مەكتەبى پەیوەندییەكانى یەكێتیی لە سینارۆیەكى فاشیلدا(رە‌وتی درۆ و ساختە‌چیەتى)
12/08/2010, 12:00 (GMT+1)

یه‌كه‌میان: زۆر دۆست و براده‌ر، په‌یوه‌ندیان پێوه كردم پرسیاریان ده‌كرد چۆنه وا من بووم به سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "رزگاری" كه ئۆرگانی پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
هۆی دووه‌میش: له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره روون ده‌بێته‌وه.
رۆژێكیان براده‌رێ ته‌له‌فۆنی بۆ كردم كه چه‌ند كه‌سێ ده‌یانه‌وێ بمبینن، كه هاتن بۆم ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان ((شوان شێخانی))ی سكرتێری پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو، ئه‌وی دیكه‌شیان عه‌بدولقادر بوو كه ئه‌ندامی ((مه‌كته‌بی سیاسی)) حزبه‌كه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره‌ی منی ده‌ناسی ...
باسی ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌یانه‌وێ حیزبه‌كه‌یان پەرەپێبدەن و رۆژنامه‌كه‌ی ((رزگاری)) ده‌ربكه‌نه‌وه و ده‌شیانه‌وێ من سه‌رنووسه‌ر بم.... منیش رازی بووم به‌ڵام به دوو مه‌رج،.
مه‌رجه‌كانیش بریتی بوون له
1-من كارم به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌تانه‌وه نیه و رازی نابم ده‌س وه‌رده‌نه ئیش و كاری من و ته‌نها ((سه‌روتار)) بۆ ئێوه‌یه و ئه‌و دوای رۆژنامه‌كه من بڕیار ده‌ده‌م چی تێدا بڵاوبكرێته‌وه.
2-مه‌رجی دووه‌مم ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر ئیستاش نه‌كرێ ده‌بێ له‌دواییدا باره‌گای سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كه بچێته كه‌ركووك.
ئه‌مه سه‌باره‌ت به هۆی یه‌كه‌م، بۆ هۆی دووه‌یش ((بۆ ئه‌م وتاره ده‌نووسم)) خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره تاكۆتایی وه‌ك گوتم وه‌ڵامی ئه‌و هۆیه ده‌داته‌وه و روونی ده‌كاته‌وه چۆن شوان شێخانی و له دواییشدا هێرش كاكه برا ناوی منیان به‌كارهێناو ((استغلال)) كرد بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی خۆیان كه بێ گومان دانی پێدا ده‌نێم- تاوانی خۆشمی تێدایه، چونكه من به كێش و قورسایی ئه‌و دووانه هه‌ر وتارم نوسیوه و خاوه‌نی (30) كتێبی چاپكراوم، جگه له ته‌مه‌نێكی دوور و درێژی ژیان و كار كردن له سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و رۆژنامه نووسیدا، جا كه ئه‌وان بتوانن ناوی من ((استغلال)) بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی هێرش ناوبانگم به‌كار بهێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان ... یاخوا له‌بری جارێ سه‌د جار ده‌ستیان خۆش بێ.
به هه‌ر حاڵ ئیجازه وه‌رگیرا و بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كرا و رۆژنامه‌كه ده‌ستی به ده‌رچوون كرد، به‌ڵام ورده ورده‌ش واته واتیش په‌یدا بوو... زۆر جار له‌گه‌ڵ شوان شێخانی ده‌ممان تێك ده‌گیرا له‌سه‌ر زۆر شت، ده‌س تێوه‌ردانی ئیش و كاری رۆژنامه‌كه، دامه‌زراندنی كه‌سانێك كه سه‌ریان له‌كاری رۆژنامه نوسی ده‌رنه‌ده‌چوو، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژانه‌ی رۆژنامه‌كه بۆ به‌یانی ده‌برا بۆ چاپخانه هه‌ندێ كه‌س به‌تایبه‌تی كاك هاوكار ده‌مانه‌وه له‌گه‌ڵم منیش جاروبار ده‌منارد خواردنیان بۆ بێت یان شه‌و پاره‌ی ته‌كسیم ده‌دانێ بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، كه‌چی ئه‌وان ده‌یانگوت ئێمه مووچه‌یان ده‌ده‌ینێ ئیتر كارمان نیه به‌سه‌ر خواردن و هاتوچۆیانه‌وه... بەهه‌ر حاڵ بۆیەك جاربرى دوو ملیۆن دینارم وەرگت بۆرۆژنامە ئەگینا هەرمانگانەیەك ملیۆنم وەردەگرت وه‌ك بووجه بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه ((چوار ژماره له مانگێكدا)) و كرێ چاپخانه و ناردنی رۆژنامه‌كه بۆ كه‌ركووك و سلێمانی و بادینان نه‌ك مووچه‌ی كارمه‌ندان، چونكه مووچه خۆیان ده‌یاندا ((دواییش هێرش كاكه‌برا ئه‌و پاره‌یه‌شی لێ سه‌ندمه‌وه)) .. پاشان براده‌رێ له‌منی پرسی چه‌ند وه‌رده‌گری گوتم (200) هه‌زار دینار، گوتی ئەگینا هیرش بەناوى تۆوە 500هەزاردیناروەردەگرێت
ئیتر گله‌یی و بناشت تاده‌هات زیادی ده‌كرد) ئینجا هێرشیش كه‌وته گله‌یی ئه‌ویش مەكتەبى سیاسى تۆمەتباردەكردبەوەى پارە دەخۆن سەیرلەوەدابوو هێرش زۆردزبوو ، ئه‌مە له‌كاتێكدا هێرش خۆى ئە‌ندام بو لە لیژنەى وە‌رگرتنى بودجە و دە‌مى چه‌ور ده‌كرا به‌ڵام ئه‌و هه‌ر خۆی به ((مغدور)) ده‌زانی
پاشان قسه‌ی ئه‌وه كه‌وته ناوانه‌وه كه هێرش كاكه برا به‌ته‌مایه بچێته ناو یه‌كێتی سه‌ره‌تا ئه‌مه‌م له سۆران ئه‌سوه‌د بیست كه زۆر دژی هێرش بوو زه‌می ده‌كرد ، پاشان هێرش خۆشی ئه‌وه‌ی لای من دركاند ((سه‌ره‌تا ناراسته‌وخۆ، پاشان راسته‌وخۆ)) كه ده‌یه‌وێ بچێته ناو یه‌كێتی، به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دابو كه نه‌یده‌ویست سۆران ئه‌سوه‌د به‌م شته بزانێ .. ئه‌وه‌شی به‌من گوت كه به‌ڵێنی له‌یه‌كێتی وه‌رگرتوه كێشه‌ی ((مووچه) كه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن و قه‌ره‌بوی ئه‌و پێنچ ساڵه‌م بۆ بكه‌ن كه مووچه‌كه‌م راگیرابو و هیچم بۆ خه‌رج نه‌ده‌كرا.
ته‌نانه‌ت رۆژێك گوتی له ((علاقات)) ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێ بتبینن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .. منیش له‌گه‌ڵی چووم بۆ لای مه‌حمود حاجی سالح به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانیه‌كانی یه‌كێتی كه ده‌رباره‌ی كێشه‌كه‌م پرسیاری لێكردم منیش به‌كورتی هه‌مووم بۆ باسكرد و به‌ڵێنی دامێ كه هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ده‌دا.
دوای ئه‌وه رۆژێكیان هێرش ته‌له‌فۆنی بۆ كردم كه من ((ده‌عوه‌تم)) و ده‌بێ بێم بۆ سلێمانی، هه‌رچه‌نده پرسیشم ئه‌م ((ده‌عوه‌ته)) چیه و به‌كامه بۆنه‌وه‌یه، هێرش گوتی تۆ وه‌ره ئه‌وسا ده‌زانی . كه چوومه سلێمانی ((بۆ باره‌گا كه‌یان)) ، ته‌ماشا ده‌كه‌م باج دروست كراوه، و تابلۆیێك نوسراوه به‌ناوی ((ره‌وتی دیموكراتی كوردستان)) و گوتیان ئێستا نوێنه‌ری دادگا و ئاسایش دێت و ئاماده ده‌بن... كه پرسیم بۆ ؟ گوتیان كۆنگره ده‌به‌ستین منیش گوتم ئێوه به منتان گوت ((ده‌عوه‌ت))ین كه‌چی ئێستا باسی كۆنگره ده‌كه‌ن، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌ڵسام و چوومه ده‌ره‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك هێرش ته‌له‌فۆنی بۆ كردم كه بچم بۆ كه‌ركووك، كه پرسیم بۆ ؟ گوتی بڕیاره چاومان به به‌ڕێز مام جه‌لال بكه‌وێ و له‌و داواكاریانه‌ی نووسیومانه كێشه‌كه‌ی تۆشمان نوسیوه و له‌وانه‌شه داوات بكات و پرسیارت لێ بكات له‌و باره‌وه به‌ڵام نابێ به‌هیچ جۆرێ به سۆران بڵێیت ئه‌چین بۆ دیداری مام جه‌لال. پاشان لیستی داواكاریه‌كانی پیشانم دا و كێشه‌كه‌ی منیشی تێدابو... به‌هه‌رحاڵ چوینه كه‌ركووك و به خزمه‌تی مام جه‌لال گه‌یشتین و داواكاریه‌كانی ئیمزا كرد، به‌ڵام دوایی له رادیو و ته‌له‌فزیۆن وا باسكرا كه (ره‌وتی به ناو دیموكراتی كوردستان) چوونه‌ته ناو یه‌كێتی، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاویان به مام جه‌لال كه‌وتوه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی چوونه ناو یه‌كێتیه‌وه نه‌بوه و هێرش له‌مه‌شدا درۆی له‌گه‌ڵمدا كرد. ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش روون بكه‌مه‌وه كه من قه‌ت پێم ناخۆش نه‌بوه‌ونیه كه هێرش دوكانه‌كه‌ی خۆی دوای (ده) رۆژ داخست و چووه ناو یه‌كێتی، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه بڕوام به‌و جۆره دوكانانه نیه كه ناوی خۆیان ناوه (حیزب) و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشیان نه‌به ((فكر)) و نه‌به ((مبدأ) و نه‌به كورد و كوردستانیشه‌وه نیه... ئه‌وه جۆرێكه له كاسبی و ((نان په‌یداكردن)) و هیچى دیكه... ئیتر بچنه ناو یه‌كێتی یان پارتی هیچ فه‌رق و جیاوازیه‌ك لای من دروست ناكا و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشی به منه‌وه نیه...
دوای ئه‌وه من كه‌وتمه به‌دواداچوونی یاداشته‌كه‌ی خۆم كه له رێ‌ی به‌رێز وه‌زیری رۆشنبیری یه‌وه دابووم به به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌كه‌م... ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه هێرش چه‌ند جارێ به‌منی گوتبو كه كێشه‌كه‌ی تۆ پێش هه‌موو داواكاریه‌كانی ئێمه جێ به جێ كراوه و قه‌ره‌بوی ئه‌و پێنج ساڵه‌شت بۆ ده‌كه‌ن كه مووچه‌كه‌ت راگیرابوو كه واش نه‌بوو. پاشان له سۆران ئه‌سوه‌دم بیست كه هێرش په‌نجا ملیۆنی له‌یه‌كێتی وه‌رگرتوه بێگومان یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی دابێ به هێرش بۆ ((ساخت))ه‌كه‌ی بووه تاكو پاره‌ی ئه‌وناوه وه همیانه بدات كه به ناوى ئه‌ندام ناو نوسی كردبوون و دابوونی به یه‌كێتی له هه‌ولێر و سلێمانی و رانیه ، به‌ڵام وه‌ك سۆران گوتی كه سیان یه‌ك دیناری وه‌رنه‌گرتوه و هێرش هه‌رهه‌موی بۆ خۆی بردوه و سه‌یاره‌یه‌كی تازه‌ی مۆنیكای پێ كڕیوه، دواییش من به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ (ابو فلاح) و وه‌ستا ره‌سوڵ كرد، ئه‌وانیش گوتیان ئاگایان له‌و پاره‌یه نیه و هیچیشیان وه‌رنه‌گرتوه. دوا جار رۆژی چوار شه‌ممه 17/3/2010 من له سلێمانی بووم و خه‌ریكی ئیشی چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌كه‌م بووم كه سۆرن اسود ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پرسی له كوێ ی، منیش گوتم له سلێمانیم و واده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ولێر ، داوای لێكردم له سلێمانی بمێنمه‌وه و بچم ((موعد)) ێكیان بۆ وه‌ربگرم تاكو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه كوردستانیه‌كانی یه‌كێتی مه‌حموود ببینن، كه پرسیم بۆ گوتی هێرش په‌نجا ملیۆنی وه‌رگرتوه له یه‌كێتی كه‌چی هیچی به ئێمه نه‌داوه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌مه بۆ یه‌كێتی و ((علاقات)) روون بكه‌ینه‌وه. وتم ئێوه كێن، گوتی منم و ((ابو فلاح)) بادینان و وه‌ستا ره‌سوڵه . هه‌روه‌ها گوتی حه‌زیش ده‌كه‌ین تۆشمان له‌گه‌ڵدابی وه‌ك براگه‌وره به‌ناوی هه‌موومانه‌وه قسه‌بكه‌ی. منیش چووم و مه‌حموود سه‌عات (10) ی به‌یانی پێنج شه‌ممه‌ی 18/3 دیاری كرد بۆ بینینیان پاشان ته‌له‌فۆنم بۆ سۆران كرد و كاته‌كه‌م پێ گوت و لێم پرسی له كوێت، گوتی وابه‌رێوه‌ین كه گه‌یشتن ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كه‌ین، تۆش ژوورمان بۆ بگره له‌و ئوتێله‌ی خۆتی لێیت، دوایی ته‌له‌فۆنی كرد گوتی ژوور مه‌گره با خۆمان بێین ئه‌وسا ده‌چینه ئوتێل، هه‌رماویێكی كه‌می دیكه ده‌گه‌ینه لات.
ئیتر دوای ئه‌وه ده‌نگی نه‌ما... دوای دووسه‌عات ته‌له‌فۆنم بۆ كرد كه‌چی وه‌ڵامی نه‌بو... پاشان دوای سه‌عاتێكی دیكه ته‌له‌فۆنم بۆ كرد گوتی ئه‌وه تاین له ((مقر)) منیش گوتم ئێوه هاتون شكات له هێرش بكه‌ن و ئیسته ده‌چنه ((مقر))ه‌كه‌ی ئه‌مه چه‌نی به‌چه‌نده... گوتی دوایی خۆم ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كه‌مه‌وه ئیتر تا سه‌عات (10)ی به‌یانی ی پێنج شه‌ممه 18/3/ هیچ ده‌نگ و سه‌دا و ته‌له‌فۆنیان نه‌بو، منیش چووم بۆ لای كاك مه‌حمود و داوای لێبوردنم لێ‌كرد كه ئه‌و براده‌رانه داوایان له من كرد ((موعد)) یان بۆ وه‌ربگرم له تۆ تا چاویان پێت بكه‌وێ و شكات له هێرش بكه‌ن، كه‌چی چوونه‌ته ((مقر))ه‌كه‌ی هێرش و له‌وه‌ش ده‌چێ ده‌میانی چه‌ور كردبێ بۆیه وازیان هێناو نه‌هاتن، له دواییشدا پێم گوت شه‌رت بێ هه‌مو ئه‌م دزی و ساخته‌چیه‌تی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه بازیه‌ی ره‌وتی دیموكرات ساخته چیە كه به فیتى ده‌زگاى زانیارى بۆ مەبەستى هەڵبژاردن ودژبەپارتى كار به دوور و درێژی باس بكه‌م و بنووسم... كاك مه‌حمود گوتی بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه و بیهێنه بۆ من، منیش گوتم پیشانت ده‌ده‌م پێش بڵاو كردنه‌وه‌ی.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕامه‌وه هه‌ولێر ته‌له‌فۆنم كرد بۆ سۆران ، یان ئه‌و بۆی كردم گوتم ده‌مه‌وێ بتبینم به‌ڵام به‌مه‌رجێ كاك (دیار)ت له‌گه‌ڵ بێ، مه‌به‌ستیشم ئه‌وه‌بو كاك دیار شایه‌ت بێ به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی سۆرانه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌موو كاتێ شتێكی گوتوه و شتێكی دیكه‌ی كردوه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نه‌بوه، چونكه كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و باسی هێرشی نه‌ده‌كرد-به‌خراپه- كه‌چی هه‌ركه‌ده‌می چه‌ور كرد لێ ی بێده‌نگ بو.
كه سۆران هاته‌وه ماڵه‌وه بۆ لام كاك دیاریشی له‌گه‌ڵدابو، لێم پرسی بۆچی وات كرد، به‌منت گوت له سلێمانی بمێنه‌وه و ((موعد)) مان بۆ وه‌رگره و له‌گه‌ڵیشمان وه‌ره، منیش ئه‌و شه‌وه له ئوتێل مامه‌وه له كاتێدا هیچ ئیشێكم نه‌مابو له سلێمانی، كه نه‌شهاتی بۆچی ته‌له‌فۆنێكت بۆ نه‌كردم تاكو من نه‌مێنمه‌وه و بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ولێر و چیتر چاوه‌ڕێتان نه‌كه‌م، گوتی مۆبایله‌كه‌م ((وه‌حده))ی تێدا نه‌بو تا ته‌له‌فۆنت بۆ بكه‌م.. گوتم باشه ، ئێوه پێنج شه‌ش كه‌س بوون، هیچیان ((وه‌حده)) یان نه‌بو ته‌له‌فۆنێكم بۆ بكه‌ی؟!
پاشان له قسه‌كانیه‌وه ده‌ركه‌وت كه دوای من و له سه‌عات (11) چووبونه‌وه لای مه‌حمود له ((په‌یوه‌ندیه‌كان)) ئه‌ویش وه‌ك سۆران گوتی زۆر به‌رگریی له هێرش كردبو وگوتبوی پیاوێكی زۆر ((شفاف)) و ده‌س پاكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، وه‌ك سۆران گوتی، خزمی هێرشه، بۆیه ئه‌مانیش ((قڕوقه‌پ)) یان لێكردبو و هیچیان نه‌گوتبو، گوتیشی كاك مه‌حمود هێرشی ئاگادار كردبوه وه كه‌تۆ ((واتا من)) چوویت (مه‌وعد))ت وه‌رگرتوه بۆ ئێمه تا شكات له هێرش بكه‌ین و دزیه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین. منیش پرسیم باشه ئه‌ی هێرش به‌شی نه‌دای له‌و پاره‌یه؟! گوتی نه‌و !!به‌ڵام من دڵنیام راست ناكات، چونكه كه لێم پرسی ئه‌ی بۆ نه‌تگوت مامۆستا حه‌سه‌ن لێره‌یه بابێت و له‌گه‌ڵمان دا‌نیشێت، گوتی من ئه‌و قسه‌یه‌م كرد به‌ڵام هێرش گوتی مامۆستا حه‌سه‌ن ئاماده‌ی كۆنگره‌كه‌مان نه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌ئێمه‌وه نیه و بۆی نیه له‌گه‌ڵمان دانیشێ، گوتی منیش پێم گوت ((واتا سۆران)) ئه‌ی بۆچی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نه‌ماوه پێش خۆتت ده‌خست بۆ ((په‌یوه‌ندیه‌كان)) بۆ لای ((مه‌لا به‌ختیار)) و مام جه‌لالیش.
منیشگوتم كام كۆنگرە هەرگیزنەبووە كۆنگرە بە20كەس ببەسترێت .
من دوایی ته‌له‌فۆنم بۆ وه‌ستا ره‌سول و ئه‌بو فه‌لاح كرد كه ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه بوبون هه‌ردوكیان گوتیان راست ناكا و به‌هیچ جۆرێ ناوی تۆی نه‌هێناو باسی تۆ له‌و دانیشتنه‌دا نه‌كراوه.
له دواییدا هه‌ندێ شتی دیكه ماوه حه‌ز ده‌كه‌م روونیان بكه‌مه‌وه... ئه‌گه‌ر به هه‌ڵدا نه‌چووبم له 24 / 12 / 2009 هه‌ر هه‌موومان چوینه رانیه، كه ده‌شلێم هه‌موومان، مه‌به‌ستم هه‌موو سه‌ركردایه‌تی ی پارتی كار، منیش له‌گه‌ڵیان چووم به ئومێدی ئه‌وه‌ی دوایی ده‌چینه قه‌ڵادزه و قه‌ندیل وه‌ك گوتیان - ، منیش له هه‌شتاكانه‌وه ئه‌و ناوچانه‌م نه‌دیبوو بۆیه رۆیشتم... ئه‌وسا قه‌سه و باسی دزی و پاره خواردن كه‌وتبوه ناوانه‌وه، بۆیه منیش هێرشم بانگ كرد و له‌به‌رده‌م "سۆران ئه‌سوه‌د"ی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی كار پێم گوت... تۆ ده‌ڵێ‌ی "شوان شێخانی دزی كردووه و هه‌لیش له‌مه باشتر ناره‌خسێ تاكو له پێش هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی كار ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بوروژێنی... گوتی باشه، ئه‌ی چۆن.. بزانه چی ده‌كه‌م!!
كه‌چی یه‌ك ووشه‌ی له زار نه‌هاته‌ده‌ر و باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه‌م و زۆر نه‌كرد، كه لێم پرسی بۆ قسه‌ت نه‌ركرد له وه‌ڵامدا گوتی كاته‌كه له بار نه‌بوو، ئیتر نازانم كاته‌كه‌ی ئه‌و كه‌ی له‌بار ده‌بێ..؟
شتێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه له رۆژی 19 / 12 / 2009 هێرش هاته ماڵه‌وه بۆ لام و گوتی حه‌ز ده‌كه‌م كتێبخانه‌كه‌ت ببینم، منیش ژووری كتێبخانه‌كه‌م نیشاندا و بۆ خۆشم چووم چای ئاماده بكه‌م... پاشان هه‌ستم كرد زۆری پێ چوو بۆیه چووم بۆ ژووری كتێبخانه‌كه كه بینیم كتێبی "شه‌ره‌فنامه"ی هه‌ڵگرتووه و ده‌یه‌وێ به بێ ئاگای من بیبات به‌ڵام كتێبه‌كه زۆر گه‌وره‌یه ئه‌ویش قه‌ڵه‌وه بۆیه بۆی نەدزرا، كه لێم پرسی گوتی ئه‌و كتێبه ده‌به‌م ده‌یخوێنمه‌وه و دوایی دیهێنمه‌وه، منیش له ده‌فته‌رێكدا رۆژ و مانگ و ساڵی بردنی كتێبه‌كه‌م نووسی (19 / 12 / 2009) و دامێ ... دوای ئه‌ویش ((اجازه))ی ده‌مانچه‌كه‌ی داواكرد و گوتی كاته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه من نووسراوێ ئه‌كه‌م به‌ناوی ((حزب))ه‌وه تاكو نه‌ك ته‌نها ((اجازه))كه‌ی تۆ به ته‌نها به‌ڵكو هینه‌كانی ئێمه‌ش تازه بكه‌ینه‌وه، ئیتر له‌و ساوه ((سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی 2010)) من ئه‌و ئیجازه‌یه و ئه‌و كتێبه‌م نه‌بینیه‌وه، هه‌رچه‌نده له رێ‌ی سۆران ئه‌سوه‌ده‌وه هه‌واڵم بۆی نارد هه‌ر بۆی نه‌ناردمه‌وه... بۆیه من لێره‌دا ئه‌وه تۆمار ده‌كه‌م كه هه‌ر شتێكی نایاسایی وه‌ك دزی و ته‌ڵه‌كه‌بازی یان هه‌ر شتێكی دیكه به‌و ئیجازه‌یه بكرێ یان به‌كاربهێنرێ هێرش لێ ی به‌رپرسیاره نه‌ك من!!
ئه‌وجا با بێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كاتی خۆی وه‌ك گوتم ((2)) ملیۆن دینار له‌سه‌رتای مانگی یه‌كی 2010 درا به من بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه ((چوار ژماره له مانگێكدا)) و كرێ‌ی چاپخانه و ... هتد دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك ژماره‌م له رۆژنامه‌كه ده‌ركرد، هێرش داوای پاره‌كه‌ی كرد و هه‌ر هه‌مووی لێ وه‌رگرتم به شایه‌تی سۆران ئه‌سوه‌د و هه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌ویش و به‌ده‌ستی ئه‌ویش پاره‌كه درا به هێرش به‌وه‌ی باشیش بوو كه لیستێكم دروست كرد به پاره‌كه و پێم ئیمزا كردن ((به هێرش و به سۆران)) و ئه‌وجا پاره‌كه‌م دانێ..لەژیانمدا من دزىوام نەبینیوە كەلەَشێر بەبان گوێ رێژەوە ئەدزێت. كه‌چی دوایی كارمه‌نده‌كان كه داوای مووچه‌یان كردبوو- حزبه‌كه‌ش وه‌ك جاران نه ماوه به‌ڵكو له‌به‌ر توشى گرفت بووە-... به هه‌ر حاڵ هه‌م شوان شێخانی و هه‌م هێرش به كارمه‌نده‌كانیان گوتبوو پاره لای سه‌رنووسه‌ره ((به‌نده‌ی موخلیس))، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ردووكیان ده‌زانن پاره لای من نه‌ماوه، شوان ده‌یزانی چونكه به خۆیی و به عه‌بدولقادری (لێپرسراوی دارایی)م گوتبو و لیسته‌كه‌شم پیشان دابوون، هێرشیش ده‌یزانی چونكه خۆی پاره‌كه‌ی لێ وه‌رگرتبووم... هێرشیش خۆی (50) ملیۆنی له یه‌كێتی وه‌رگرتووه كه‌چی هیچ كامێكیان ئاماده نین (700000) حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار كه كۆی مووچه‌ی ئه‌و چوار كارمه‌ندیه بده‌ن و ره‌وانه‌ی لای منیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدا من خۆشم مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه تا ئێستا... من باش ده‌زانم كه شوان شێخانی مه‌به‌ستی چیه، ئه‌و كه ئه‌و كارمه‌ندانه ره‌وانه‌ی لای من ده‌كا، ده‌زانێ من پاره‌م لا نه‌ماوه ((چونكه بۆم باس كردبوو لیسته‌كه‌شم پیشان دابوو))، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مووچه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به منه‌وه نیه چونكه هه‌ر هه‌موومان ((به خۆشمه‌وه)) مانگانه مووچه‌مان له عه‌بدولقادری به‌رپرسی دارایی وه‌رده‌گرت و ئه‌و پاره‌یه‌ی لای من بوو ته‌نها بۆ چاپ كردنی رۆژنامه‌كه بوو ((چوار ژماره له مانگێكدا)) نه‌ك مووچه‌ی كارمه‌ندان... شوان ده‌یه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه تۆڵه‌ی خۆی له هێرش بكاته‌وه كه پاره‌كه‌ی بردووه، هێرشیش ئاماده نیه ((وه‌ك سۆران ئه‌سوه‌د گوتی)) یه‌ك دینار له‌و پاره‌یه بداته‌وه...
ماوه‌ته‌وه زنجیره‌یه‌ك له‌و قسه و باسانه‌روون بكه‌مه‌وه كه هێرش كاكه براو سۆران ده‌یان كرد و بڵاویان ده‌كرده‌وه و دوایش ده‌ركه‌وت هیچیان راست نین.
یه‌كه‌م شت مه‌سه‌له‌ی پاره بوو كه شوان ئاماده بوو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ یانیش لێژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێ بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پاره‌یه ((له هێرش و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی)) كه‌چی هێرش ئاماده نه‌بوو هیچ كام له‌م دوو پێشنیاره قه‌بوڵ بكا.. منیش گوتم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی دانه‌نیشن و له پاره‌كه و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی نه‌كۆڵنه‌وه چۆن ده‌زانن چه‌ندی لایه و چه‌نی خه‌رج كردووه!))
هه‌روه‌ها گوتیان هه‌موو باره‌گاكان له رانیه و هه‌ولێر و شێخان و بادینان و سلێمانی له پارتی كار و شوان شێخانی سه‌نراونه‌ته‌وه و دراوه به‌مان ((واته ره‌وت))... كه‌چی جگه له‌وه‌ی سلێمانی، یه‌ك باره‌گایان له ده ستدانه بو, له شوان و پارتی كار نه‌سه‌نرابووه‌وه... درۆیه‌كی دیكه‌ی سۆران ئه‌سوه‌د ئه‌وه بوو گوایا شوان شێخانی له ئاسایش شكاتی كردووه ((ئیتر نازانم یه‌كێ له دادگا و له ئاسایش فه‌رمانی گرتنی ده‌ركرابێ چۆن ئه‌توانێ بچێته ئاسایش)) كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی سۆران ((سه‌نته‌ری گۆیژه)) بۆ كاری حزبی به‌كار ده‌هێنرێت و ده‌یانه‌وێ واتا ((پارتی كار و شوان شێخانی)) ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، به هه‌ر حاڵ من چوومه لای مامۆستا سه‌ركه‌وت كه به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ره‌كانه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پرسیاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م لێ‌كرد ئه‌ویش گوتی شتی وا نیه و كه‌سیش شكاتی نه‌كردووه... ئیتر دوا به دوای ئه‌وه سۆران گوتی گوایا سه‌نته‌ره‌كه‌ی گواستوه‌ته‌وه و نه‌شی گوت بۆ كوێ... چونكه له راستیدا سه‌نته‌ری گواستبوه‌وه بۆ ماڵه‌وه هه‌ر هه‌موو كه‌ل و په‌له‌كانی سه‌نته‌ری بردبوه‌وه بۆ ماڵه‌وه دزى بوى،كه ئیستا لەدادگا شكایه تى لێكراوه كه بریتی بوو له ((سه‌لاجه و سبلیت و تاخمێكی زۆر نایابی دانیشتن)) كه خۆی ده‌یگوت شتی وا ئه‌گه‌ر له ژووری وه‌زیردا هه‌بێ ده‌نا له شوێنی دیكه نیه، ئه‌مه جگه له مێز و كورسی و ... هتد
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم كه رۆژی 6 / 4 / 2010 سه‌عات 7:40 ده‌ققه‌ی ئێواره هێرشی كاكه برا ته‌له‌فۆنی بۆ كردم هه‌رچی ئه‌ده‌ب و ره‌وشت و ته‌ربیه‌تی (جوان!) هه‌یه كه پێ‌ی به خێوكراوه و له‌سه‌ری ڕاهاتووه و هه‌ر له‌ویش ده‌وه‌شێته‌وه چونكه به‌م جۆره ته‌ربیه‌ت دراوه، ده‌لێم زۆر قسه‌ی (جوان!) و جوێنی (نایاب!)ی پێدام و هه‌ره‌شه‌ی لێكردم منیش بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخست، دوایی دوباره ته‌له‌فۆنی بۆ كردمه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌م كورده نه‌گبه‌ته خاوه‌نی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یه هه‌ر یه‌كه و دوكانێكیان كردۆته‌وه و ناوی ((حزب)یان لێ ناوه مه‌به‌ستیشیان ته‌نها و ته‌نها ((نان په‌یداكردنه))و گیرفان پڕ كردنه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان نه به ((فكر)) و نه به ((مبدأ)) و نه به كورد و كوردستانیشه‌وه نیه... بۆیه من هیچ به‌لامه‌وه گرنگ نیه ئه‌مانه بچنه لای یه‌كێتی یان لای پارتی چونكه هه‌ر وه‌ك شاعیره عه‌ره‌به‌كه گوتی
ما زاد حنون فی الاسلام خردله
ولا النێاری له‌م شغل بحنون
كابرایه‌ك هه‌بوو ناوی (حنون) رۆژێ ده‌بوو به موسڵمان رۆژێ به فه‌له... هتد بۆیه شاعیره‌كه ده‌ڵێ (حنون) ئه‌گه‌ر ببێ به موسڵمان (یه‌ك خه‌رده‌له- كه بچوكترین و بێ نرخترین شته له زمانی عه‌ره‌بیدا) له ئیسلام زیاد ناكا هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بیش به فه‌له هه‌مان شت بۆیه هێرش كاكه برا و هاو بچمه‌كانی یه‌كێتی بن یان پارتی، نه یه‌كێتی و نه پارتی خه‌رده‌له‌یه‌ك قازانج ناكه‌ن و ئه‌گه‌ر واشبزانن به تایبه‌تی یه‌كێتی هێرشی كاكه برا گڵۆڵه‌ی سه‌ره‌وژێربویان بۆ راست ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی و پارسه‌نگی ده‌داته‌وه... ئه‌وا دڵنیایان ده‌كه‌م كه زۆر به هه‌ڵه‌دا چوون، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ش، چونكه هێرش نه سه‌نگی هه‌یه و نه ره‌نگ ته‌نها و ته‌نها ئه‌و پاره‌ی ده‌وێ و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ئێسقانێكی چه‌ورتری له‌وه‌ی یه‌كێتی پیشان بدا واز له یه‌كێتیش ده‌ێنی و ڕا ده‌كاته ئه‌وێ شانۆگه‌ریه‌كی سه‌خیفی گاڵته‌جارانه‌ی وه‌ك ((ره‌وتی دیموكراتی ساخته چى كوردستان)).هەرشایستەى یەكیەتى یە چوونكە ئەوانەى یەكیەتى پێى وابوو باریان بۆراست دەكاتەوە ئەوان لەناوماڵەى خۆیاندا كەس بەقسەیان نااكات وهەررۆژەى پیاوى شوێنێكن وەك ئەوەى هێرش لەكركو ك وهەولیركردى لەپێناو پارەدا خۆى دەزانێ مەبەستى كەلامى من چییە ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

