لە دوای سه‌روپێخانه‌كه‌ی عومه‌ری مه‌لیح و نەخۆشی فه‌قه‌راتی مام جه‌لال، ئاخ بۆ ههڵهبجهیهكی تر
30/01/2012, 12:00 (GMT+1)

چێشت لێنه‌ر و شاگرده چڵێسهكانی سه‌روپێ خانهكهم، ئیتر مۆخی سه‌ری مێ و كاری ناسكیان ده‌ست ناكه‌وێت " ئاڵفی كاره بێ‌ناز و چاوڕهشهكانیان بۆ نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه ئاخوڕهكانی گیرفانیانه‌وه" من كه‌سێكی زۆر دیار و ناسراوم له‌لای خه‌ڵكی ئه‌م شاره هه‌مووشیان به‌وه ده‌مناسنه‌وه، کە كاتی خۆی ده‌م وت: ئای بۆ چه‌ند ههڵهبجهیهكی تر بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه قوربانی ئەم سەرکردە دڵسۆز قارەمان و خەباتگێڕانەی شاخ، چونكه له‌م قوربانییه‌دا پشكه گۆشتی زۆرمان به‌ركه‌وت زه‌نگوڵه‌ی ملی به‌رخه چاوگه‌شه‌كانمان به سه‌ربڕاوی له ملیان ده‌رده‌هێنا" ده‌ستمان ده‌كرا به گیرفانه‌كانیاندا " په‌لاماری بانكه‌كانی گۆشتمان ده‌دا.
كاتێك به‌رخه‌كان زۆر بوون، كاره‌كان خوێنی خۆیان دەڕشت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌وه‌كانی دوای خۆیان به‌هه‌مان ده‌ردی خۆیان نه‌كرێنه قوربانیه‌ك، خه‌ڵكی دووڕ و جاش بیان خوات، كاتێك سه‌ركه‌وتن منیش چوم خۆم كرد به پێشڕه‌ویان وتم ئافه‌ریم به‌قوربانی خوریه نهرمهكهتان بم، به‌خوا منیش هه‌میشه هاوسه‌نگه‌ری ئێوه بووم دژی ئه‌و دڕنده گۆشت خۆره ده‌جه‌نگام.
زه‌مان هاتوو ڕۆیشت خۆم كرده پێشڕه‌ویان داماوبوون هیچیان نه‌ده‌زانی، منیش زوو زوو ده‌مدا له ڕانی به‌رخه كۆرپه‌یه‌ك و سه‌رو پێكهیم ده‌خوارد، یان ده‌مگوت به دایك و باوك عه‌شره‌ته‌كه‌ی ده‌بێت قهلێكم بۆ بهێنن! ئه‌مه هات تا ئه‌و قه‌سابه خوێن ڕێژه‌كه، ئیتر نه‌یتوانی كاری قه‌سابی بكات، قه‌مه‌كه‌ی ئه‌و قه‌سابه كه‌وته به‌رده‌ستی خۆم ، به‌رخ و كاره‌كان زۆر به‌داخه‌وه‌بوون بۆ ئه‌و قه‌مه‌یه، به‌ڵام من نه‌مكرد به نامه‌ردی ڕێك و پێك ناردمه‌وه بۆ ئه‌و كارگه‌یه‌ی، كه دروستی كردبوو، به‌رخ و كاره‌كانیش با هه‌ر بۆ خۆیان بباعێنن.
عومه‌ری مه‌لیح مادام تۆ ئه‌وه‌نده ئه‌و سەرکردە قهلخۆرهت خۆش ده‌وێت و ئەگەر ئێستا دكتۆر سه‌روپێی بۆ نووسیوه، توخوا لە بیرت نەچێت پێی بڵێ ئه‌رێ ئه‌و فڕۆكهوانهت چی لێ‌كرد کە هەڵەبجەی بوردومان کرد؟ بۆ كوێت نارد؟ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه سهروپێكه له‌گه‌ڵ تۆ دا ده‌خۆن، خۆ دوژمنی ئەو فڕۆكه‌وانه و ساحێبهكهشی بوون، كه تۆی پێشمەرگەی 66 ئه‌م لاو لای یه‌كتریتان ماچ ده‌كرد.
به‌سه چیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر گاڵته به‌م خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ته مه‌كه‌ن، هه‌ڵه‌بجه زامه‌كانی به‌م كارانه‌ی ئێوه قوڵتر ده‌بێت، خه‌ڵكی ئه‌م شاره ئه‌وه‌نده به به‌رچاو برسی سه‌یر مه‌كه‌ن.. ئەی به‌رچاو برسییه‌كان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

