بورجى خەلیفە و دوبەیەكەى ئێمە
08/01/2010, 12:00 (GMT+1)

لە شــارەكەى ئەولاشم كە ووتیان ئەیكەین بە دوبەى پێم خۆش بوو، بەڵام هەر زوو خۆشــیەكەم لە دەســتدا كاتێ بیســتم هەر لەو شــارەدا خانەوادەیەك خۆیان قەتڵوعام كرد و باوكێكى كوێرى گەنج لە تاو هەژارى و نەگبەتى و نەهامەتى ژیانى و پەراوێز خرانى لە ناو كۆمەڵگادا و بێ ســاحێبى ووڵاتەكەى و نەبوونى فریاد ڕەســێك كوێرانە منداڵە نازدارەكانى دەداتە بەر دەســتڕێژى گوللە و ڕەوانەى ئەو دنیایان دەكات تا چى دى ئازارى نەگبەتى و نەهامەتى نەچێژن، بێگومان كوشــتنى مرۆڤ بە هەموو پێوەرێك تاوانێكى گەورەیە بەڵام ئۆباڵەكەى لە گەردنى ئەوانەدایە كە ئەیانەوێ شــارى ئەو داماوە بكەن بە دوبەى بەڵام لە ســەر و ئەو هەموو زێڕ و تەڵا و بودجە زەبەلاحەى ئەم ووڵاتەوە هەژارى و نەداریەكى گەورەیان بە شــاراوەیى بۆ میللەت بەدى هێناوە كە ئەوە ئەنجامە جەرگبڕەكانیەتى، ئەگەر هەواڵێكى ئاوا بۆ (شــێخ خەلیفە) ى ئیمارات بنێرین بێگومان پێمان دەڵێ (بابە جارێ چارەســەرى ژیانى میللەتەكەتان بكەن) ئەوســا بیر لە (دوبەى) بكەنەوە.
ئەگەر ئەو داماوە لە هەرووڵاتێكى ئەوروپى پەناهەندە بوایە كە هێندەى ئێمە بودجە و ســامانى نەوت و كانزایان نیە بێگومان مانگانە بە بڕە پارەى (ســۆشــیال) زۆر بە باشــى موداراتیان ئەكردن، كەچى لە ســەر زەوى و زێدى خۆى بێ ســاحێب و پشــتیوان پەراوێز خراوە و هیچ دەســت و دایەرەیەكیش نەبووە ئاوڕى لێ بداتەوە ، كە بێگومان ئەمە ئەوە ئەســەلمێنێ كە حكومەت و دەســتە و دایەرەكەمان تەنها بە ڕاگەیاندنى تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامە بوونیان هەیە و لەوە بترازێ ئەم ووڵاتە بێ ســاحێبە.
(دوبەى) قۆناغ دواى قۆناغ تەى ئەكات و ئێرەش قۆناغ دواى قۆناغ ڕۆئەچێتە ناو تاریكى و جەهل و ململانێ و عەســابەگەرى ، هەر دوێنێ بوو (بورجى خەلیفە) لە دوبەى كرایەوە بە مەراســیمێكى شكۆمەندانە چونكە ئەو بورجە هەر بینایەك نیەو بەس بەڵكو تەحەدایەكى شــەریف و ســەردەمیانەیە بۆ وەگەڕ خســتنى تواناكانى ووڵاتێك چونكە ئەو بینایە ڕیكۆردى ووڵاتە پێشــكەوتووەكانیشــى شــكاند لە بڵندى و ژمارەى ئەســانســۆر و هەبوونى ســیســتەمى جۆرا و تیایدا. دە ووڵاتەكەم گۆڕ هەڵتەكێنە چونكە تۆ مردووى بەهۆى دەســتە و دایەرە تەزویرەكەتەوە كە تەنها لە تەلەفیزیۆندا دەرئەكەون و كاتێكیش میللەت لە تەنگانە و چەرمەســەریدا بێت دیار نین و بوونیان نیە، بێگومان بەدى هێنانى دوبەى خەیالیش نیە بەڵام بە مەرجێك دەســتەو دایەرەكەمان لە ڕاگەیاندن و تەلە فیزیۆنەكانەوە بێنە دەرێ و بە حەقیقى و بە مرۆڤى ڕاســتەقینە و كاراوە بێنەوە ناو گۆڕەپانى میللەت و ســەرانى كورد و دەســتە و دایەرەكانمان لە مۆنیكا و وەنەوشــە و قەســرەكانیانەوە بێنە دەرەوە و لە پاركەكاندا لە گەڵ میللەتدا بكەونە وەرزش كردن و چەورى و چۆڵى لەشـیان بتوێننەوە و چاو چنۆكى چاوتێر نەبونیان بكەنە عەلاگەیەكەوە و فڕێ ى دەنە ســەتڵى خۆڵى بەردەم كۆشــكەكانیان، ئەوجا هەموو تاكێكى میللەت لایان وەك یەك بێت و هەروەك چۆن تەنها گرنگى بە كەس و خزم و دۆســتانى نزیكى خۆیان دەدەن ئاواش بە هەموو تاكى میللەتى بدەن، زانا و دانا و بیرمەندان و زانســت پەروەرانى ڕاســتەقینەى میللەت كۆبكەنەوە و بە تەنگ ژیان و گوزەرانیانەوە بن نەك ئەو هەموو چەكل و پەكلە بێ بەرهەمەى هەمووى بە ناوى خزم و كەس و نزیكانتانەوە ســەروەت و ســامانى ئەم میللەتە هەڵئەلووشــن، تەنیا چارەتان ئەوەیە بێنەوە ناو میللەت و تەســلیم بە ئیرادەى میللەت ببنەوە، دەنا نەك دوبەى بەڵكو تەحەدا كردنى (15 ســەعات كارەباكەى كابوولیش) هەر مەحاڵ و خەونە.
6/1/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

