كاك نەوشیروان گەر بە خیانەتكاران نەڵێین خیانەتكار دەبێت چی یان پێ بڵێین.....؟
28/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ڕۆژی 25/7/2010 لەیادی هەڵبژاردنی ساڵی ڕابووردوودا تەلەفزیونی كەی ئێن ئێن چاو پێكەوتنێكی لەگەڵ بەڕێز نەوشیروان موستەفادا سازدا ،ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو بە بۆ چوونی كاك نەوشیروان رۆژنامەنووسان گەر بە خیانەتكار و دزەكانی دەسەڵات بلێن دز یان خائن ....هتد، ئەوە تەشهیر كردنە پێ یان، بەرێزی گووتی:(ئێمە ناڵێین ئەم ووڵاتەی ئێمە خائینی تێدا نی یە یان دز و داوێن پیسی تێدانی یە بەڵام باسی خیانەت و دزی وداوێن پیسی یەكانیان ناكەین و پێمان وایە تەشهیرە) ، من نازانم ئیتركاك نەوشیروانیش دەیەوێت بەچی زمانێك تەعبیر لە خیانەت و دزی و داوێن پیسی و پیاو كوژی بكرێت كەنەبێتە تەشهیر بە سەرانی دەسەڵات لە كاتێكدا بە هەموو مانایەك پیا هەڵدان ومل كەچ كردنی سەرانی دەسەڵاتی ئێمە بۆ تورك و فارس كەدەست درێژی دەكەنە سەرسەروەری كوردستان خیانەتە و هیچ مانایەكی تر هەڵناگرێت و فرۆشتنی نەوتی كوردوستان بە قاچاغیش هەردزی یە و سەرانی دەسەڵاتی ئێمە خاوەنی دەیان نمونەی حاشا هەڵنەگری خیانەت و دزی و داوێن پیسی و خوێنڕێژین ، نازانم ئیتر چۆن كردەوەكانی ئائەم كەسایەتی یانە بەشێوەیەك دابڕێژرێن كەخەڵك لەتاوانەكانیان تێبگەیەنرێت و نەشبێتە تەشهیر لەكاتێكدا تشهیر یان بابڵێین سووكایەتی كردن باس كردن و لكاندنی سیفەتێكە بەكەسێكەوە كە ئەوسیفەتە دروست كراوبێت و سیفەتی كەسی باسكراو نەبێت ، دەیان بەڵگەی ئاشكرا و یاسایی لەسەر كەسایەتی یەكانی دەسەڵاتی سیاسی كوردوستان هەیە لەسەر خیانەت و دزی و خراپەكاری یەكانیان ئیتر نازانم باسكردنیان بۆ دەبێتە سووكایەتی كردن لە كاتێكدا ئەم سیفاتە خراپانە زیانن بۆ كۆی كۆمەڵگە و پێویستە تاكی كۆمەڵ لێ یان هۆشیار بن ، بۆیە بە بۆچوونی من ئەوە تەشهیرە كە بەخائنەكانی دەسەڵات بگووترێت نیشتیمان پەروەر یان دەست و داوێن پاك و مرۆچ دوست ، بەڵام ئەم شێوازە تەشهیر كردنە تەشهیر كردن نی یە بە سەرانی دەستەڵات بەڵكو تەشهیر كردنە بەپیرۆزی گەل ونیشتیمان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

