په‌رله‌مان یان گازینۆ!!
06/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئانا وتی کاتێک چوومه به‌رده‌م په‌رله‌مان ووتیان دوو هه‌فته‌یه په‌رله‌مان داخراوه چونکه هه‌موو ئه‌ندامه‌کان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه بۆ پشوودان.من لام سه‌یر بوو که وڵاتێکی وه‌ک کوردستان به‌و هه‌موو کێشه‌و که‌موکوڕییه‌وه به‌و جۆره بێ خه‌مانه هه‌موو به‌جارێک مۆڵه‌تی پشوو وه‌رده‌گرن، له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌ڵمانیا به‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌وه که ئه‌مڕۆ تیایدان هیچ کات په‌رله‌مان له چوار رۆژ زیاتر داناخرێت.به‌راستی زۆر داخم بۆ گه‌لی کورد خوارد که سه‌رانی کورد‌و په‌رله‌مانه‌که‌یان ئاوها بێخهمن.
رۆژی دوو شه‌ممه چوومه‌وه بۆ په‌رله‌مان له کاتژمیر9.30 سه‌رله‌به‌یانی چاوه‌ڕوانم کرد هه‌تا کاتژمێر 10.00 چوومه ژوره‌وه دوای چاوه‌ڕوانی کاتژمێرو نیوێک ئینجا تاکه تاکه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ده‌هاتن و که‌س له‌سه‌ر جێگاکه‌ی خۆی دانه‌ئه‌نیشت به‌رده‌وام له هاتوو چۆدا بوون.
دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان ووتی ئه‌وا سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرایه‌وه بۆ ماوه‌ی دیاریکراو، وه‌ک سه‌رنجم دا هه‌ر که‌سه‌و سه‌رقاڵ بو به شتێکیتره‌وه یه‌کێک له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه گۆرانی ده‌ووت یه‌کێک خه‌ریکی وێنه‌کێشان بووچه‌ند وێنه‌یه‌کم گرتووه هیوادارم بیبینن.
هیوادارم بۆ هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکی کوردستان ووشیار ببنه‌وه‌و گۆڕانکاری بکه‌ن له‌م په‌رله‌مانه‌دا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

