<

دوكانی قوباد یان ملازم دەسكۆی نوینەرایەتی هەرێم!

15/07/2009, 12:00 (GMT+1)
دوكانی قوباد یان ملازم دەسكۆی نوینەرایەتی هەرێم!

هەریم محمود

خویندكاری ماستەر لە ئەمریكا

زۆر دەمێكە ئەمویست قسەیەك لەسەر نوینەرایەتی بكەم بەس چاوەری بووم یەكیك قسە بكات بۆ ئەوەی منیش ئەوەی خوم باس بكەم ئەوە بوو ئەو ماوەیە كومەڵێك بابەت نوسرا هەمووی راست بوو چونكە ئەوەی من بینم زۆر بە لامەوە سەیر بوو بە كارێكی سەفارەتی عیراق چووم بۆ ئەوەی قوباد یان هیرش یارمەتیم بدەن زۆر دلم خۆش بوو كە ئیمەش وەكو وولاتانی تر نوینەرایەتی خۆمان هەیە ووتم ئیستا دەچین هەموو كارەكانمان بۆ جیبەجی دەكەن بەس خۆزگە قەت نەرۆیشتبامایە زۆر پەشیمان و تەركم كرد ئەوە بوو قوباد هەر وولامی نەدامەوە ناچار تەلەفۆنم كرد بۆ ئەوەی هیرش ببینم ئەوە بوو بریارماندا بۆ رۆژی دواتر یەكتر ببینین من لیرەوە سوپاسی دەكەم كە زۆر یارمەتی من و هەموو خۆیندكارەكانیدا تا ئیوارە هاوكارمان بوو بەلام ئەوەی كە ئەمەویت باسی بكەم تحقیق كردنەكەی دەسكۆ شیروانی و نەژاد عەبدولایك بوو كە چوومە ژوورەوە ئەم دەسكۆ شیروانیە لەگەل ئەم نەژادە ئەنشتاینە دەستیان كرد بە قسەی ناشیرین بە كومەلیك كەسایەتی سەركردە بی ئەوەی بزانن باكگراوەندی سیاسی ئیمە چیە ئەم دوانە لە هەموو شتیك بچن لە نوینەر ناچن ئەوەی ئەوانی لەم شوینە داناوە پی دەچیت بەس بۆ ئەوە داینان كە كورد ئیزحاج بكات نە لە سلكی دیبلۆماسی دەزانن نە سیاسین نە كوردن خۆشانی نازانن چین یەكەم پرسیار ئاراستەی منی كرد ملازم دەسكۆ ووتی تۆ ئەندامی یەكگرتووی یان سەر بە كۆمپانیای ووشەی ئەگەر سەر بە نەوشیروانیت ناتوانین كارت بۆ بكەین ئیرە نوینەراتی حكومەتی پارتی و یەكیەتی یە برۆ با نەوشیروان كارەكەت بۆ بكات بی ئەوەی هیچ یەك لە خویندكارەكان قسە بكەین .منیش داوام لە هاوەلەكانم كرد وولامی نەدەنەوە ئەوە بوو كاك هیرش هاتەوە بەسەر ئەو مناقەشەی من و دەسكۆ ئەویش داوای لە دەسكۆ كرد كە ئیرە بازگە نیە ئەو وا تەحقیق دەكات ئەوە ئیشی ئەو نییە پرسیار بكات كە ئیمە چ كارەیەن دەسكۆی رووی كردە من و بە پیكەنینەوە ووتی وینەی نەوشیروان و سەلاحەدین بەهادینی لی نیە پرە لە وینەی بارزانی منیش ووتم كاكە وامزانی ئیرە نوینەرایەتی كوردە نەم زانیوە سەگیكیان داناوە بۆ وەرین بە ئیمە . ئەویش بە بۆلە بۆل شوینەكەی چی هیشت

كاك هیرش داوای كرد كە دەسكۆ بچیتە ژووەكەی دوای ئەوە داوای لیبوردنی لی كردین كە ئیمە رووبەرووی ئەم دوو ئەقلە بووینەتەوە ووتی كاكە ئەوانە هەردووكیان ئیشیان نیە بەس ماستاو بۆ قوباد دەكەن هیوادارم دلتان هیچ نەكات خۆم ئەمە بە قوباد دەلیم ئەوە یەكەم جارو دواجاربوو بچم بۆ دوكانەكەی قوباد بازگەكەی ملازم دەسكۆ.
* خویندكاری ماستەر لە ئەمریكا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست