تاڵەبانی كۆسرەتی گرت
21/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە ئەگەر هەموومان بەوردی لەتاڵەبانی وردبینەوە زۆر بە باشی تێدەگەین كە تاڵەبانی لەكاتی هەرزەكارییەوە تاوەكوو دەگاتە گەنجێتی و دواتر تەمەنى مامناوەندی و ئنجا تەمەنی پیرێتی واتا ئێستا، هەر خەریكى داوو تەڵە نانەوە بووە، تەنهاو تەنها بەگیانی براكانى (كوردەكان)، نەك بۆ گیانی دوژمن و ناحەزانی كورد، سیاسیەكی سیاسی كارا بووە بۆ گیانی خۆمان، بەڵام لەبەرامبەر بەرامبەردا سیاسییەكی عاتیفی، ناوبژیوانێكی رۆڵگێڕ بووە بۆ نێوانی شیعەو سونە، بەڵام شەڕكەرێكی بەهێز لەگەڵ حزبە كوردییەكان و براكانیدا، هەرگیز شیعرێكی بەسەر كوردێك یان پێشمەرگەیەكدا نەوتووە كەچی شاعیرە بۆ شیعر وتن بەسەر باقر حەكیمی شیعەكەاندا، ئەدی نازانم كۆسرەت رەسول لۆ تائێستا لەتاڵەبانی نەگەیشتووە؟!!!، بۆیە ئەم تێنەگەشتنەی كۆسرەتیش بووبە هۆی ئەوەى داوەكە بیگرێت.
كۆسرەت رەسوڵ پێش ئەوەى هەڕەشەی دەستلەكار كێشانەوە بكات، جەماوەرێكی زۆری هەبوو هەم لەهەولێرو هەم لەسلێمانی، هەموو خەڵك دەیانوت بەڕاستی كابرایەكی بە هەڵوێستە چیتر ئەو هەموو گەندەڵی و دزییانە لەمیللەت قبوڵ ناكات، بەڵام بە دوو قسەو بەڵێنی تاڵەبانی هەركە گەڕایەوە راستەوخۆ وەك عەدادى بەنزین پێوەرە جەماوەرییەكەى دابەزی.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

