مانگی پیرۆزی ئاب
04/09/2009, 12:00 (GMT+1)

که‌له پارتی جیابویه‌وه‌و په‌یوه‌ندیکرد به رژیمی به‌عسه‌وه بۆئه‌وه‌ی لهوریگهیهوه دژایه‌تی مه‌لا موسته‌فا و پارتی بکات به‌یه‌که‌م خیانه‌تی جه‌لال تاله‌بانی داده‌نریت به‌رامبه‌ر به شۆرشی کورد وه هه‌رئه‌مه‌ش وایکرد که موسته‌فا بارزانیش جا‌و له جه‌لال تاله‌بانی بکات بۆئه‌نجامدانی خیانه‌تی هاوشیوه جونکه هه‌رگیز خۆی به‌که‌متر نه‌ده‌زانی.
له تاله‌بانی وهپیی وابوو ئه‌وه‌ی که تاله‌بانی کردی ئه‌م ده‌توانیت خیانه‌تی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌نجام بدات. بۆیه له سالی 1974 و له پاش ریکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له نیوان ئیراق و ئیران و دهستههلگرتنی ئیران له هاوکاریکردنی شۆرشی کورد وه ئه‌مه بو به بیانویه‌ک بۆ موسته‌فا بارزانی که ئاشبه‌تال به شۆرشی ئازادیخوازی کوردستانی باشوور بکات که نزیکه‌ی 150 هه‌زار پیشمه‌رگه‌و بری 75 ملیۆن دۆلاری هه‌بوو له‌وده‌مه‌دا که به‌هه‌موو پیوهریک توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی هیزی داگیرکه‌ری رژیمی به‌عسیان هه‌بوو. به‌لام بارزانی باوک جیتر خۆی توانای به‌رگریکردنی نه‌مابوو وه نهسیدهویست که‌سیکی دیکه له پاش خۆی دریژه به سه‌رکردایه‌تیکردنی ئه‌و شۆرشه بدات بۆیه بریاری هه‌لهاتنی بۆ ئیران‌دا وه‌داوای له‌سه‌رجه‌م پیشمه‌رگه‌کان کرد که خۆیان ته‌سلیم به رژیمی ئیراق بکه‌نه‌وه. پاش راپه‌رین و ده‌رکه‌وتنی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان وه‌ک هیزیکی گه‌ورو دووباره زه‌قبونه‌وه‌ی تاله‌بانی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌ی موسته‌فا بارزنی له به‌رده‌م پارتیدا. وایکرد که دوباره میلله‌ت په‌لکیشی شه‌ریکی مالویرانکهر بکه‌ن که ته‌نها خودی جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سحود بارزانی سودیان له‌و شه‌ره بینی به‌پیی ئاماره‌کان نزیکه‌ی 10000 شه‌هیدو زیاتر له نزیکه‌ی 1000 که‌س بیسهروشوین بوون که جاره‌نوسی هه‌ندیکیان تاوهکوئیستاش نادییاره. له‌ماوه‌ی 4 سالی شه‌ری براکوژیدا تاله‌بانی و بارزانی دوباره په‌نایان بۆ خیانه‌تکردن برده‌وه وه ئه‌مجاره‌شیان تاله‌بانی دهستپیشخهبوو به‌وه‌ی کاتیک له سالی 1996 دا سوپای پاسدارانی په‌لکیشی باره‌گاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی-ئیران کرد له شاری کۆیه وه جه‌ندین پیشمهرگهیان لی شه‌هیدو بریندار کردن هه‌رئه‌مه‌ش وای له حیزبی دیموکرات کرد که تاوهکوئیستاش نه‌توانن وه‌ک پیویست دریژه به خه‌بات بده‌ن.
پاشان بارزانی کور هه‌مان هه‌له‌ی باوکی دوباره کرده‌وه وه ده‌یویست به‌هه‌رشیوه‌یه‌ک بیت ئاستی خیانه‌ته‌کانی بگه‌یه‌نیته ئاستی خیانه‌ته‌کانی تاله‌بانی جونکه هه‌رگیز خۆی به‌که‌متر نه‌ده‌زانی له تاله‌بانی وه نه‌یده‌ویست ناوی ره‌شی له میژووی کوردا نه‌بیت وه هه‌میشه ده‌یه‌ویست ئه‌گه‌ر له‌و بلادهسترو خاوه‌ن پلهوپایهتر نه‌بیت ئه‌وا که‌متر نه‌بیت بۆیه له به‌رواری 31/08/1996 به داوه‌تنامه‌یه‌کی مه‌سحود بارزانی هیزیکی گه‌وره‌ی رژیمی ئیراق که پیکهاتبوو له 40 هه‌زار سه‌ربازو 4 هه‌زار تانک وه به‌سه‌رپه‌رشتی خودی بارزانی په‌لاماری شاری ههولیریانداکه بوه هۆی داگیرکردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن رژیمی ئیراق وهههلکرنی ئالای ئیراق له‌سه‌ر باله‌خانی په‌رله‌مانی کوردستان. ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه تاوه‌کو جه‌ند سالیک پیش ئیستا سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌شانازییه‌وه یادی ئه‌و رۆژه ره‌شه‌یان ده‌کرده‌وه. وه له‌ریگه‌ی که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنیانه‌وه ئه‌و رۆژه‌یان پیرۆز ده‌کرد به‌وه‌ی گوایه پارتی له‌مه‌ترسیدابوو هینانی سوپای ئیراق بۆ شاری هه‌ولیر کاریکی پیویست بوو.
بۆیه جیی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بلیین مانگی ره‌شی ئاب مانگی پیرۆزی پارتییه‌کانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

