مهسعود دەستبەرداری دەسەڵات نابێ وچوارمانگی دیکەش سەرۆکایەتی حکومەت وەردەگرن
11/03/2011, 12:00 (GMT+1)

هەتا ئەوکاتەش دێت هیچ گۆڕانکاریەك ناکرێت گەر هەندێ شتی شکلیش بکەن بۆ جوانکردنی ڕووی دەسەڵات ئەوا دەستکەوتەکە بۆبەرهەم ئەژمارناکرێ بەڵکو دەکرێتە دەستکەوتێکی تری سەرۆکی هەرێم هەروەك پێشتر لەنوسینێکی تردا ئاماژەم پێدا بەرهەم دەڕووتێننەوە لەبەرهەم ،ئەوکات سەرکردەکانی یەکێتی دەبێت لەبێکاریدا ڕوولەچایخانەکەی ئەوبرادەرەیان بکەن کە سەرۆکایەتیەکەی وەرئەگرێ بۆ بەسەربردنی کات وهەڵڕشتنی دەردی دڵی خۆیان،ئەمە پیلانێکی جەهەنەمی تاڵەبانیە بۆ ڕیسواکردنی سەرکردەکانی تابزووتنەوەی گۆڕان وبەتایبەتیش نەوشیروان مستەفا هیواکانی دواڕۆژی لەسەر هەڵنەچنێ چونکە هەموویەکێك لەوانە بەچوونەدەرەوەیان دەبێت بە سەڵتی بەجێی بهێڵن
هەقی خۆیەتی لێرەوە لەحیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن بپرسین لەبەرامبەر دوایین هەڵوێستی بارزانی بۆ مانەوەودرێژەدان بەدەسەڵاتی خێڵەکیان ووەڵام نەدانەوەو شەرعیەت نەدان بەهەزاران خەڵکی سەرجاددە،بگرە بەبچووك سەیرکردنیان دەبێت هەڵوێست وهەنگاوی داهاتوویان چی بێت ،دەبێت پلانی هاوبەشیان چی بێت بۆئەوەی دەسەڵات بەدرزخستنەناویان هەمووجارێك گەمەکە نەباتەوەودەنگی زۆرینەی کۆیلەکانی بەکار نەهێنێتەوە بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتیان،بەلای ئێمەو زۆربەی زۆری خەڵکی تریشەوە هەڵپەساردن وکشانەوەیە لەوپەرلەمانەی کەتەنانەت هیچ حورمەتێکی بۆئەندام پەرلەمانەکانیشیانی نەهێشتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

