وه‌ڵامێک بۆ مه‌لا به‌ختیار
19/02/2010, 12:00 (GMT+1)

باشه گریمان ئه‌م قسه‌ی مه‌لا راسته، ئه‌ی بۆ جه‌نابی باسی نامه‌ردیه گه‌وره‌که‌ی خۆی ناکات له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش، کاتێک که له گوندی کانی ژه‌نان (ناوچه‌ی تاووگۆزی) میوانی عه‌زیز حه‌مه ساڵح ده‌بن ڵه گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌کدا. له‌وانه‌ی که له گه‌ڵی بوون (مه‌لا) ماموستا پشکۆ و حه‌مه ئاوات که هه‌ردوکیان ماون پاش نان خواردن به پیلانی پێشتر داڕێژراوی مه‌لا به‌ختیار، له شه‌ودا وله‌کاتی خه‌ودا هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی عه‌زیز و۷ که‌سیان لێ ده‌کووژن و عه‌زیز به دیل ده‌گرن و ڵه گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن. شایه‌نی باسه ئه‌م به سه‌ر هاته له کتێبی ئه‌زموون و یادی پشکۆ نه‌جمه‌دین باسی لێکراوه..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

