانیان دا‌و هه‌ندێک لهبارگاکانیان کۆنترۆل کردوو کوژرا و برینداری لێ که‌وته‌وه‌و نوێنه‌ری دهۆکی لیستی گۆڕان ئاواره بوو به‌ره‌و سلێمانی، له‌لای خۆیانه‌وه باڵی سه‌ربازی لیستی گۆڕان به یاننامهیهکی ناوخۆییان بڵاو کرده‌وه که تا ئێستا ته‌نها سه‌رباسه‌که‌ی ئاشکرابووه که نوسراوه (تۆڵه به‌زه‌بره ئه‌مما به‌سه‌بره)، له‌وکاته‌وه پارتی له ئاماده باشی دایه بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن باڵی سه‌ربازی لیستی گۆڕانه‌وه که مام ڕۆسته‌م فه‌رمانده‌ریه‌تی. هه‌ر بۆیه‌ش هێزه‌کانی زێڕه‌ڤانی سه‌ر به پارتی له چه‌مچه‌ماڵ و سلیمانی و هه‌ندێ ناوچه تری پارێزگای سلیمانی مۆڵدراون و له ڕانیه و قه‌ڵادزه‌ش له حاڵه‌تی ئاماده باشیدان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رکه‌شیه‌ی هێزه‌کانی زێڕه‌ڤانی پارتی بچێته سه‌ر ئه‌وا گه‌وره‌ترین زه‌ڕبه به‌ر یه‌کێتی ده‌که‌وێت به‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ڤه‌ری زه‌ردو سه‌وز له ڕووی سه‌ربازیه‌وه ده‌که‌وێت ژێر ته‌حه‌کومی پارتیه‌وه. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی پارتی ڕۆژانێک به هاوکاری یه‌که سه‌ربازیه پێشکه‌وتووه‌کانی ڕژێمی پێشوو هه‌وڵی بۆده‌دا، ئه‌مڕۆ به بێ هاوکاری ئه‌و هێزانه به ئاسانی پێی ده‌گات. له ئێستا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایا دژه کرداری باڵی سه‌ربازی لیستی گۆڕان چێ ده‌بێت؟ با چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاریه‌کان بین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

