ئەمڕۆ لە هۆڵی پەرلەمان فاتیحا بۆلیستی چوار حیزبەکە خوێندرا لهگهڵ وادهی پایزدا خهزان ڕوو له چوار حیزبهكه دهكات و چهپكهگوڵه�
16/09/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەمانەو زۆر لێدوانی دیکە لە نێوانیاندابوو،وەکار گەشتە ئەوەی بۆ سەرۆکی فراکسوێنەکەیان کۆمەڵ داوای کرد بۆ کۆمەڵ بێت بەڵام یەکگرتوو بۆ خۆی قۆرخی کردوو بەمەش کۆمەڵ خۆی بە مەغدور دانا.
بەڵام دووقەوارەکەی کەی ناو لیستەکە چونکە کورسیەکانیان بە خێرو لە جێی زەکات وەرگرتبوو بێدەنگ بوون لەو هەواڵانە دەستیان بە قاچی کورسیەکانیانەوە گرتبوو کە با نەیبات.
قادر عەزیزو حەمەی حاجی مەحمود دوای ئەوەی کڵاویان کردە سەر یەکگرتوو کۆمەڵ وە سێکورسیان بەرکەوت لە زەکاتەکەیان سەرەڕای ئەوەش کە کاریگەری سەرەکی بوون بۆ دەنگ نەهێنانی ئیسلامیەکان لەلایەن لایەنگران و زوربەی ئەندامەکانیانەوە،بوون بە هۆی تەفرەقە خستنە ناو یەکگرتوی ئیسلامیشەوە بە تۆرانی بەشێکی زۆر لە کادیرو
ئەندامەکانیان کە هەر لەسەرەتاوە بە هاوپەیمانیە ناشەرعیە خۆیان واتەنی ڕازی نە بوون لە ئەنجامدا سەر هەڵدانی ڕەوتی گەشەی یەکگرتوو کە کەسانێکی بەرچاون لەناو یەکگرتوو لەوانە :-
عەبدوڵا ڕێژاوی کوری مامۆستای موئەسیس وناوداری یەکگرتوو مامۆستا عومور ڕێشاوی کە ڕاوێژکاری مامۆستا سەلاحەدین بەهادین بوو. ئەم هەموو کێشانەو توشی شۆک بونی سەرکردایەتی یەکگرتووو سەردەرنەچونیان لەو هەرەسەی بەسەریان هات لە هەڵبژاردنەکەدا کە نەیان توانی ژمارەی کورسیەکانی 2005.بێننەوە کە بەتەنها لە ئیستەیان زیاتر بوو.
هەروەها لەیەکترزانی رەئی سەرکردەکانیان و هەریەکەی لێدوانێک لەدوای دەرەنجامەکان،بۆنمونە یەکێک دەڵێ بەشداری دەکەین لە حکومەت یەکێکی کە پێچەوانە دەڵێ لە بەرەی ئۆپۆزسوێن دەبین یەکێکی کە دەڵێ هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوەمان نەداوە،ئەمە حاڵی یەکگرتوو بوو تا ئەمڕۆکە 16-9.سەیریانکرد بە بێ ئاگا بوون لە خۆیان کەنار نراون و دارە مەیتەکەیان تەسلیم کردن، با بێینەوە سەر دەوری قادر عەزیزو حەمەی حاجی موحمود هەندێ لە هەواڵە دزەکردوەکانی ناو سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی
وای دەردەخەن کە هەر لە سەرەتاوە لەسەر ڕاسپاردەی یەکێتی و پارتی ئەو دوولایەنە خزانە ناو لیستە چوارقۆڵیەکە لەبەر ئەمئەنجامانەی ئەمرۆو بردنی دەنگەکان بۆ لیستی کوردوستانی هەروەها دەڵێن تەئسیری ئەوانیش بوو لەسەر یەکگرتوو کە دەستوری کوردوستانیان پەسەند کرد،ئەوەتا قادر عەزیزو حەمەی حاجی مەحمود بۆخۆیان سێ کورسیان لەسەر دەنگی ئیسلام بۆخۆیان پچراندو لەلیستی کوردوستانیش سەرو وەزارەت وەردەگرن، ئەمە هەندێکی ئەو پلانە بوو کە لە یەکگرتوو کرا بە هۆی کاڵفامی سیاسیانەی سەرکردەکانیان دەرەنجامیش لە لایەن ئیخوانی جیهانی ئیسلامیەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵکراو ئیدانەکران لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەیان.
هەڵەبجە
16-9-2009.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

