یه‌کێتی و پارتی و تۆپباران
29/07/2011, 12:00 (GMT+1)

له‌وه‌ش کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه ئه‌م حکومه‌ته‌ی یه‌کێتی و پارتی که خاوه‌نی نزیکه‌ی (250) هه‌زار هێزی چه‌کدارن، ئاماده نین یه‌ک چه‌کدار بۆ پارێزگاری له سنوره‌کانی خاکی کوردستان به‌کاربهێنن، وه‌ک له ئێستادا ئه‌و هێزانه‌یان هێناوه‌ته سه‌ر شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و بازگه‌یان له بناری گۆیژه لێداوه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران هێزی پاسداران به‌نیاز بێت له گۆیژه‌وه بێت به رووی ناو شاری سلێمانیدا.
ئه‌م هێزه چه‌کدارانه‌ی که به‌شێکی گه‌وره‌ی داهاتی ئه‌م وڵاته ده‌چێته موچه و خهرجییانهوه له ئێستادا ته‌ماشاکاری له‌شکرکێشی ئێرانن بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین سنوری هه‌رێمی کوردستان، بۆیه کاتی خۆیه‌تی له ده‌سه‌ڵاتداران بپرسین ئه‌وکاته‌ی که پێتان ده‌وتین ئێمه بێ ئاگاین له‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌که‌مان، ئایا مه‌ترسییه‌کان ئه‌مه بوو که ئێران تۆپبارانمان بکات و گوند و ئاواییه‌کانمان پێ چۆڵ بکاته‌وه و خوێنمان بڕێژێ و ره‌ز و باخمان بسوتێنێ و ئێوه‌ش نه‌ک بێده‌نگن، به‌ڵکو هاوکاریانن و ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته رێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌م میله‌ته ئه‌نجام ده‌درێ!
کاتی خۆیه‌تی بپرسین ئایا نزیکه‌ی (250) هه‌زار هێزی چه‌کداری زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پاراستن و پۆلیس و پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆتان بۆ پارێزگارییه له چی و بۆچیتانه؟ بۆ ئه‌وه‌تانه گه‌نجی ناڕازی و خۆپیشانده‌ری سته‌ملێکراوی ئه‌م کوردستانه‌ی پێ سه‌رکوت بکه‌ن؟ مه‌گه‌ر ئێوه سوێندتان نه‌خواردووه پارێزگاری له سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵات بکه‌ن؟ مه‌گه‌ر ئێوه بۆ ئه‌وه نه‌بوون به به‌رپرس تا گیان و ماڵمان له مه‌ترسی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بپارێزن؟ ده‌توانن ئێستا وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه بۆچی بێده‌نگ و هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ ڕشتنی خوێنمان و داگیرکردنی خاکمان و سوتاندنی گوند‌و لادێکانمان؟ ئێوه دوای (20) ساڵ له ئه‌زمونی کوردی، پێتان سه‌لماندین که ناتوانن ئه‌م میلله‌ته به‌ره‌و ئیداره‌یه‌کی خۆماڵى و ده‌ستپاک به‌رن، ناتوانن سنوری کوردستان له ناوچه داگیرکراوه‌کاندا بگێڕنه‌وه و که‌رکوکتان له‌ده‌ستدا، ئێوه نه‌ک ئه‌مانه‌تان نه‌توانی، به‌ڵکو له پشتی سه‌رمانه‌وه سنورهکانیشتان به گوند و دێهاتهکانمانهوه فرۆشت به تۆپهاوێژه‌کانی ئێران و تورکیا له‌پێناو گرێبه‌ستی ئابوری و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆتان.
ئێستا ده‌زانین ئێوه مانه‌وه‌ی خۆتان له‌م ناوچه‌دا گرێداوه به خواستی ئێران و تورکیاوه! بۆ ئه‌وه‌ی ئێران و تورکیا پشتیوانی مانه‌وه‌تان بن له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته رێککه‌وتوون نه‌یاره‌کانیان که کوردی ڕه‌سه‌نی باکور و رۆژهه‌ڵاتن له‌ناویان به‌رن له‌سه‌ر حیسابی خوێن و ماڵی گوندنشینانی بناری قه‌ندیل، ئه‌و گوندنشینانه‌ی که جگه له به‌دبه‌ختی یه‌کێتی و پارتی هیچیان بۆیان نه‌بووه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

