دکتۆر سیروان و هه‌ڤاڵانیشی 14 ساڵ پێش ئێستا تیرۆر کران...!!
07/10/2010, 12:00 (GMT+1)

دکتۆر سیروان ناوی ته‌واوی خۆی (کاوه عه‌لی ساڵح)ه، له ساڵی 1964 له‌گوندی چه‌میاڵه‌ی ناوچه‌ی شارباژێر، که ده‌که‌وێته باکووری رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی له‌دایک بووه. ساڵی 1965 بنه‌ماڵه‌که‌یان هاتۆته شاری سلێمانی و هه‌ر له‌و شاره‌دا ساڵی 1971 ده‌چێته به‌ر خوێندن و قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو ده‌کات. ساڵی 1983 له زانکۆی به‌غداد له کۆلیژی زانسته‌کان وه‌رده‌گیردرێت و له‌ساڵی 1984 دا به‌هۆی چالاکییه سیاسییه‌کانییه‌وه شه‌هید دکتۆر سیروان ده‌ستبه‌رداری خوێندنی زانکۆی ده‌بێت.
شه‌هید دکتۆر سیروان له کۆتایی ساڵانی حه‌فتا‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌ست به تاڵاوی ژیانی گه‌له‌که‌ی ده‌کات و له‌رووی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌سته‌کانی خۆی پێشده‌خات و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ پرسه سیاسییه‌کانی ئه‌و کاته‌دا په‌یدا ده‌کات و تا له‌ساڵی 1980دا په‌یوه‌ندی به رێکخستنه‌کانی (کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان)ه‌وه ده‌کات و هه‌نگاو به هه‌نگاو هوشیاری سیاسی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه و له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا چه‌ندین چالاکی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات. دکتۆر سیروان هه‌میشه به‌وردی ئاگاداری پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری دۆخه‌که بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانکارییه‌کدا بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆی راشکاوانه خستۆته‌ڕوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاری سیاسی خۆی له‌ناو (کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان)دا که به‌ته‌مه‌ن 20ساڵ که‌متر بوو و وه‌ک کادیرێکی سیاسی قاڵبووه‌وه‌ی ناو خه‌بات ره‌فتاری ده‌کرد و له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌و کاته‌ی باشووری کوردستان و گه‌رمبوونی شه‌ڕی ئێراق ئێران و هاتنه پێشه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵ رژێمی ئێراق که کۆمه‌ڵه‌ش به‌شێک بوو له (ینک)، ئه‌و هه‌ڵوێستی خۆی به ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته دیارکرد و ریزی کۆمه‌ڵه‌ی به‌جێهێشت. چونکه گه‌یشتبووه ئه‌و باوه‌ڕییه‌ی (ینک) له‌دیاریکردنی دۆست و دووژمن و ئاراسته‌کردنی هێزی گه‌ل به‌هه‌ڵه‌دا چووه.
دکتۆر سیروان له ساڵی 1984دا به‌ناچاری رووده‌کاته رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پاش مانه‌وه‌ی زیاتر له ساڵ و نیوێک له‌وێ، ئاشنایه‌تییه‌کی باش سه‌باره‌ت به ژیان و دۆخی گه‌له‌که‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان په‌یدا ده‌کات و فێری زمانی فارسی ده‌بێت. له ساڵی 1985دا رووی کرده وڵاتانی ئه‌وروپا و له وڵاتی دانیمارکدا جێگیر ده‌بێت.
پاش ماوه‌یه‌ک له‌وێ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی بزاڤی په‌که‌که په‌یدا ده‌کات و به‌هیوا و باوه‌ڕییه‌کی تۆکمه‌وه ته‌ڤلی ریزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌بێت و چالاکانه ده‌که‌وێته ناو خه‌باتی رێکخستنی جه‌ماوه‌ری و دیبلۆماسی له وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیا به‌تایبه‌تی و ئه‌وروپا به گشتی. له‌به‌ر پێویستی کار‌و خه‌باتی رێکخستنی و دیبلۆماسی فێری زمانه‌کانی ئینگلیزی و سوێدی و دانیمارکی ده‌بێت. نزیکه‌ی سێ ساڵ کاری راگه‌یاندنی و هوشیارکردنه‌وه‌ی گه‌ل و کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ر له‌کاری دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌کاندا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی که‌سایه‌تی و رێکخراوه شۆڕشگێرییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دونیادا په‌یوه‌ندییه‌کی باش و چالاکانه‌ی پێشخست.
دکتۆر سیروان باوه‌ڕییه‌کی پته‌وی به کاری رێکخستنی هه‌بوو، له‌دژی هه‌ر جۆره کارێکی سه‌ره‌ڕۆیی بوو، له‌هه‌موو کار و هه‌ڵسه‌نگاندنێکدا به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه تاوتوێی مه‌سه‌له‌کانی ده‌کرد. دکتۆر سیروان له ئه‌وروپادا نموونه‌ی که‌سێتییه‌کی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپه‌روه‌ر و له‌خۆبوردوو بوو. بۆیه هه‌ر به خه‌بات له ئه‌وروپاوه نه‌وه‌ستا و له‌کۆتایی هه‌شتاکاندا به‌ره‌و گۆڕه‌پانی خه‌بات له کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی بینینی خولێکی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌چێته گۆڕه‌پانی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که له دۆڵی بیقاعی لوبنان. له‌وێ له ئه‌کادیمیای مه‌عسوم قۆرقمازدا خولی په‌روه‌رده‌یی خۆی به‌سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو ده‌کات و له‌رووی فیکری و سیاسی و گه‌ریلاییه‌وه خۆی قووڵده‌کاته‌وه و که‌سێتی خۆی تۆکمه‌تر و به‌هێزتر ده‌کات. پاش کۆتایی خولی په‌روه‌رده‌یی ده‌چێته گۆڕه‌پانی تێکۆشانی گه‌ریلایی له‌باکووری کوردستان و ته‌ڤلی خه‌باتی گه‌ریلایی ده‌بێت. له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی شه‌ڕی که‌نداو و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی رووداوه‌کان دکتۆر سیروان له‌سه‌ر رێنمایی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌شداری له راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ساڵی 1991دا له‌ناوچه‌کانی زاخۆ و حه‌فتانیندا ده‌کات.
شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر سیروان به‌وردی له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌کانی باشووری کوردستان راوه‌سته ده‌کات و له رێکه‌وتی 01.04.1991دا رۆڵێکی کاریگه‌ر له‌دامه‌زراندنی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) ده‌بینێت. له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاری 1991دا راسته‌وخۆ ده‌چێته گۆڕه‌پانی خه‌باتی ناو شاره‌کانی باشووری کوردستان و له‌ڕووی سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌وه رۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌بینێت له هوشیارکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و په‌رده‌لادان له‌سه‌ر پیلان و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی زلهێزه‌کانی جیهان و دووژمنانی گه‌له‌که‌مان. لێبڕاوانه و به به‌رپرسیارێتییه‌کی مه‌زنه‌وه هه‌وڵده‌دات تیشکی زانستیانه بخاته سه‌ر هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی بزاڤی کورد به‌گشتی و باشوور به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها رۆڵێکی کارای بینی له ناساندنی راستینه‌ی شۆڕشی ئازادیخوازی گه‌لی کورد به پێشه‌نگایه‌تی په‌که‌که ده‌بینێت.
له‌کاتی شه‌ڕی ساڵی 1992ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشوور دژ به بزاڤی ئازادیخوازی کورد، دوای شه‌ڕێکی قورسی پازده رۆژه دکتۆر سیروان بریندار ده‌بێت. به‌ڵام به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه گۆڕه‌پانی به‌رخودان چۆل ناکات و هاوشانی هه‌ڤاڵانی له‌به‌رخۆداندا ده‌بێت.
دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌که وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی لێهاتوو فه‌رماندارێتی کامپێکی په‌روه‌رده‌یی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و شه‌ڕڤانانی ئازادی په‌روه‌رده ده‌کات و له‌رووی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و مێژوویی و تێکۆشانی گه‌ریلاییه‌وه سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین خولی په‌روه‌رده‌یی ده‌کات.
له‌ساڵی 1994دا وه‌ک رۆژنامه‌وان و نووسه‌ر و وه‌رگێڕێکی به‌توانا سه‌رپه‌رشتی رۆژنامه‌ی وڵات ده‌کات و رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له پێشخستنی رۆژنامه‌که‌دا و خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێکی به جورئه‌ت و به‌توانا بوو.
له ساڵی 1995دا ئاماده‌کاری بۆ دامه‌زراندنی رێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی ده‌کات و له‌یه‌که‌م کۆنفرانسی هه‌ڵسوڕاوان و تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیدا له‌به‌هاری هه‌مان ساڵدا رێکخراوی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان(یندک)داده‌مه‌زرێنێت که ده‌خوازرا وه‌ک سه‌کۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی تێکۆشه‌رانی باشووری کوردستان بێت. هه‌ر له‌هه‌مان کۆنفرانس‌دا دکتۆر سیروان وه‌ک سکرتێری گشتی (یندک) هه‌ڵبژێردرا.
ئیتر شه‌هید د.سیروان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی دانا و زرنگ له تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتییانه‌ی خۆیدا له‌میانه‌ی خوله په‌روه‌رده‌ییه‌کان و کۆڕ و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا پێشه‌نگایه‌تی خه‌باتێکی شێلگیر و به‌رخودانخوازانه‌ی ده‌کرد و تا ده‌هات وزه و توانسته‌کانی خۆی به مۆراڵ و جۆشێکی به‌رزه‌وه ده‌خسته خزمه‌ت تێکۆشانی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌ی. د.سیروان له‌هزر و ژیان و خه‌بات و تێکۆشانی خۆیدا وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕشگێڕی ئازادیخواز و وڵاتپه‌روه‌ر باوه‌ڕییه‌کی مه‌زنی به ئیراده‌ی ئازادی گه‌له‌که‌ی هه‌بوو و له‌پێناوی به‌رجه‌سته‌کردنی هیوا و ئاواته‌کانی گه‌له‌که‌یدا به‌جورئه‌ت و باوه‌ڕییه‌کی مه‌زنه‌وه له‌تێکۆشاندا بوو، هه‌میشه دژ به شه‌ڕی ناوخۆیی هێزه کوردییه‌کان بوو و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به پێداویستییه‌کی ژیانیی ده‌بینی و له‌پێناو یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییدا ماندوونه‌ناسانه له تێکۆشان‌دا بوو. هه‌میشه به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و دیموکراتییه‌کانی ده‌ناسرا. تا له 04.10.1996دا له‌کاتێکدا سه‌رگه‌رمی خه‌بات و تێکۆشانی رێکخستنی بوو، له ئاوایی (قه‌ڵاچوغه‌ی سه‌ی که‌ریم) سه‌ر به‌ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر به‌ر هێرشی چه‌کداره‌کانی (پ.د.ک) ده‌که‌وێت و له‌گه‌ڵ چوار له‌هه‌ڤاڵانی به‌ناوه‌کانی (حاجی قامشلۆیی، بابان، دیلان ماردینی، عه‌گید گه‌رمیانی) شه‌هید ده‌کرێن.
ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 14 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌ی شه‌هید دکتۆر سیرواندا، هێشتا تاوانبارانی ئه‌و تیرۆره سیاسییه ده‌ستگیر نه‌کراون و نه‌دراونه‌ته دادگا.
سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی بێگه‌ردی شه‌هیدی نه‌مر دکتۆر سیروان و ته‌واوی شه‌هیدانی رێگای ئازادی..
سه‌رشۆڕی و رووره‌شی بۆ تیرۆریستان و بکوژانی دکتۆر سیروان و هه‌ڤاڵانی...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

