نهیێنیەكان... دركاندنیان لەخۆیان بەترسترن
13/04/2012, 12:00 (GMT+1)

یەكیێك لەو نهیێنیانەى كە لەم دواییە و لە كەنالێیێكى بیانى دا سەرۆكى هەریێم ئاشكراى كرد، ئەوەیە كە سەرۆك وەزیرانى عیێراق (مالیكى) چاوەڕیێى فڕۆكەى ئیێف 16یە و خۆى ئامادەكردووە بۆ هیێرشكردنە سەر هەولیێر و لە مێژە سەرۆك ئەوە دەزانێ...؟ سەیرە كەس نەیپرسى: ئەرێ سەرۆك كە تۆ سەرۆك و پاریێزەرى سەروەرى هەریێم و دانیشتووانەكەى و سویێندت خواردووە بۆ پاراستنى... بۆچى تا ئیێستا ئەو نهیێنیەت بە ئیێمە نەگوتووە..؟ ئایا چاوەڕیێى ئەوەبووى فرۆكەكان بیێن و خۆت و خیێزانەكەت تیێى تەقیێنن و ئیێمەش بكەوینە بەر بۆردمانەكانى..؟ وەكو لە راكردنەكانى ئادار و لە ئاشبەتالێى 1975 كردتان...؟
ئاخر ئەوە لەهەر بەرپرس و ولاێتیێكى دیكە روویدابایە خەلێك دەڕژانە سەر شەقام و داواى لابردن و داگاییكردنى ئەو سەرۆكە دەكرا كە خیانەتى لە وەزیفە و سویێندەكە و میللەتەكەى خۆى كردووە..
نهیێنیەكى دیكەى كە من پیێموایە لەهى یەكەم كەمتر و بچووكتر نیە ئەوەیە، كە دایكوباوكى كوڕە خویێندكارەكە لە تەلەفزیۆن دركاندیان كە ئەو مامۆستا كوژراو و ئەو خویێندنگایە كارى بلاێوكردنەوەى ئایینى مەسیحیەت دەكا و فڕى بەسەر پەروەردەوە نیە...! باشە كە دەتانزانى، چەند سالێە بۆ خۆتان لیێى كڕكردبوو..؟ ئەو كات ئیسلام نەبوون یان غیرەتى ئایینیتان تازە جولاێوە...؟ هەر خۆتان دەلێیێن ئەو مامۆستا ئەمریكیە پیێغەمبەرى ئیسلامى بە ریێگر ناودەبرد و ئەوە جاریێك و رۆژیێك نەبووە بەلێكو بۆ چەندان سالێە... ئەدى لەكوێ بوون... ئەو كوڕە بۆ لەو كاتە ئەوەندە هەستی ئایینى جولاێ..؟
بەرپرسانى ئەم ولاێتە و هاولاێتیەكانیشى هیێشتا هەر بە عەقلێى 200 سالێى خیێلێەكى پیێشتر رەفتار دەكەن و هەتا بەرژەوەندیى تاكەكەسیى خۆیان نەكەویێتە مەترسیەوە نایەنە وەلاێم...! ئەگەر هاولاێتیى سادە عوزرى ئەوەى بۆ بیێنینەوە كە هیچى لەدەست نیە یان ناویێرىێ یان نارۆشنبیرە یان هەرچى بیانوویێكى دیكە... خۆ بەرپرسەكانمان ئەو عوزرەیان نیە و ئەگەر بۆیشیان بكەینە عوزر ئەوا لە قەباحەتەكانیان گەورەترە..!
بەلاێم دیارە پارە و سامان و پلە و پایەیەكى كە پارە و سامانى بەدواوەیە، بەرپرس و سەركردەكانمانى لە هاولاێتیى سادە كویێرتر كردووە و لەترسى لەدەستدانى ئەو پلەو پایە چەورەى كە بە دەست لەپشتدانى بیانى پیێیان بەخشراوە، ناویێرن ئەو نهیێنیانە ئاشكرا بكەن كە هەڕەشە لە ئایندەى ولاێت و عیباد دەكەن، تا ئەو كاتەى كار لەبەرژەوەندیى خۆیان دەكەن ئەوجا دیێنە قسان..!
با كەمیێك بەو نهیێنیانەدا بچینەوە كە لەكاتى شەڕى ناوخۆ لەلایەن شەڕكەرەكانەوە لەسەر یەكترى ئاشكرا دەكران و ئەوانەش كە ئەمڕۆ بەناو ئۆپۆزسیۆن ئاشكرایان دەكەن و بگەڕیێینەوە ئەو كاتانەى كە ئەوان خۆیان هاوبەش و شەریكى هەموو ئەوانە بوون و ورتەشیان لیێوە نەدەهات..!
باشە پیێم نالێیێن ئەو كوردە بەو عەقلێیەتە چۆن دەگاتە دەولێەت و سەربەخۆیى خۆى و كىێ دەیگەیەنیێتێ و كێ دەبیێتە پیێشەنگى... كەى ئیێمە جۆرج واشنتۆنیێك، ئەتاتوركیێك، لینینیێك، ماوتسى تۆنگیێكمان لەناو پەیدا دەبىێ بمان گەیەنیێتە دەراوەكە... دەبىێ مندالێدانى میللەتى كورد داخرابىێ یان عەقلێیەتەكەیە كە قەت ناگۆڕێ...؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

