شیوه‌نێک بۆ جه‌لالییه‌کان..!
18/11/2009, 12:00 (GMT+1)

دوایی تێ گه‌یشــتم که (جه‌نابی سه‌رۆك) ئه‌وه‌ی که نه‌یده‌ویســت بۆ ڕۆژنامه‌وانانی باس بکات !!!ئه‌وه‌بوو که‌وا سه‌رۆكی فه‌ره‌نســا له دووه‌م ڕۆژی سه‌ردانی فه‌خامه‌ته گرنگه‌که‌ی عیراق) پــــاریسیش جێ دێڵێت و به‌ره‌و (شــانشــینی عه‌ره‌بستانی سعودیه) ده‌که‌وێته ڕێ بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ندێ گرێبه‌ستی ئابووری)له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌دا... به‌ڕاســتی ســه‌یره تۆببیته میوانی خانه‌خوێ و خانه‌خوێش لات لێ نه‌کاته‌وه‌و نه‌ک هه‌ر نه‌یه‌ت بۆ پێشوازیت له کاتی گه‌یشـتنت به‌ڵکو خۆشـی لێت وون بکات وه ئاماده‌ش نه‌بێت ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌و هه‌موو ئه‌و شــانده‌باڵایه‌ی که له‌گه‌ڵت بوو ڕۆژێک بمێنێته‌وه‌و بێت له‌گه‌ڵتان بۆ سـه‌ر گۆڕی سـه‌ربازی وون له پاریس! ، ئه‌وه یه‌که‌مجاره بزانم ئه‌و شانده‌ی که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌دا بچن به سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ ووڵاتێک ئه‌وا کاری هه‌ره گرنگیان سـه‌ردان بێت بۆ شـاره‌وانى پایته‌خت وه سه‌رۆک کۆماری ئه‌و ووڵاته‌ش جێیان بهێڵێت و ڕووبکاته ووڵاتێکی تر، لێره‌دا ته‌نها دوو هۆ هه‌یه که وایکردبێت که (نیکۆلای سا‌رکۆزی) ئه‌و کاره بکات ئه‌ویش:-
یه‌که‌م:ئه‌بێت جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی کردبێت بی ئه‌وه‌ی گوێ بداته کات وساتی سه‌فه‌ر کردنه‌که و بۆیه به ناچاری سا‌رکۆزی به‌جێی هێشـتوون
دووه‌م: یان ئه‌وه‌تا سا‌رکۆزی به هیچ جۆرێک حه‌ز ناکات له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی کۆببێته‌وه‌و که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین شـــکســـته بۆ تاڵه‌بانی
له هه‌مووشی سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه وه‌زیره‌کان نازانن ڕوو بکه‌نه کوێ له‌گه‌ڵ کامیان له‌و وه‌زیرانه‌ی فه‌ره‌نســا کۆببنه‌وه‌و چونکه هیچ کام له وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه‌و دارایی فه‌ره‌نسـا له‌وێ نین،ئه‌وه‌ی شــایانی ووتنه تاڵه‌بانی ڕاسته سا‌رکۆزی گوێی پێ نه‌داوه‌و جێی هێشـتوه به‌ڵام خانمی یه‌که‌می عیراق زوو فریای که‌وتووه‌و له زۆربه‌ی پیاسه کردنه‌که‌ی جه‌نابیدا هاوشانیه‌تی!!! لێره‌دا پرسـیارێک دێته پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،ئایا تاڵه‌بانی ده‌یوێرا له کاتی هاتنی سـه‌رۆک کۆمارێک دا ئه‌و کاره بکات که ده‌رهه‌ق به‌ویان کردوه له پاریس؟؟؟هه‌موومان ئاگادارین چۆن پێش هاتنی عه‌بدوڵا گولل و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و شا ی ئوردن چۆن به چه‌ند سه‌عاتێک جێ دانیشتنی خۆی بیر ده‌چۆه‌و نه‌یده‌زانی چۆن کات به‌ڕێ بکات بۆ پێشوازی له‌و دوژمنانه‌ی گه‌لی کورد،به‌ڕاستی زۆرپێکه‌نینم دێ به ئه‌و جه‌لالیه ساویلکانه‌ی که سـه‌ری زمان وه بنی زمانیان ئه‌و مامه‌یه که له مامه حه‌مه‌یی زیاتر هیچی تری له ده‌ست نایه‌ت مه‌گه‌ر ماستاو ساردکردنه‌وه نه‌بێت بۆ دوژمنانی کورد ،به‌ڵام باش بزانن گه‌ر ماسی له ئاودا ته‌ڕ بێت ئه‌و جه‌لالیه زوڕناژه‌نانه ته‌ڕ نابن،له لایه‌کی تره‌وه به‌ڵکو ئه‌وه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بێت بۆئه‌و بێ شــه‌رمیانه‌ی که تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به کوردی ده‌کات!!!! باوه‌ڕ بکه‌ن هه‌ر که‌سێکی تر با به‌س به ته‌نها تۆزێک خاوه‌ن هه‌ڵوێست ببایه بۆ ته‌نها یه‌ک سـه‌عاتی تیادا نه‌ده‌مایه‌وه له‌و پاریسـه ، ئه‌ترسـم تاڵه‌بانی چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی سـارکۆزی بکات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت که سـه‌لامه‌ته ئینجا ئه‌و کاته پاریس جێ بێڵێت!!!!!.به داخه‌وه بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که له یه‌کێک له هه‌واڵه‌کاندا ئه‌و سه‌رۆکه پشـت گوێ خراوه به کورد ناوزه‌ند ده‌که‌ن..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

