پێشمەرگە چیتر مەیەڵن بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی بە کارتان بهێنن
19/04/2011, 12:00 (GMT+1)

خۆتان چاک دەزانن دوو بنەماڵە بەکارتان دەهێنن،سوکایەتی بە ناوی ئێوە دەکەن شەڕی ناوخۆیان بە ئێوە کرد دوایی بارزانی و تاڵەبانی خۆیان لێ بێ بەری کرد،مەیەڵن لەگەڵ گەلیشدا بتان دەن بەشەڕ،گەل تەنیا ئێوە شک دەبات کە بێنە ڕیزەکانانیانەوەو چیتر با دوو بنەماڵە لە پشتی ئێوەوە خۆیان نەشارنەوە،دەستەڵاتی بنەماڵەیی بەسەرچووە دەستەڵاتی دیکتاتۆری کۆتایی پێ هاتووە،گەل چیتر دەستەڵاتێکی خوێن مژو خیانەتکاری ناوێت،گەل چیتر نایەڵن دوو بنەماڵە لە ژوورە تاریکەکانەوە بیان فرۆشن بە دوژمنان،جامی گەل پڕ بووەو لێ دەڕژێت، ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەبێت وازبهێنن،گەل خۆڕاگرە لە بری دوو مانگ چەندەها مانگی تریش بەردەوام دەبن هەتا ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن.دە کەواتە ئەی پێشمەرگە بۆ دەیەڵن کە دوو بنەماڵە بتان کەن بە گژی گەلداو و بتان کەن بە دووژمنی گەل.داواکانی گەل ڕەوایە،ئەوەی گەل داوای دەکات لە قازانجی تاک بە تاکی کوردستاندایە،ڕێگە مەدەن ببن بە پردی دوو بنەماڵە بەسەرتانە لە پێناوی پاراستنی دەستەڵاتی خۆیان و کوڕەکانیان بەسەرتانا بەپڕنەوە،ئێوە چیتان کەمترە لە کوڕەکان و برازاکانی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی ئەوان بۆخۆیان لە بەهەشتێکی سەرزەمیندا دەژین و ئێوەش لە ناو زیندانێکدا،ئێوە شایەنی ڕێزن نەک بێ ڕیزیتان پێبکرێت و هانتان بدەن بۆ کوشتنی گەنجە بەدبەخت و خێرنەدیوەکانی ووڵاتەکەتان،گەل شانازی بە ئێوەوە دەکات دەکەواتە دەستە دەستە، تاقم تاقم،گروپ گروپ وەرن چەکەکانتان دابنێن و خۆتان لەگەڵ گەل ئاشتبکەنەوە،پەیمان بدەن هەرگیز ڕووی تفەنگەکانتان لە ئاستی گەلدا بەرز نەکەنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

