ئه‌وانه‌ی یه‌کێتییان ریسواکرد..
15/02/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌پاش ڕوخانی سه‌دام و له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌که‌م حکومه‌تدا، کۆسره‌ت جارێکی تر هات و ڕای خۆی سه‌پاند و سه‌رله‌نوێ موعته‌سه‌می کرد به بریکاری وه‌زیر له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، که هه‌تا ئێستاش به پشتگیری کۆسره‌ت له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه . سه‌رکردایه‌تییه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی یه‌کێتی نه‌یانتوانی به کۆسره‌ت بڵێن ، ئه‌رێ تۆ چۆن که‌سێکی وا بێ هه‌ڵویست ئه‌که‌یت به بریکاری وه‌زاره‌تی نه‌وت، که له 31 ئابدا گه‌راوه‌ته‌وه بۆ باوه‌شی پارتی و ڕۆژێک له ڕۆژان نه سوودی بۆ یه‌کێتی بووه و نه بۆ کورد . بێده‌نگی ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه له‌وه‌وه هاتووه، که هه‌ر هه‌موویان وه‌ک کۆسره‌ت به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا وێڵبوون ، ئه‌وه‌تا جه‌لال تاله‌بانی له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌که‌م حکومه‌تی دوای سه‌دام، له‌تیفی ئاوه‌ڵزاوای کرد به وه‌زیر، حه‌مه چڵمنی ئاوه‌ڵزاوای کرد به سه‌فیر، کوری له‌تیف، که هێشتا هه‌ژده ساڵی ته‌واو نه‌کردبوو کرد به فه‌رمانبه‌ر له سه‌فاره‌تی عیراق له سویسرا ، شانازی خوشکی هێرۆ کرد به لێپرسراوی یه‌کێتی له به‌ریتانیا، قوبادی کوریی کرد به لێپرسراوی کورد له ئه‌مه‌ریکا، شێخ سه‌لاحی ئامۆزای کرد به پارێزگاری هه‌ولێر له کۆیه و ئاڵا تاڵه‌بانی به ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق، ئاراسی شێخ جه‌نگی به لێپرسراوی دارایی یه‌کێتی، لاهوری برازای کرد به لێپرسراوی دژه تیرۆر و هیرۆی ژنی کرد به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی . جا حیزبێک ئه‌مه کرداری سه‌رۆکه‌که‌ی بێت، چۆن ئه‌توانێ به یه‌کێکی وه‌ک کۆسره‌ت بڵیێ نابێت دزێکی وه‌ک موعته‌سه‌م بکه‌یت به بریکاری وه‌زیر، که هیچ مواسه‌فاتێکی ئه‌و پۆسته‌ی تیا نییه . موعته‌سه‌م چه‌ند ساڵه له وه‌زاره‌تی نه‌وت لێپرسراوی ناردنی به‌شه نه‌وت و به‌نزین و گازۆیل و نه‌وتی ڕه‌شی پارێزگاکانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکه . پێویسته مانگانه 3 به‌ش له‌و به‌رهه‌مانه بنێرێت بۆ ئه‌و سێ پارێزگایانه، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به پشتی کۆسره‌ت کراوه به بریکاری وه‌زیر، چوار به‌ش ئه‌نێرێت . به‌شێک بۆ هه‌ولێر، به‌شێک بۆ سلێمانی، به‌شێک بۆ دهۆک ، به‌شه‌که‌ی تریشیان به‌شی کۆسره‌ته و ده‌ینێرێت بۆ عه‌لی شوکر ناوێک له کۆیه . ئه‌م عه‌لی شوکره نۆکه‌رێکی ئه‌ڵقه له گوێی کۆسره‌ته و مانگانه ئه‌و به‌شه نه‌وته زۆره بۆ کۆسره‌ت ساخ ئه‌کاته‌وه . سه‌رچاوه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی زۆری کۆسره‌ت موعته‌سه‌م و عه‌لی شوکره . ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ ناکات بابچێت له خه‌ڵکه به‌شه‌ره‌فه‌که‌ی کۆیه پرسیار بکات . تا بزانن عه‌لی شوکر پێش ڕاپه‌رین چیی بوو و ئێستاش چییه . ئه‌ی ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌وتی دزراوی خه‌ڵکی سلێمانی نه‌بێت، کۆسره‌ت پاره‌ی له‌کویێ بوو نه‌خۆشخانه ی پیێ بکاته‌وه . دیاره هه‌ر چۆن کۆسره‌ت موعته‌سه‌می کرد به بریکاری وه‌زیر، هه‌ر ئاواش بۆ مه‌رامه پیسه‌کانی خۆی پشتی شه‌رواڵ پیسێکی وه‌ک دڵشاد ئه‌وره‌حمانی گرت و کردی به سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌وت له سلێمانی . هه‌رچ گریێ به‌ستێکی نه‌وت له زه‌مانی دڵشاد دا کرابێت بێ دزی و که‌موکورتی نییه و که‌سانی وه‌ک کۆسره‌ت و عومه‌ر مورتاحی به‌دواوه بووه، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت جه‌ند ملیۆن دۆلاریان له‌و کۆمپانیانه وه‌رگرتووه، که ئه‌مڕۆ بوونه‌ته خاوه‌نی بیره نه‌وته‌کانمان . پاش ئه‌وه‌ی کۆسره‌ت سوودی ته‌واوی له دڵشاد وه‌رگرت، ئنجا پشتی ئه‌و شه‌رواڵ پیسه‌ی گرته‌وه و کردی به وه‌زیری په‌روه‌رده، هه‌مووش ئاگاداری ئه‌وه‌ن، که چۆن ئه‌م دڵشاده داوێن پیسه سه‌ری له‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده شێواند . ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه دوای لابردنی دڵشاد له وه‌زیریی، ئنجا کرا به به‌رێوه‌به‌ری پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان . باشه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دزیی و فزیی و تاڵانی نه‌بێت، دڵشادێک که دکتۆرای ساخته‌ی له کشتوکاڵدا هه‌یه و به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین کرابێت، چ په‌یوه‌ندییه‌کی به پاڵاوگه‌ی نه‌وته‌وه هه‌یه . یان ئه‌گه‌ر لرف لێدان و دزین و ئاودیوکردنی نه‌وتی ئه‌و میلله‌ته قوڕبه‌سه‌ر و داماوه نه‌بێت ، چ پێویست ئه‌کات کابرایه‌کی وه‌زیر خۆی بکات به به‌رێوه‌به‌ری پاڵاوگه‌یه‌کی پچکۆله‌ی نه‌وت . بێگومان ئه‌مڕۆ پاڵاوگه‌ی بازیان به‌ده‌ست کۆمپانیای قهیوانهوهیه ، له‌م ڕۆژانهداشێخ سه‌عدی خاوه‌نی کۆمپانیای قه‌یوان، شه‌قێکی قایمی له پاشه‌ڵی پیسیی دڵشاد هه‌ڵداوه‌و له‌و پاڵاوگه‌یه‌ی دوور خستۆته‌وه . جا ئه‌بوایه کۆسره‌ت پشتی میلله‌ت و هاوڕیێ به‌شه‌ره‌فه‌کانی شاخی بگرتایه ، نه‌ک له پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و ساماندا پشتی که‌سانی وه‌ک موعته‌سه‌م و دڵشاد ئه‌وره‌حمانی بگرتایه . یه‌کێکی تر له سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه‌کانی یه‌کێتی، که بۆته هۆکاری داوه‌شانی یه‌کێتی عومه‌ر مورتاحه، که له هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کی تر زیاتر ناوی یه‌کێتی زڕاندووه . ئه‌میش وه‌ک بنه‌ماڵه‌کانی تاله‌بانی و هێرۆ و کۆسره‌ت که‌وته بیرکردنه‌وه له خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن له ڕێگای نه‌وت و مقاوهلاتهوه . بچن سه‌یرکه‌ن بزانن هه‌ر ته‌نها له ته‌واوکردنی هۆڵی ته‌وار و کارگه ناته‌واوه‌که‌ی مه‌ڕمه‌ڕی ماوه‌ت، که به‌کری برای سه‌رپه‌رشتی هێنانی کردووه و نه‌خۆشخانه چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌که و ناردنی 18 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ریتانیا به ناوی پڕۆژه‌ی کاره‌باوه و تونێلی ناته‌واوی پێشڕه‌و و پرده ناشیرینه‌کانی سلێمانییه‌وه ، کاکه عومه‌ر چه‌ندی خستۆته سه‌ر حسابی خۆی . باشه ئه‌گه‌ر عومه‌ر مه‌به‌ستی دزیکردن نه‌بوو له نه‌وت و گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت، بۆچی ده‌بێت (محمد سلیمان) ی ژنبرای له ئه‌وروپاوه بهێنێته‌وه و بیکات به سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌وت و پله‌ی ڕاوێژکاری پێشکه‌وتووی پێ بدات، که پله‌ی بریکاری وه‌زیره . باشه یه‌کێک ڕۆژێک له ڕۆژان تنۆکێک ئاره‌قی بۆ کورد نه ڕشتبێت و له کاتی ته‌نگانه‌دا وڵاته‌که‌ی خۆی به‌جێهێشتبێت و ساتێک ڕاوێژکار نه‌بووبێت، چۆن ئه‌بێت یه‌کسه‌ر بکرێت به ڕاوێژکاری پێشکه‌وتوو . ئاخر حه‌یاتان بێت حه‌یا . ئێستا رووی ده‌مم ئه‌که‌مه ئه‌و دکتۆره بێ به‌رهه‌مه‌ی به‌رده‌وام ئه‌ڵێت کردار شه‌رته . باشه سوودی موعته‌سه‌م بۆ کورد چییه، که چه‌ند ساڵه میلله‌ته‌که‌مان به ده‌ست بێ نه‌وتی و به‌نزینه‌وه ئه‌ناڵێنێت . جگه له ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی خۆی و کۆسره‌ت و عه‌لی شوکر، چیی تری بۆ کورد و یه‌کێتی کردووه و هۆی مانه‌وه‌ی له‌و پۆسته‌دا چییه . ئه‌و خاڵه باشانه چیین، که چه‌ند ساڵه ئه‌م دزه گه‌وره‌یه‌ی له‌و پۆسته‌دا هێشتۆته‌وه . ئه‌ی ژنبراکه‌ی عومه‌ر فه‌تاح، که له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کاندا گه‌وره‌ترین پۆستی یه‌کێتی داگیرکردووه و له‌و وهزارهتهشدا سوکترین سه‌نگی هه‌یه، هه‌تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نه‌وت و به‌نزین ، چه‌ند ته‌کبیر و ڕاوێژی بۆ تۆ و یه‌کێتی کردووه ، یان تۆ چه‌ند جار ڕاوێژت به‌و کردووه . کوا ده‌نگ و نووزه‌یه‌کی یه‌کێتی له‌و وه‌زاره‌ته‌دا، باشه بۆ ده‌بێت له ناو ئه‌و هه‌موو که‌سه شاره‌زایانه‌ی بواری نه‌وتدا، که ته‌نها ساتێک وڵاتی خۆیان به‌جێنه‌هێشتووه، گڕ گڕ عومه‌ر فه‌تاح ژنبراکه‌ی خۆی له ئه‌وروپاوه بهێنێته‌وه و بیکات به سه‌رۆکی ده‌زگای نه‌وت، باشه ئه‌م کرداره‌ی عومه‌ر جگه له سووکبوون و لاوازکردنی یه‌کێتی، چ سوودێکی تری بۆ کورد و یه‌کێتی بووه . جا کاکه به‌رهه‌م تو سه‌ری خاڵه به‌رزان، که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو شوققانه‌ی دوکانه، ئیتر ئه‌وه‌نده مهڵیێ کردار شه‌رته، ئه‌وه‌تا هه‌موو کردار و ههڵسوکهوتێکتان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان و بنهماڵهکانتاندایه و که‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بیری له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کردۆته‌وه . ئه‌گه‌ر وا بوایه نه پیرێژنێکی وشکه‌ڵاتووی وه‌ک هێرۆ ئه‌کرا به به‌هێزترین ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و نه کوری کۆسره‌ت ئه‌کرا به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و نه کوڕه موراهقهکهی تاله‌بانیش ئه‌کرا به لێپرسراوی کورد له ئه‌مه‌ریکا و نه موعتهسهمیش ئه‌کرا به بریکاری وه‌زیر و نه ئازاد جوندیانی و ئه‌رسه‌لان بایز و تۆی درۆزنیش ئه‌بوون به سه‌رکرده‌ی حیزبێک ، که سه‌دان قاره‌مانی وه‌ک مامه ریشه و ئاسۆی ده‌لاک و ئارام و رێباز و جه‌مالی عه‌لی باپیر خوێنیان بۆ رشتووه . خۆ ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی لوسی ئێوه‌ش بوایه، نه یه‌کێتی وه‌ک ئه‌مڕۆ ڕیسوا ئه‌بوو ، نه به به‌یانامه‌یه‌کی گۆڕانیش ئه‌که‌وته هه‌له‌که‌سه‌ما و دابه‌شکردنی ده‌بابه‌ی ژه‌نگاوی به‌رامبه‌ر گردی مه‌ردان ، که دڵنیام نازانن بیته‌قێنن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

