كەناڵى بەپوشكردنى شایەرەكانKNN
31/01/2011, 12:00 (GMT+1)

رەخنەوە سەرنجەكانمان ئاراستەبكەین لەخۆشەویستیمانەوە بۆ ئەو شاشەیەو پیویستى كۆمەلگاكەمان بۆ بونى میدیایەكى نەوعى لەجۆرى كەى ئێن ئێن
ئەوەى ئەو كانالە لەم ماوە كورتەى تەمەنى خۆیدا كردویەتى خزمەتى ئیجگار گەورەیە بەبوارى رۆژنامەگەرى كوردى و كلتورى سیاسى و كۆمەلایەتى ئەم هەریمەو كەس ناتوانیت نكولى لەو راستیە بكات و كاریگەرییەكانى كەى ئین ئین وەك رۆژ رونەو پەنجە راكیشانى گەرەك نیە و رۆژنامەنوس و میدیاكارانى ئەو كەنالە لەمیژووى میللەتەكاندا شوینى بەرزیان دەبیت و دەتوانن شانازى بەخۆیان و كەنالەكەیانەوە بكەن
ئەوەى كەى ئین ئین كردویەتى لەبەخشینى زانیارى دروست هەوالى راست بەرنامەى كاریگەر هەلسەنگاندنى ورد كارى ئیجگار گەورەیەو مایەیى نرخاندنەو وەهاكاریكلە رابردوودا بەكەم كەسى دیكە دەكراو بۆ ئایندەش بەكەم كەس دەكرێت چونكم ئەوكارەى كەى ئین ئین دەیكات ئازایەتى و بوێرى گەورەى گەرەكە!
ئەوەى لەم نوسینەدا بەكورتى دەمەویت بیلیم كەى ئین ئین زۆر پشیلەى بەشێركراوى میدیاى حیزبى لیكردینەوە بەپشیلەى موحتەرەم و ئەوانەى سەردەمانیكە بەبودجەى دزراوى ئەم میللەتە ئەدێوێنرین كرانەوە بەپوش و خرانەوە بەرچاوى میللەت و هەركات میللەت بیەوێت بە فوو هەموو ئەو پوش پیاوو پوش مەسئولانە ڕائەماڵێت! ئەم ئازاكردنى خەلك و سوكردنى پێڕە مافیاو پوش مەسئولانە فەزڵەكەى هى كەى ئین ئین ەو هەمومان شانازیتان پیوە دەكەین كارەكانتان جیگاى نرخاندنەو چاوەڕێى كارى زیاترو ئازایەتى زیاتر و بوێرى زیاترین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

