جاشقه‌ڵه‌مه‌کان چی له چین فێر ئه‌بن؟!..
01/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌وه به‌کورتیی بارودۆخیی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نج و هه‌ڵوه‌سته‌یه سه‌ردانیی وه‌فدیی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی یه بۆ ئه‌و وڵاته. هه‌موومان له‌وه بوینه‌ته‌وه که سه‌روه‌ریی یه‌کانی ئه‌م حزبه به‌ناو سۆشیال دیمۆکراته هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن و به چ شێوازێك باشتر خزمه‌تیی ماڵی تاڵه‌بانیی بکات، به‌ڵام داخی گه‌وره ئه‌وه‌یه که چۆن ئاوا بێ باکانه و بێ شه‌رمانه پاره‌و سامانیی به تاڵان براوی ئه‌م گه‌له به‌تاڵان ئه‌چێت. ئاخر سه‌ردانیی کۆمه‌ڵێ چه‌کلی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی ماستاو چی که له زوڕنا ژه‌نین بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیی بهولاوهوه هه‌رچی خێر و پیاوه‌تیی هه‌بێت بۆ ئه‌م گه‌له نیانه، ئه‌بێ بۆچی و له پێناوی چی دا بێت؟ گریمان ئه‌م ماستاو چیه جاش قه‌ڵه‌مانه بۆ کاریی فێربوون و شاره‌زا بوون له بواریی میدیا و ڕۆژنامه‌نوسیی دا ئه‌چن بۆگه‌ڕان و به وڵاتاندا، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م شێره ئیعلامیی یانه چ سودێك له ووڵاتێك ی داخراویی وه‌ك چین ئه‌بینن گه‌ر بۆ به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی تاڵان کراوی میلله‌ت نه‌بێت له وڵاتێک‌دا که ئه‌وه‌نده ڕیکۆردی له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دا خراپ بێت .ڕاستیه‌که‌ی ئه‌م حزبه که که‌مایه‌تیی میراتگری یه‌کێتی جارانه، به ته‌واوی سه‌ری لێ شێواوه نازانێ ئامانج و خه‌باتیی بۆ چی یه، ئه‌گه‌ر نا سه‌ردانی وه‌فدی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حزبه بۆ چین ئه‌بێت لای سۆشیال دیمۆکرات و ئازادی خوازان و مرۆڤ دۆستان چۆن لێك بدرێته‌وه. ڕه‌فتار و ڕه‌وشتی ئه‌م که‌مایه‌تی یه له سزادان و نان بڕین و گرتن و سوکایه‌تی پێ کردنی خه‌ڵك دا و، پاشان هێرشه هستریا ئامێزه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی مامجه‌لال ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت که به‌ڕاستیی ئه‌م تاقمه سه‌ریان لێشێواوه و بێ خه‌به‌رن له دونیا، ئه‌گه‌ر نا بیانوی ئه‌م سه ردانه ئه‌بێت بۆ فێربوون ی چی و ڕاهێنان له‌سه‌ر چ شتێك بێت گه‌ر به‌شێك نه‌بێت له ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵێن نامه بازرگانیانه ی که له‌نێوان سه‌رانی ئه‌م که‌مایه‌تی یه و حکومه‌تی چین دا هه‌یه‌و ئاوه‌ڵزاواکه‌ی تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر سه رانی ئه‌م تاقمه هه‌ر سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌م جاش قه‌ڵه‌مه کاسهلێسانه بۆ فێربوون و شاره‌زیی وه‌رگرتنه له بواری ڕاگهیانداو گه‌له‌که‌مان زۆر پێویستێتی، به ڕاستی حه‌قی خۆمانه که ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت له‌وێ وانه‌ی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی پێشێلکرنی زیاتری ئازادیه‌کان و پاساوهێنانه‌وه‌ی باشتری تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان فێربکرێت وه‌ك تاوانی وه‌حشیانه‌ی مه‌یدانی تیانهمێنت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

