مەسعود تۆمهتباری یەکەمە
12/05/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی دووی ئەمساڵدا لە ووتارێکیدا بۆ یەکیەتی قوتابیان گووتی ئەوەی لە هێڵی سور بدات، کە ئەکاتە باسی میلیشیاکانیان لە ودەم و وەختەد،ا لەم وڵاتەدا جێگەی نابێتەوە و هیج درێخی ناکەیین لە سزادانیاندا. ئەمە لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستاندا بوو کە ڕەخنەی لە دەسەڵات و پێشێلکاریەکانی میلیشیا نا یاساییەکانی یەکیەتی و پارتی گرت بوو. کاتی خۆی ئەم ووتارە هەڵایەکی نایەوەو زۆر پرسیارکرا، دەبێت سەرۆکی پارتی و حکومەت چی دانابێت بۆ ئەم سزایەو چۆن ئەوکەسانە لە کوردستان دەردەکات.
جێگەی سەرنجە، کە هاوکات لەگەڵ ئەم هەڕەشەیەدا بە تەلەفون خوێندکارێکی ڕۆژنامە نووس هەڕەشەی لێدەکرێت کە دەىێت شاری ژێردەسەڵاتی سەرۆک چۆڵبکات یان دەیکوژن و بەیەکجاری پێی چۆڵدەکەن وەک کردیان. پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەم دوو ڕووداوە چەند پەیوەند دارن. سەرۆک لە بەردەمی قوتابیندا ئەم هەڕەشەیە دەکات و دەیبەستێتەوە بە میلیشیاوە. لە هەمانکاتدا میلیشیاکان هەمان هەڕەشە لە خوێندکارێک دەکەن کە هێلە سورەکانی بەزاندووە و بە کردار ئەو هەڕەشەیە جێبەجێ دەکەن. ئەگەر وەک کەیسێکی پۆلیس وەریبگریت لە هەر وڵاتێکدا کە یاسا سەروەر بێت، ئەم پەیوەندیە جێی گومانە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت و لایەنە پەیوەنددارەکان بێنە بەردەمی دادگا بۆ لێپرسینەوە، لە هەر ئاستێکی دەسەڵاتدا بن. ئایا دەزگانی دەسەڵاتی پارتی تەرجومەی ئەم هەڕەشەیەی سەرۆکیان بەم شێوەیە کردووە بێئەوەی سەرۆک ئەمە مەبەستی بووبێت یان بابەتەکە لەمە قووڵترە و سەرۆک گفتەکەی خۆی جێبەجێدەکات.
لە هەر ئەگەرێکیاندا، دەبێت خاوەنی هەڕەشەکە لە بەردەم دادگادا و بەهۆی پلەو پایەکەیەوە لە بەردەمی میدیاکاندا بوون و نەبوونی ئەم پەیوەندیە ڕوون بکاتەوە. ئەگەر مەبەستی لەو هەڕەشەیە ئەم جۆرەکارانە نە بووە، ئەوا با بە جدیی بێتە سەرخەت و تاوانباران و ئەوانەی بەڵینەکەی ئەویان بەم ئاکارە بردووە بداتە دەست یاسا تا بە سزای خۆیان بگەن. هەروەها فەرمان بە دەزگاکانی ژێردەسەڵاتی بدات لە بەردەمی میدیاکاندا، کە ئەو تاکانەی لەم جۆرە کارانە بکەن ئاشکرادەکرێن و دەدرێنە دادگا. بە پێچەوانەوە ئەو گومانلێکراوی یەکەمە لەم کەیسەدا. سەیرە کە پەرلەمان وەزیری ناوخۆ و خوێندنی باڵا بانگ دەکات، ئەمانە تاوانبارن بە کەمتەرخەمی و ڕێخۆشکردن بۆ تاوانەکە بەڵام گومانلێکراوی یەکەم نین. پرسیار ئەوەنیە چ گرووپێک ئەم تاوانەی کردووە، هەموو دەزانین کام گرووپ ئەم کارەی کردوە با هەر سیناریۆیەکی تر ئامادە بکەن بۆ دوورخستنەوەی خۆیان لەم تاوانە، پرسیار ئەوەیە مەسعود بەرزانی چەند بەشدارە.
ئەم دادگایی کردنە خەوێکە بە دەوڵەتی کوردیی یاسا سەروەرەوە، وەک خەوەکانی کاکە سەردەشت هاوڕێکانی. بەڵام هەر ئەم خەوانەیە، ئەگەر کاریان بۆ بکرێت دەبنە ڕاستی. ئەوکاتەش، ئەگەر ئەم کەیسانە ئەمڕۆش چارە نەکران، جارێکی تر دەخرێنەوە بەر دەستی دادگاو بە هەقی خۆیان دەگەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

