کێ بهرپرسیارهله خۆپیشاندانه‌که‌ی پیره‌مه‌گروون؟
28/12/2009, 12:00 (GMT+1)

من وه‌ك کرژه‌یی یه‌ك شایه‌تیی ئه‌ده‌م که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه له هه‌موو شوێنێکی تری کوردستان زیاتر به‌سه‌ر یه‌کێتی یانه‌وه هه‌یه. به و حوکمه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه دایه‌نگای سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دامه‌زراوه‌کانی شۆڕشی نوێ بووه، خه‌ڵکه‌که‌ی زه‌ره‌ری زۆریان به‌رکه‌وتوه، هه‌ربۆیه له‌دوای ڕاپه‌ڕین و دروسبونیی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه چاوه‌ڕێ ئه‌کرا زۆرترین خزمه‌تگوزاریی پێشکه‌ش بکرێت و لهههمانکتێشدا بۆ ڕێزگرتن له که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان. چاوه‌ڕێ ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌تایبه‌تی یه‌کێتی قه‌سره‌که‌ی عومه‌ری حه‌مه عه‌لی تاونبار بکاته مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ پاراستنی یاده‌وه‌ریه‌کانی شاڵاوی ئه‌نفال، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك سوکایهتیهك به‌خه‌ڵك و که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان، سه‌رانی یه‌کێتی نه‌ك ئه‌وه‌یان نه‌کرد به‌ڵکو که‌وتنه هاریکاریکردن و پشتیوانیی کردنی ئه‌م ئه‌نفالچی یه‌و چه‌ندین موسته‌شاری تر له ناو پیره‌مه‌گروون و ناوچه‌که‌دا. له ساڵی 1992 وه به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه سه‌رانی یه‌کێتی دیوخانانهیان بۆ عومه‌ری حه‌مه‌عه‌لی و تاونبارهکانی تر بڕیه‌وه و مانگانه بهدهفتهر دۆلاریان بۆ ئه‌بردن. له دوا هه‌ڵبژاردنیشدا که 25/7 به‌ڕێوه چوو یه‌کێتی 30 ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ماڵی عومه‌ری حه‌مه عه‌لی برد و ده یان ده‌فته‌ر دۆلاری تریشیان به‌سه‌ر تاوانباره چه‌کل و ڕیسواکانی تری ناوچه‌که‌دا دابه‌ش کرد ئه‌مه له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م ناوچه‌یه موحتاجی نانێکن و ته‌نانه‌ت له‌ئاوی خواردنه‌وه‌ش بێ به‌شن.
ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه یه‌کێتی له‌م ناوچه‌یه کردوێتی هه‌مووی ئیهانه‌و سوکایه‌تیی کردن به‌خه‌ڵك و خزمه‌تکردنی بێ لێکدانه‌وه‌ی موسته‌شارو تاوانباران یان که‌سانی پڕ‌و پووچ و هیچ له پاڵا نه‌بوو بوه ، هه‌ربۆیه ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م ڕۆژه گه‌یشت. ئاخر یه‌کێتی چاوه‌ڕوانی چی له خه‌ڵکی پیره‌مه‌گروون ئه‌کات له‌کاتێکدا له بچوکترین مافهسهرتاییهکانی ژیان بێ به‌ری کراون له‌و لاشه‌وه له سه‌روی شارۆچکه‌که‌وه قه‌سرێکی بۆ توانباری گه‌وره‌ی ئه‌نفال ڕازاندۆته‌وه‌و مانگانه به چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ئه‌نێرێت. به‌ڕاستی ناڕه‌واو ئینجا گه‌وجیه گه‌ر یه‌کێتی له‌سه‌ر قسه‌ی بهرپرسهگهندهڵهکانی ئه‌مشارۆچکه‌یه کهبهڵان به‌سه‌رخه‌ڵکه‌وه، بچێت گۆڕان تاوانبارکات بۆ هاندان و ده‌ست له‌پشتدانی خه‌ڵك. من وه‌ك کۆنهڕێکخستنێکی کۆمه‌ڵه به ئێستاشه‌وه خۆم له هه‌موو به‌رپرسه‌کانی شارۆچکه‌که‌م به‌دڵسۆزتر ئه‌زانم بۆ یه‌کێتی به‌ڵام هه‌رگیز چاوم له‌ئاست ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌دا هه‌ڵنایه‌ت که یه‌کێتی به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م ناوچه‌یه کردوێتی و ده‌یکات. سه‌رانی یه‌کێتی به‌رله‌وه‌ی که‌س تاوانبار بکه‌ن حه‌قه به‌خۆیان و به ڕه فتاره سهقهتهکانیدا بچنه‌وه‌و سنورێك بۆ ئه‌و سوکایه‌تیه دابنێن که‌ده‌رحه‌ق به‌م ناوچه‌یه ده‌کرێت، به‌ر له هه‌موو شتێکیش حه‌قه ههمووکاربهدهستهکانی شارۆچکه‌که تڕۆو شاربه‌ده‌ربکرێن که‌ده‌وری سلبیی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه له ساردبوونهوی خه‌ڵك له یه‌کێتی به‌ڵام به‌ر له‌ئه‌وه‌ش باسهرانی یه‌کێتی یه‌ك تۆز غیره‌ت بیانگرێ و از له خزمه‌تی موسته‌شار و ئه‌نفالچیه‌کان بێنن و له‌به‌رانبه‌ردا بگه‌ڕێنه‌وه لای خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و ئازار چه‌شتوی کوردستان چونکه هه‌ر ئه‌وان سه‌نگی مه‌حه‌کن له هه‌ڵبژاردندا نه‌ك ئه‌نفالچی و بۆره پیاوه‌کان که ته‌نانه‌ت که‌سه نزیکه‌کانی خۆشیان لێیان بێزارن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

