نەوزاد هادی دوای بەڕێکردنی قاسم ئاغا دڵ نەوایی عەباس بایز دەکات!
28/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە هەولێر پێی ڕاگەیاندم کە دوای خۆ پێشاندانەکەی دەڤەری پشدەر لە سەنگەسەر دژ بە دادگایی نەکردنی عەباس بایزو برایم کانەبی، عەباس بایز تەنگاو بووەو پەنای بۆ جەنابی موحافیزی هەولێر بردووە بۆ ئەوەی ڕێگە چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە.
نەوزاد هادی بۆ دڵنەوایی عەباس بایز دەڵێت، خەمت نەبێت ئەوە تەنیا چەند ڕۆژێکە و بۆڕە بۆڕ دەکەن دوایی کۆتایی پێ دێت، دەشزانین سەرچاوەی ئە پەشێوی نانەوە لە کوێوەیە، پارتی و بارزانی هەمیشە بەرگری لە جەنابت دەکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشێ خستە ڕوو، کە بۆ ڕێگرتن لە خۆ پێشاندان و ناڕەزایی خەڵکی سەنگەسەر هەریەک لە عەباس بایز و پارتی داوایان لە عەلی باپیر کردوە، تەنانەت پەنایان بۆ مزگەوتی مەلاو پیاوی ڕێش سپی ناوچەکە بردوە کە هەوڵ بدەن خەڵک بەشداری خۆ پێشاندان نەکەن، بەڵام خۆشبەختانە نەک هەر لەسەنگەسەر بەڵکو کەسوکاری قوربانیانی دەستی ئەو کۆنە جاشانە دەنگی ناڕازاییان گەیاندە بەردەم پەرلەمان و پایتەختی پارتی.
عەباس بایز لەدوا چاو پێکەوتنی لەگەڵ هاوڵاتیدا بەهێج جۆرێک خۆی لەقەرەی تاوانەکانی نادات، بەڵکو باسی پەویوەندی خۆیی سەرانی یەکێتی و پارتی دەکات..چاوەڕێی وەڵام بە درۆکانی و تاوانەکانی بکەن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

