وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان به گوێره‌ی سایتی ئاوێنه و‌حوکمه‌تی هه‌رێم(KRG) د. زریان عوسمان شه‌کرێکی گه‌وره‌ی شکاند‌و ڕای گه‌یاند ،که گوایه له توانایاندا هه‌یه که 500 هه‌زار توش بوو به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له ژێر چاودێری پزیشکیدا رابگرن له هه‌رێمی کوردستاندا. زۆر نیه مام ساڵه ح؟ به‌نه‌خۆشخانه 400 بێده‌که‌تانه‌وه یان به و خه‌زێنه به‌تاڵانه‌وه که تا ئێستاش نازانێت ره‌نگی پاکه‌تی (anti pandemic flu) چۆنه؟ ئه وه‌ی که تاکو ئێستا دیاربێت ته‌نها یه‌ک ژوری 6 بێدی له شاری سلێمانیدا بۆئه‌م نه‌خۆشییه دابین کراوه. خۆ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک یان کاره‌ساتی سه‌یاره به‌یه‌که‌وه ڕوو بدات ئه‌بێت په‌نا به‌رن بۆ مزگه‌وته‌کان نه‌خۆشو برینداری لێ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
لێره‌وه پێم خۆشه به‌بیر خوێنه‌رانی به‌ڕێزی بهێنمه‌وه که ساڵی 2008 نزیکه‌ی 730 که س توش بون به نه خۆشی(Typhoid) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حاڵی شڕ بو به‌ده‌ستیانه‌وه سه‌ری دنیای لێ هاتبوه‌وه یه‌ک، ئه وه هه‌ر باسی 500 هه‌زار توش بو به ئه‌نفلۆنزای به‌راز مه‌که. ئه مه ش شێوازێکی تره له شێوازه‌کانی ده‌سه ڵاتی گه‌نده‌ڵ بۆ چه‌واشه کردنی گه‌لی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست