ئایا بارزانی پیاوێکی ئەمینە!؟
18/01/2013, 12:00 (GMT+1)

بەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە لە کوردستانپۆست، منیش لەبەرتازەیی هەواڵەکە، کە من زۆر ئاسایی دەبینم ئەوسەردان و کۆبوونەوەو دیدارانە، لە ڕوانگەی ئەوەی پێشوەخت دەزانم هیچ ئەنجامێکی نابێت، جگە لە موجامەلەی درۆینەی یەکتر، لە هەموو حاڵەتەکانیشدا بارزانی بەبراوە لێی دەردەچێت. چونکە گەر چاوێک بە میژووی ئەو دانیشتن و دیدارانەی پێشووتریشدا بگێڕینەوە، لە دوای ڕووداوەکەی ١٧ی شوبات کە وا خەریکە سێ ساڵ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بووه، بێگومان گۆڕان له‌و هه‌موو قسه و دانیستنانهدا ڕۆژ بەڕۆژ پاشەکشەی کردووه و ئۆپۆزسیۆنیان سووک و سه‌لیم کردووه!
ئەوەی جێگای سەرنجی من بوو ، جاران کۆبونەوەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات پێنج قۆڵی بوو، کەچی ئەمجارە یەکێتی تێیدا غایب بوو، ئایا ئەویش پەیوەندی بە نەخۆشییەکەی جەلال تالهبانییەوە هەیە، یان هۆکارێکی تر بۆته رێگر؟
لێره‌دا دەمەوێ لە کاک نەوشیروان بپرسم: پاش ئەو هەموو تاقی کردنەوە تاڵەی لەگەڵ بارزانی و حیزبەکەیدا کە زیاتر لە نیو سەدە دەبێت، هەموو مێژووی ئەم بنەماڵەیه ده‌زانیین که چه‌ند تاریک و قه‌ترانییه، هەر لە شەستەکانی سەدەی ڕابوردووە ، تا دوێنێی سەردانەکەی جەنابتان، ئایا سەردانتان بۆلای ئەم زاتە، ئاسنی سارد کوتان نییە؟

یەکێک لە هەڵە مێژویەکانی بزوتنەوەکەتان کە خۆت لە لوتکەیدا وەستاوی، قبوڵ کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوو لە ٢٥ی ٧ ، ئاخر لەهیچ کوێیەکی ئەو دونیایە نەبووە، کاتێک حزبێکی ئۆپۆزسیۆن دەزانێت لە هەڵبژاردندا ساخته و فێڵ و ته‌زویری به‌رامبه‌ر بکرێت که‌چی لایه‌نی دۆڕاو و فێڵلێکراو ئەنجامەکەی قبوڵ بکات، ئەوە تەنیا ئێوە بوون، ئەوسا، خەڵک ئەوەندە توڕە و بێزار بوو لەم دەسەڵاتە، لەچاو تروکانێکدا دەڕژانە سە رشەقام. کاتێکیش هەمان خەڵکی ناڕازیی ڕژانە سەرشەقام، چەکدارەکانی ئەو پیاوە ئەمینەی کە دوێنێنێ سەردانیت کرد، لە چەند چەرکەیەکدا لەبەردەم لقی چواری پارتی ئه‌مینی کوردستاندا سلێمانیان خەڵتانی خوێن، کرد!

بەشێک لەخەڵکی کاتێک بە گومانەوە لەم هاتو چۆو دیدارانە دەڕوانێت، ناحەقیان مەگرە.هیشتا بەشێک لە خەڵک پێیان وایە کە جیابوونەوەی گۆڕان لە یەکێتی، تاکتێکیک بووه، کۆکردنەوەی دەنگی ناڕازیی کپ کردنەوەیان لەناو بزوتەوەکەی تۆدا بۆ رهوادانبووه که بێن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دیموکراتیی و ئازاد بووه، هه‌مووی ئێوه هه‌موو کاره‌کانی بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاتان جوان کرد و رهواتان پێیدا! من پێم باشە باس لەو ڕاپۆرتەی پاراستن بکه‌م لە سەر جیابوونەوەی ئێوە لە یەکێتی کە بۆ یەکەمجار بۆ بەردەم مەسعود بارزانی چووە.
کاتێک دوا ڕاپۆرتی پاراستن لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی پارتی دەدەرێتە دەست بارزانی لە مەڕ دروست بوونی گۆڕان، بارزانی ده‌ڵێت بڕوا بەم ڕاپۆرتە ناکه‌م، جارێکی تر دەیگەڕێنێتەوە، پێیان دەڵی وردتر دیراسەی بکەن، ئەوە تەنیا تاکتیکێکە، دەنا چیابوونەوە نییە، له نێوان جه‌لال و نه‌وشیرواندا.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم بۆ ئەوەی ئەو گومانانە بڕەوێتهوه، تا زووه و درەنگ نەبووە، بەسیاسەتی خۆتاندا بچنەوە.

ئیستا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ی کوردستانپۆست لە فه‌یس بوکدا چەندین کۆمێنتار و قسەو باسی هێناوه‌ته گۆڕێوه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

