دكتۆر ئالان بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى و تاوانێكى گەورە دژ بە خەڵكى هەڵەبجە
23/02/2010, 12:00 (GMT+1)

1-دەوام نەكردنى دكتۆر بە پێى یاساو ڕێگە پێدانیان لەلایەن دكتۆر ئالانەوە تاوانێكە و هیچى كەمتر نییە لە تاوانى كوشتنى خەڵك و ئیهمالكردن و حساب نەكردن بۆ ژیان و گیانى نەخۆشەكانى هەڵەبجە كە لە داهاتوودا بە ووردەكاریەوە باس لەو فەزاعەت گەورەیە دەكەم كە چۆن بەڕێوبەرى گشتى دەستى هەیە لە تاوان و ئیهمالكردنى منداڵانى هەڵەبجە ئێوە چاوەڕوان بن لەماوەیەكى نزیكدا بانگهێشتان دەكەم كە لەناو بازاڕى هەڵەبجەدا بە سینەما ڤیژن هاوارو ناڵەى منداڵانى ئەو شارەتان دەخەمە بەرچاو كە لەبەر بێ دكتۆرى دەگرین و هیچ كەس نییە چارەسەریان بكات و خەمێكیان بخوات ئەوەش لە ئەنجامى ئەوەى كە دكتۆر ئالان بەڕێوبەرى گشتى بە میزاجى خۆى و لەبەر دڵى هاوپیشەكانى دەوام بۆ دكتۆرەكان دادەنێت نەك بە پێێ یاسا.
2-فەزاعەتێكیترى گەورەى بوارى تەندروستى ئەوە كە كارمەندى بەشى كیمیا شەو لە خەفەریاتدا دادەنرێت و فەحسى بەشەكانیترى (هیماتۆلۆجى ,پاراسایتۆلۆجى,و تەواوى بەشەكانیتر)دەكات كە ئەم كارە تاوانێكە پێش هەموو كەس دەبێت ئالان عەبدوڵاى بەرێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور و ئەوانەى دەستیان هەیە لەو تاوانەدا لێپرسینەوەى لەگەڵدا بكرێت.
من لێرەوە وەك شارەزایەك كە دەرچووى (بەشى بایۆلۆجى)م و لەو بوارەدا شارەزایم هەیە خەڵكى هەڵەبجە ئاگادار دەكەمەوە ئەمە تاوانە لەبەرامبەر ئێوەدا دەكرێت پێویستە لەسەرتان بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور ڕاپێچى بەردەمى پەیكەرەكەى عومەر خاوەر بكەن و لیچپرسینەوەى لەگەڵدا بكەن ,من ئەمەێت لە ڕوووى یاساى ئەخلاقى مهەنیەوە ئەوەتان بۆ ڕوون بكەمەوە كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت كەسێكى دەرچووى بەشى كیمیا دەست وەربداتە فەحسى بەشەكانیتر ئەمە تاوانە و دەبێت ئەوانەى بەرپرسن لێى دادگایبكرێن چونكە ئەمە یاریكردنە بە ژیان خەڵكى هەڵەبجە و نەخۆشەكانی ئەو شارە .
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

